سۆشیال میدیا و خوێندنەوەیەک
April 26, 2020
وتار و بیروڕا
ماوەیەکی زۆرە لێرەو لەوێ باس لە دیاریدەی بەشێک لە بەکارھێنەرانی سوشیال میدیا بە تایبەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکرێت کە ھاوڵاتیان گلەیی و گازندەی زۆر دەکەن لەوەی کە بەکارھێنەران لە کوردستان بە نەرێنی بەکاری دێنن و زۆرجار بە ھۆی تەشیرکردن خەڵکانێک دووچاری ناو زڕاندن و کێشە ئەبنەوە.!
ئایا ئێمە سوشیال میدیا بەتەندروستی بە کار دێنین.؟!
لە سەرانسەری جیھان بەکارھێنەرانی سۆشیاڵ میدیا و بەتایبەت تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەکرێنە دوو بەشەوە.!
۱ـ جۆڕێکیان بە ئەرێنی بە کاری دەھێنن
۲ـ جۆرێکیان بە نەرێنی بە کاری دەھێنن
ئەوانەی بە ئەرێنی بەکاری دەھێنن سوودمەند دەبن لە رووی چەندین ڕووەوە:
۱ـ وەرگرتنی زانیاری بەسوود
۲ـ ناسینی کەسانی ئەکادیمی و پسپۆر و چالاک و شارەزا لە سەرجەم بوارە جیاجیاکاندا
۳ـ ئەگەر کەسێکی بزنسمان بێت دەکرێت کاڵاو و شت و مەک و کەرەستەو و براندەکەت یاخود خولی فێربوون ڕیکلامی تێدا بکەیت و قازانجێکی مادی باش بکەیت بە کورترین ماوە و بە کاتێکی کەم
٤ـ کاتەکانت بە فیرۆ نەچوون و لە قازانجی خودی کەسەکەدایە کە ئەو چەند خولەک و کاتژمێرەی بە کاری ھێنا بۆیە ھۆی بە ئاگابوون لە چەندین زانیاری بەسوودی پیشەی جۆراو جۆر
واتە بەم جۆرە ئەگەر بێت و گەنجی ئێمە بە شێوەیەکی ئەرێنی و تەندرووستانە تۆڕە کۆمەڵاییەتیەکان بەکار بێنن ئەوە دەبێتە ھۆی سوود و قازانج
بەڵام ئەگەر بێتو بەکارھێنەران بە نەرێنی بە کاری بھێنن.؟
۱ـ بەفیرۆدانی کات، کات کوشتن بە بابەتی بێ ماناو و زیان بەخش
۲ـ تووش بوون بە خەمۆکی و بێزار بوون
۳ـ نەبوونی ئاستی زانیاری جۆراو جۆر
٤ـ لاوازی خودی کەسایەتی
٥ـ کەوتن بۆ نێو دۆزەخی جاھلییەت و دوور کەوتنەوە لە ڕۆشنبیرییەت
٦ـ جنێودان و تانە و تەشیر کردن و سوکایەتی بە یەکدی و کاری ناڕەوای لێ بونیات دەنرێت
چۆن سوشیال میدیا و بە تایبەت تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە تەندروستی و دروستی بەکار بێنین.؟
۱ـ دەکرێت لاوانی ئێمە چیتر ھەر کەس و لە لایەن خودی کەسایەتی خۆیەوە بیر لەوە بکاتەوە کە دەیەوێت سوود ببینێت یاخود زیان بە دڵنییاوە ئەو کات بڕیار دەدەیت و دەگەیت بەو وڵامەی کە دەتەوێت سوود و قازانجی ھەبێت بۆ خودی کەسایەتی خۆت.
۲ـ گەڕان بە دوایی ئەو خەونەی کە ئارەزوومەندی بگەیت پێ لە ڕووی بە دەست ھێنانی ئەو زانیارییانەی کە لە ڕووی پیشەیی بێت یاخود بزنس یاخود پڕۆجێکتی دی.
۳ـ سێرچ کردن و گەڕان بە دوایی زانیاری ھەمەجۆر و دەوڵەمەندکردنی ئەندێشەی فکری و گەیشتن بە ئاستی ڕۆشنبیری.
٤ـ گەڕان بە دوایی ئەو ئیڤێنتانەی کە ساڵانە لە ھەرێمی کوردستان چەندین ئیڤێنتی بە سوود و قازانج دەکرێت، ھەروەھا چەندین ۆرکشۆپ و خوولی فیربوونی ھەمەڕەنگ ساز دەکرێت کە دەکرێت لە ڕێگەی سۆشیاڵ میدیا و بە تایبەت لە تۆڕە کۆمەڵاییەتیەکان سێرچی بۆ بکەیت و بیدۆزیتەوە و ببیتە کەسێکی پسپۆر و شارەزا و سوودبەخش.
لە کۆتاییدا ئومێدەوارم و داواکارم لە سەرجەم بەکارھێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ھەرێمی کوردستان، داواکارم ھەر کەس و لایی خودی خۆیەوە ڕۆشنبیریانە مامەڵە بکەن و ھەنگاوی ئەرێنی بنێت بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی تەندرووست و پێشکەوتووتر.
۲۲ـ گەڕان بە دوایی ئەو خەونەی کە ئارەزوومەندی بگەیت پێ لە ڕووی بە دەست ھێنانی ئەو زانیارییانەی کە لە ڕووی پیشەیی بێت یاخود بزنس یاخود پڕۆجێکتی دی.۳ـ سێرچ کردن و گەڕان بە دوایی زانیاری ھەمەجۆر و دەوڵەمەندکردنی ئەندێشەی فکری و گەیشتن بە ئاستی ڕۆشنبیری.٤ـ گەڕان بە دوایی ئەو ئیڤێنتانەی کە ساڵانە لە ھەرێمی کوردستان چەندین ئیڤێنتی بە سوود و قازانج دەکرێت، ھەروەھا چەندین ۆرکشۆپ و خوولی فیربوونی ھەمەڕەنگ ساز دەکرێت کە دەکرێت لە ڕێگەی سۆشیاڵ میدیا و بە تایبەت لە تۆڕە کۆمەڵاییەتیەکان سێرچی بۆ بکەیت و بیدۆزیتەوە و ببیتە کەسێکی پسپۆر و شارەزا و سوودبەخش.لە کۆتاییدا ئومێدەوارم و داواکارم لە سەرجەم بەکارھێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ھەرێمی کوردستان، داواکارم ھەر کەس و لایی خودی خۆیەوە ڕۆشنبیریانە مامەڵە بکەن و ھەنگاوی ئەرێنی بنێت بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی تەندرووست و پێشکەوتووتر.