كوردایەتی و هەڵوێستی نەگۆڕی پارتی و بارزانی ، نەیاران و پاشكۆكانی تووشی هیستریا كردۆتەوە

كوردایەتی و هەڵوێستی نەگۆڕی  پارتی و بارزانی ، نەیاران و پاشكۆكانی تووشی هیستریا كردۆتەوە

پەند لە مێژوو وەرگرن ،، پارتی قوتابخانەی نەتەوەییە ، رێشەی لە ناخی كوردستان داكوتاوە .پاراستی مەشخەڵی خەباتی نەتەوەیی و پاراستنی ئاڵای كوردستان لە سەر دەستی بارزانی و پارتی وەك قوتابخانەی هزری نەتەوەیی ، بووە هۆی ئومێد و هیوا لە نێو دڵی هەمووو كوردێكی دڵسۆز ، لە سەردەمانێكدا ، كە هیچ تروسكی رووناكیی خەبات بوونی نەما بوو ..

زیاتر لە حەوت دەیە ، قوربانیدان و تێكۆشان و هەڵگرتنی بەرپرسیاریەتی قورس و پاراستنی مێژوو و خەباتی نەتەوەییمان و هەروەها سازش نەكردن لە سەر دۆزی كورد و لادانی بەرژوەندی حزبی و شەخسی بەكردەوە ، وایانكردووە كە ، داگیركەران و نەیارانی كورد و بەكرێگیراوەكانیان هەموو جۆرە نەخشە و پیلانگێرییەك بەرامبەر پارتی و بارزانی بەكار بێنن ..

پارتی و بارزانی ، هەڵقوڵاویی خاك و نیشتیمانێكن كە رەگ و ریشەی لە نێو ناخیان دا داكووتاوە و رۆژ بە رۆژ زیاتر گەشە دەسەتێنێت .. نموونەی هەر بەرچاویش و مێژووش گەواهیدەری ئەو راستییە ، كە تیرۆر ، بۆمبی قەدەغەكراو، ئەنفال وكیمیاباران و گەمارۆدان و تانكی ئابرامز و هەوڵی گۆشەگیركردن لە ماوەی دەیان ساڵی رابردوو ن نەیانتوانی ببنە بەربەست لە بەردەم ئەو كاروانە خەباتە پر شانازییە ..

لە مێژوویی دوێنی و ئەمرٍۆ هەموو كات نەیارانی كورد خۆیان بە چەك وئاگر و ئاسن و جاش و بەكرێگیراوەكانیان بەردەوام و هەمیشە و بە تایبەت لە قۆناغە سەختەكانی خەباتی رەوایی گەلەكەمان بەردەوام كاریان لە سەر دروستكردنی ناكۆكیی ، دووبەرەكی ، ناوچەگەرێتی ، كەمكردنەوەی هەست و خۆشەویستی بۆ گەل و نیشتیمان كردووە ..

بەڵام پارتی و بارزانی ، هەمیشە بە ئیرادەیەكی پۆڵایینەوە ، رووبەرووی هەموو ئەو پیلانگێری ومەرامە شوومانەی دوژمنان و پاشكۆكانیان بوونەتەوە، هەر ئەوەشە وایكردووە، كە ئەمرٍۆ دۆزی كورد و دەستكەوتەكانی كە بەرهەمی چەندین دەیە خەبات و قوربانیدانە پارێزراو بێت ..

ئەمرٍۆ پارتی و بارزانی بە ئیرادەی پۆلایین و بە گرتنە بەری سیاسەت و دیپلۆماسیی ژیرانە توانیوێتی زۆر حەكیمانە مامەڵە لەگەڵ رەوشەكە و رووداو و پێشهاتەكانی ناوچەكە بكات و هەروەها وڵاتانی ناوچەكە و دونیاش بە بایەخەوە بروانە دۆزی كورد و قەوارە دەستوورییەكەی ..

هەروەها پارتی و بارزانی هەمیشە هەوێنی یەكریزی و تەبایی نێوماڵی كوردستان بووە ، بە تایبەت لە قۆناغە هەستیارەكانی رابردوو و بە ئێستاشەوە كە لە قۆناغێكی هەستیار و جەنگێكی قورسی رووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنایە ، كە ناوچەكە و جیهانی كردۆتەوە ئامانجی و پێشەنگ و بەرپرسیارانە مامەڵەی لەگەڵ رەوشەكردووە و ئامانجی سەرەكیشی پاراستنی كوردستانیانە و هەموو زیانە ئابووری و بەرژوەنییەكانی حكومەتی پاشگوێ‌ خستووە تەنها پاراستنی كوردستانیانی لا گرنگە ..

هەموو ئەو سەركەوتن و دەستكەوتانەی دوێنی و ئەمرۆ بەرەو پێشكەوتن وشانازی زیاتر وایانكردووە ، كە ناحەزان و بەكرێگیراوان بەردوام بن لە كردنە ئامانجی سەركردایەتی كوردستان و بەتایبەت پارتی و بارزانی ، بەڵام ئیتر پێویستە نەیارانی كورد و كۆیلەكانیان ئەوا راستییە بزانن كە ئیتر هیچ پیلانگێری، چەواشەكاری و تابووری پێنجەم ناتوانێت رێگری لە كاروانی خەباتی كوردستانێكی بەهێزتر بەرەو گەیشتن و بەدەسهێنانی مافە رەواكان بگرێت ..
Top