پارتی،بارزانی پاراستنی بەرژوەندی نەتەوەیی ونیشتیمانی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست ..

پارتی،بارزانی پاراستنی بەرژوەندی نەتەوەیی ونیشتیمانی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست ..

بە درێژایی‮ ‬قۆناغەكانی خەبات و تێكۆشانی پارتی دیموكراتی كوردستان ستراتیژی و ئامانجی سەرٍەكی ‮ ‬ڕێكخستنەوەی‮ ‬نێوماڵی‮ ‬لە‮ ‬یەكترازاوی‮ ‬كورد و‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬و تەبایی‮ ‬نێوان پێكهاتە نەتەوەیی‮ ‬و ئایینی‮ ‬و زمانەكان و هەروەها كوكردنەوەی‮ ‬بیروڕا سیاسییەكان لە چوارچێوەی‮ ‬ستراتیژیەتی‮ ‬نەتەوایەتی‮ ‬نیشتیمانیدا بۆ گەیشتن بە و ئامانجە پیرۆزە نیشتیمانیە كە دەیان ساڵە گەلە ستەمدیدەكەمان خەونی‮ ‬پێوە دەبینێت‮، شایانی‮ ‬گوتنە بارزانی‮ ‬و پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان هەر لە سەرەتای‮ ‬بیستەكانی‮ ‬سەدەی‮ ‬ڕابردوو هەتاكو ئەمڕۆ هەمیشە لە هەوڵی‮ ‬ڕزگاركردنی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستاندا بوونە لە ژێردەستەیی‮ ‬و ستەمكاری‮ ‬دەوڵەتە داگیركارەكانی‮ ‬ناوچەكە‮.‬هەروەها‮ ‬ڕزگاركردنی‮ ‬گەلەكەی‮ ‬لەو تاقم و كەسە خۆفرۆشانەی‮ ‬نێوخۆی‮ ‬كوردستان و بە هەموو هێزو توانای‮ ‬خۆیانەوە‮ ‬ڕووبەڕووی‮ ‬دوژمنان و خائینان بوونەتەوە لە سەر هەردوو ئاستدا،‮ ‬واتە ئاستی‮ ‬دەرەكی‮ ‬و ئاستی‮ ‬نێوخۆیی‮ ‬و توانیویانە پارێزگاری‮ ‬لە دۆزی‮ ‬ڕەوای‮ ‬گەلەكەیان بكەن و ناسنامەی‮ ‬میللەتەكەیان لە لەنێوچوون بپارێزن و نمونەش گەلێك زۆرن،‮ ‬لەوانە شەڕی‮ ‬خواكوڕك و شەڕی‮ ‬داعش و پەلامارەكانی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬بۆ سەر كوردستان لە پردێ و سحێلا و مەحمودیە و تەلەسقوف و مەخمورو دەیان داستانی‮ ‬تر كە بارزانی‮ ‬و پارتی‮ ‬گەورەترین‮ ‬ڕۆڵیان تێدا گێڕاوە وەك پارێزەر و خۆ بە خاوەن زان لە گەل و خاكی‮ ‬پیرۆزی‮ ‬وڵاتەكەیان‮. ‬بارزانی‮ ‬و پارتی‮ ‬لە هەموو وێستگەكانی‮ ‬مێژوی‮ ‬بزاڤی‮ ‬ڕزگاریخوازی‮ ‬كوردستاندا بێجگە لە خەباتی‮ ‬چەكداری‮ ‬لە خەباتی‮ ‬شارستانیشدا هەوڵی‮ ‬زۆری‮ ‬داوە لەیەكترازانی‮ ‬سیاسی‮ ‬بنبڕ‮ ‬بكات و ئەو بۆشاییەی‮ ‬كە لە ئاكامی‮ ‬لەیەكترازانی‮ ‬سیاسی‮ ‬دروستبووە پڕبكاتەوە و نەهێڵێت دوژمنان سوودی‮ ‬لێ ببینن لە دژی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان‮، ئەگەر بگەڕێینەوە ساڵانی‮ ‬شەستەكان لە شۆڕشی‮ ‬ئەیلوولدا گشت نەتەوەو ئایین و زمان و بیروڕای‮ ‬سیاسی‮ ‬هەڵگری‮ ‬یەك ئامانج بوون ئەویش‮ ‬ڕزگاربوون لە شەڕی‮ ‬داگیركاران و سەرخستنی‮ ‬دوزی‮ ‬كورد و گەیشتن بە سەربەخۆیی‮ ‬بوو‮.‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬

دەوڵەتە زلهێزەکان و دەوڵەتە هەرێمیەکانی ناوچەکە و هەر لایەک بەرژەوەندی خوی لە هەژمونگەرایی دا دەبینێتەوە و دەیەوێ زاڵ بێت بەسەر عیڕاق دا چونکە پێییانوایە گەر زاڵ بن بەسەر عیڕاقدا زاڵ دەبن بەسەر ڕوژهەڵاتیناوەرٍاست و جیهاندا . ڕوژهەڵاتی ناوەرٍاست دڵی زەویە ئەوەی زاڵبێت بەسەریدا زاڵ دەبێت بەسەر هەمو جیهاندا شایانی باسە ئەم دوخە ئاڵوزەی ئێستا لە نێو گوڕەپانی سیاسی عیڕاقدا ماوەیێکە گەیشتوتە تروپک ڕێک ئاماژەیە بو سەپاندنی هەژمونگەراییەی کە ئاماژەم پێدا و هەر لایەک بە جیا بەرژەوەندی خوی لە کونتڕوڵکردنی عیڕاقدا دەبینێت ودەیەوێ کلیلی حوکمڕانی ئەم وڵاتە لە دەستی خوی دابێت وەکچون بەرژەوەندیەکانی ئەو دەخوازێت و لێرەدا تاکە زەڕەرمەند خودی گەلانی نێو عیڕاقی دروستكراون بە تایبەت گەلی كورد وەك نەتەوەیەكی رٍەسەنی رۆژهەڵاتی ناوەراست و ئەوانن کە دەبێ باجی ململانێییەکی ناڕەوا بدەنەوە کە هیچ پەیوەندی بە ئەوانەوە نەبووە و نیە. پارتی دیموکراتی کوردستان بە ڕێبەرایەتی مستەفا بارزانی دوێنی و ئەمڕۆ سەرۆك مسعود باررانی بەردەوام دەیان ساڵە لە پێناو بەرژوەندییە باڵاكانی كورد و كوردستان لە سەنگەری بەرگریکردندا بونە هەتا ئەمڕۆ لە پێناو پاراستنی شکو ناسنامەی گەلی کوردستان و بونەتە قەڵغانێک لە هەمبەر هەرچی ناحەزو و دوژمنی دوزی ڕەوای گەلەکەمانە و چەندین شوڕش و ڕاپەڕینی مەزنیان بەرپا کردووە لە پێناو مانەوەی کوردو کوردستاندا کەواتە پارتی و باررانی هەڵگری خەسڵەتی نەتەوەیی و نیشتیمانین و هیچ کاتیش سازشیان نەکردووە لە سەر مەسەلە نەتەوایەتیەکان و سازش ناکەن بۆیە بو مانەوەی شکۆ ناسنامەی کورد پارتی و بارزانی زەڕورەتێکی حەتمین لە نێو گوڕەپانی سیاسی نێوخویی و هەرێمایەتی و ێێودەوڵەتی دا. شایانی باسە زور دەگوترێت هەرکات پارتی بە هێز بێت کوردستان بە هێزە زورن ئەو وێستگانەی بزافی ڕزگاری خوازی کوردستان هەتا ئەمڕو کە پارتی و بارزانی تیایاندا گوزەریان کردووە هەمویان ئەوەمان پێ دەڵێن کە پارتی و بارزانی بەرگریکاری دوزی ڕەوای گەلەکەمان بونە و لەسەر هەمو ئاستەکاندا تەحەددای دوژمنانی کوردو کوردستانیان کردووە لە ناوەڕاستی چلەکانی سەدەی ڕابردووە تاکو ئەمڕو وە هەورازو نشێوی یەکجار زوریان بڕیوە بە ئامانجی ڕزگار کردنی گەل و وڵات لە زوڵم و ستەمکاری چاوچنۆکەکانی ناوچەکە و وڵاتە زلهێزەکانی دونیا بەڵام سەرەڕای ئەوەی کە هێزی دوژمنان و داگیرکاران لە ڕادەبەدەربووە لە ڕوی سەربازیەوە کەچی پارتی و باررانی پشت ئەستور بە هێزیجەماوەری کوردستان نوانی دوزی کورد و ناسنامە نەتەوەییەکی بپارێزێت و چوک بە دوژمنانی کەلەکەماندا بهێنێت و مەسەلەی کورد وەک مەسەلەیێکی ڕەوا بە هەمو جیهان بناسێنێت. مێژوو خەباتی دوێنی و ئەمرٍۆیی سیاسی ،دیپلۆماسیمان دەرخەری ئەو راستییەكە گەلی کورد دەتوانێت سەقامگیری سیاسی و ئەمنی بپارێزێت و هاوسەنگی نێوان وڵاتان پارێزگاری لێ بکات.
Top