له پارتی دیموكراتی كوردستان فێر بن
April 22, 2020
وتار و بیروڕا
ماهیه‌تی پارتی
پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵقوڵاوی ناو جه‌ماوه‌ری كوردستانه و له‌ناخی دا كوردایه‌تی چه‌كه‌ره‌ی كردووه و ئاسۆی بیری نه‌ته‌وه‌یی گه‌ش پێداوه و هه‌ڵگری ناسۆریه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی كوردیه، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌م قوربانی داوه و هه‌میشه ئاماده‌گیه‌كی ڕه‌های هه‌یه بۆ قوربانیدان هه‌موو ئه‌مانه‌ش ته‌نها له پێناو مانه‌وه‌یی كوردبوون بووه وه‌ك شوناس و جه‌وهه‌ر و زێد.
دیسپلینی پارتایه‌تی پارتی
گومان له‌وه نیه پارتی خاوه‌نی دیسپلینی تایبه‌تی خۆیه‌تی و به‌و هۆیه‌شه‌وه تاوه‌كو ئێستا ئیدامی داوه به كاروانی خه‌بات و مانه‌وه له گۆرره‌پانی سیاسیه‌ت و شۆڕش، مه‌گه‌ر هێزێكی سیاسی وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌گه‌ر خاوه‌نی دیسپلین نه‌بێت، ئه‌كرێت تا ئێستا بمێنێـته‌وه و سه‌ركه‌وتن دواى سه‌ركه‌وتن تۆماربكات، دیسپلینی پارتی بریتیه له ئۆرگانه‌كان و مه‌كته‌بی سیاسی و به‌ش و لێژنه‌كانی تری كه چۆن چۆنی كاروباری حیزبایه‌تی رێكده‌خه‌ن و په‌یوه‌ندی كادیر و لایه‌نگران به ناوه‌ند ده‌بسته‌نه‌وه بۆ ئه‌مه‌ش خۆیان له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه سه‌رده‌میه‌كان گونجاندووه هه‌موو ئه‌مانه‌ش له پێناو ئامانجه ره‌واكانی حیزب كراون كه خۆی وێنا ده‌كات له ئازادی و سه‌ربه‌خۆی كوردستان و شكۆمه‌ندی و خۆشگوزه‌رانی بۆ كوردستانیان.
ئامانجه‌كانی پارتی وه‌ك حیزب؟
له زانستی سیاسی كه پێناسه‌ی حیزبی سیاسی ئه‌كرێت به‌وه لێكدراوه‌ته‌وه كه خاوه‌نی فكرێكی سیاسی و دونیابینێكی سیاسین بۆ ئاینده‌ی سیاسی جوگرافیا سیاسیه‌كه‌ی خۆیان واته ئه‌بێت فكرێكی هاوبه‌ش هه‌بێت كه له‌ێیوه ئامانجی خۆیان هاورده‌ی ناو كۆمه‌ڵ بكه‌ن، (پ.د.ك) وه‌ك هه‌ر حیزبێكی سیاسی له سه‌ره‌تای دروستبوونیه‌وه به رێره‌وێكی قانونی ڕۆیشتوه و كاری خۆی كردووه وه هه‌ركاتێكیش یاساكان سته‌مكاربووبن ئه‌وه‌یان قبوڵ نه‌كردووه و یاساكانیان شكاندووه ئه‌مه‌ش وه‌ك شانازیه‌ك باس ئه‌كه‌ین، چونكه یاسای سته‌مكاری شایه‌نی ئه‌وه نیه هه‌رگیز رێزی لێ‌بگیردرێت، ئامانجه‌كانی پارتی شكۆمه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی پێش هه‌موو شتێكه و بابه‌تی دیموكراتی گرینگیه‌كی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، جگه‌له‌وه هه‌بوونی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دیارترین ئامانجی ڕه‌وایی پارتی دیموكراتی كوردستانه بۆ ئه‌مه‌ش پرسی ریفراندۆم كه پارتی پێشه‌وایی ئه‌كرد باشترین گوزارشته بۆ هه‌بونی ئامانجی حیزب وقوربانیدان له پێناویدا.
پارتی له ده‌وڵه‌تداریدا؟!
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆتایی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی پێشوو دوای كۆششێكی زۆر و قوربانی دانێكی زۆر هاته‌دی، پارتی پشكی شێری له دامه‌زراوه‌یی ئه‌و حكومه‌ته كوردیه به‌ركه‌وت و بۆ ئه‌مه‌ش به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ڵگرتووه چی به باش چی به خه‌راپ، چونكه هه‌بوونی ئه‌و كیانه سیاسیه وه‌ك جگه‌رگۆشه‌ی خۆی سه‌یركردووه و هیچ مرۆڤێكیش حاشا له جگه‌رگۆشه‌كه‌ی ناكات، پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پێشخستنی ئه‌و حكومه‌ته ته‌نها كاری ئه‌وه نه‌بووه ئیداره‌ی حكومه‌ت بكات، به‌ڵكو كاری له پێشینه‌ی زۆر له‌وه زیاتر بووه كه چۆن چۆنی بپرژێـه سه‌ر مه‌سه‌له گرینگه‌كه كه خۆی له ده‌وڵه‌تداری ده‌بینیته‌وه و ئابوری سه‌ربه‌خۆش گرینگ‌ترین پایه‌یه، له بابه‌تی خزمه‌تگوزاری وه‌ك سه‌رتایه‌كی باش بۆ ده‌وڵه‌تداری پارتی ڕۆڵی به‌رچاویی هه‌یه و به‌هان شێوه له به‌رگری و هه‌بوونی ئارامی و ئاسایش پشكی پارتی زۆر به‌ڕوونی دیاره.
پارتی و هه‌ستكردن به‌رپرسیاریه‌تی
ته‌نیا هه‌بوونی حیزب گرینگ نیه، گرینگتر ئه‌وه‌یه حیزب هه‌ست به‌رپرسیاره‌تی بكات و بزانێت له‌كوێ بوه‌ستێت و له‌كوێش كۆڵ نه‌دات ئه‌مه ڕێك له دیرۆكی پارتی ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه، چونكه زۆر وێستگه‌ی سیاسی هه‌ن پارتی بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه و نه‌یوویستووه هیچ بڵێت, له‌هه‌ر شوێنێكیش پێویست بوو بێت قسه‌ی كردووه و ڕێگه‌ی نه‌داوه شكۆمه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی پێشڵ بكرێت، ئه‌وه‌ش پێی ده‌وترێت هه‌ست كردن به پرسیاریه‌تی، با لێره بپرسین ئه‌گه‌ر پارتی روحیه‌تی هه‌ستكردن به پرسیاریه‌تی نه‌بێت ئایا ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌گوزرێت وه‌ك خۆی ده‌مایه‌وه یاخود خه‌راپتر ده‌بوو بۆ ئه‌مه‌ش به ویژدانه‌وه ده‌ڵێن خه‌راپتر ده‌بوو، چونكه زۆر جار پارتی له مستحقات و مافه‌كانی خۆی خۆشیووه بۆ زۆر لایه‌ن ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی كورد بپارێزرێت له ده‌ستی چه‌په‌ڵ و ناحه‌زان، ته‌نانه‌ت زۆر جاری سیاسه‌تێكی میانڕه‌ویی گرتۆته‌به‌ر تا ئه‌و شوێنه‌ی نه‌ته‌وه و حیزب بگه‌نه كه‌ناری ئارامی.
بۆچی له پارتیه‌وه فێر بن؟؟
له ئه‌مرۆدا مرۆڤی خاوه‌ن ویژدان زۆر كه‌مه و ئه‌گه‌ر هه‌شبێت به په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردرێن، هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه وای كردووه مرۆڤی دڵپاك و خاوه‌ن ویژدانی زیندوو نه‌بێت، هۆكاره‌كه‌ی كرینی فكر و ویژدانه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه به‌گرینگ نه‌زانینی بابه‌تی مبدئه لای زۆریك له تاكه‌كان، خۆ ئه‌گه‌ر مرۆڤی ڕاست و خاوه‌ن ویژدان شیكاریه‌كی ته‌واو و دروست بۆ هه‌بوونی پارتی دیموكراتی كوردستان و سیاسه‌ته‌كانی پارتی بكات باش له‌وه تێده‌گات پارتی چی كردووه و چۆن قۆناغه‌كانی بڕیوه به‌بێ ئه‌وه‌یی زیان به پرسی نه‌ته‌وه‌یی بگات، ئه‌گه‌ر ناوه‌ندێكی زانستی لێكۆلینه‌وه له بواری سیاسه‌ت و فكر یاخود ته‌نانه‌ت تاكه كه‌سێكیش توێژینه‌وه بكات زۆر چاك ئه‌وه‌ی بۆ ئاشكرا ده‌بێت كه "ماهیه‌ت و دسپلین و ئامانج و ده‌وڵه‌تداری و به‌رپرسیاره‌تی پارتی چۆنه و چۆن له‌فكره وه وه‌رگیراوه بۆ كردار، ئه‌و كات ئه‌مه ده‌كاته ڕاسپارده بۆ كۆی هێزه سیاسیه‌كان كه بۆچی وه‌ك پارتی نه‌بن و له پارتیه‌وه فێر نابن؟!؟