لە ساڵیادى دەرچونى یەکەم روژنامەى کوردی دا ....

لە ساڵیادى دەرچونى یەکەم روژنامەى کوردی دا ....

ئیمرو ١٢٢ ساڵ بەسەر دەرچونى یەکەم ژمارەى یەکەم ڕوژنامەى کوردی(کوردستان) لە شارى قاهیرەى ولاتى میسر و لە سەردەستى ولاتپارێزى گەورە ( میقداد مەدحەت بەداخان) تیدەپەرێت ، ڕوژنامەى کوردستان وەک سەنگەرێکى رەوایەتى کێشەى گەلى کوردستان بوو بە پێوەرەکانى ئەو سەردەمە ، بە زمانەکانى (کوردى ، عەرەبى و تورکى) خواستەکانى گەلى کوردستانى دەخستە ڕوو و، کردەوە و ستەمەکانى داگیرکەرى عوسمانى شەرمەزاردەکرد ، لەو پێناوەشدا رووناکبیرانى سەرپەرشتیار لە ململانێیەکى بەردەوامدا بوون وملکەچ نەدەبوون ، تا پێیانکرا مەشخەلى بە تینى کێشەى گەلەکەیان دەپاراست ، بەڵام بە داخەوە لەم سەردەمەى ئیمەدا ، سەرەراى دابینکردنى کەش و هەوایەکى لە بارى ئازادى دەربڕین و پیادەکردنى پروسەى بێسنورى رەخنە ، هەندێ کەنال وسایت و گوفارو ڕوژنامە ، لە جیاتى ئەوەى رێز لە ماف و پێگەى هەرێمى کوردستان بگرن ، کە بەرهەمى تێکوشانێکى خوێنىاوى و مانددوبونێکى بێوێنەى گەلەکەمانە و پێزانینیان هەبێت بۆ ئەو دەرفەتەى دەسەلاتى خومالى رەخساندویەتى لە بەردەم ڕوژنامەگرى کوردستاندا بە جیاوازى بیرو بوچونەکان ، بە پێچەوانەوە دەرەنجامى لاوازى هەستى نیشتیمانپەروەرییان زور سەرەرویانە بە پاساوى نا لوجیکى دژایەتى خواستە رەواکانى گەلەکەمان دەکەن و برەو بە تێزو بیرکردنەوەى ناحەزانمان دەدەن ، هەر هەواڵێکى ناراست و چەواشەکار بە مانشێتى گەورەو رەنگاو رەنگا دەنەخشێنن ، بە مەبەستى شلەژاندنى دڵ و دەروونى کومەلانى خەلک و چاندنى توى دووبەرەکى لە نێوان گەل و دەسەلاتدا لە لایەک و لە نێوان هێزە سیاسییەکاندا لە لایەکى دیکەوە ، هەموو ئەم کارە دزێو و نارەوایانە لە ژیر چەترى ئازادى دەربریندا تومارى دەکەن ، لە راستیدا ئەو جورە بیرکردنەوەو رەفتارانە پێچەوانەى پیروزى و ناوەروکى ژیان دوستى هەمو ئازادییەکانە ، بەلکو هەندێکیان تا ئەو ڕاددەیە هەڵگرى بیرى رەش و کین لە دڵن سەرچوپی دەگرن بۆ زیان پێگەیاندنى ژیان و گوزەرانى خەلکى کوردستان ، هەر کەسێک لە هەر پلەو پایەیکدا بێت لە بەغدا بە ووشەیەکیش بێت دژایەتى هەرێم بکات بە تایبەتى لە ئاستى بریندارکردنى هەستى نیشتیمانیمان و بڕینى قوتى خەڵکى کوردستان ، ئەمان شەونخونى دەکەن لە پێناوى رازاندنەوەى بوچونى شوڤینییەکان و شاباشی بۆ هەڵدەدەن . ڕوژنامەگەرى نیشتیمانپەروەرو خەمخور (رەخنەگرى بنیاتنەرە ) ، بە پاساوى هەبوونى لادان و کەم و کورى، قەت نابیتە کەوا سورى بەر شالاوى دژایەتى مافە نەتەوایەتى و نیشتمانییەکانى گەل ، ڕوژنامەگەرى سەرفراز دەبی سەرمەشقى بەرگرى کردن بێت لە سەروەرى گەل و ولات نەک پیچەوانەکەى .
Top