جەنگی چاكسازی ، جەنگی كۆرۆنا .. هیستریایی ناحەزانی كوردستان بەهێزتر
April 22, 2020
وتار و بیروڕا
هاتنە گۆرٍەپانی خەبات بە بە دروشمی كوردستانێكی بەهێز هەر لە سەرٍەتای هەڵبژاردنەكانی 30/9/2018 و جیدییەتی سەركردایەتی كوردستان بۆ چاكسازی و پێشكەوتنی وڵات و لەلایەك و لەلایەكی تریش ستراتیژی یەكریزی و یەكهەڵوێستی وەك بەرنامە و پلانێكی گرنگ بۆ ئێستا وئایندە پرسی كورد و هەروەها ئامادەكاری بۆ رووداو و پێشهاتەكانی ناوچەكە وعێراق وایانكرد كە نەیاران و ناحەزانی كورد تووشی بێ ئومێدی و هیستریا ببنەوە.
روون و ئاشكرایە ، لە ئێستاا هەموو دنیا سەرقاڵی بەرنگاربوونەوەی ئەو ڤایرۆسەیە، بێگومان حكومەتی هەرێم باشترین رێوشوێنی پاراستنی داناوە و یەكێكە لەو وڵاتانەی كە بە باشترین شێوە هەوڵی رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە دەدات، شان بە شانی وڵاتە پێشكەوتوەكان و زڵهێزەكان، و بگرە زیاتریش لە هەندێكیان هەوڵی پاراستنی هاونیشتمانیەكانی دەدات، ئەمەش جێگەی دڵخۆشییە كە حكومەت بەم شێوەیە خەمخۆری خەڵكە، ئەوە بۆتە دروستبوونی متمانەی زیاتری خەڵك بە حكوومەت، خەڵك متمانەی بە بڕیارەكانی حكومەتی هەرێم هەیە و بریارەكان خال بەخال جێبەجێ دەكەن، داواكارین خەڵكیش زیاتر پابەند بێت بە رێنماییەكانی حكوومەت، چونكە هەرچیەك دەكرێت لە پیناو بەرژەوەندی هاووڵاتیانە
لەلایەكی ترەوە پرۆسەی چاكسازی لە كوردستان كە ستراتیژی كوردستانێكی بەهێزترە هەموو گەلی كورد چاویان لە ئەوەیە كابینەی نۆی حكومەتی كوردستان بە سەرۆكایەتی بەرێز مەسروور بارزانی بە جیدی كار لەسەر چاكسازی بكات و ئیدارەدانێكی باش لە دامودەزگاكانی حكومەت بچەسپێنێ، دروشمی كوردستانێكی بەهێز لە حكومڕانیدا لە دروشمەوە هەنگاوەكان دەست پێ بكات و بیكات بە كرداری، بۆیەش لە ئێستادا هەمووان چاوەڕوانن كاری نوێ لە حوكمڕانی هەرێمی كوردستان ببینن، بەو پێیەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەڕێز نێچیرڤان بارزانی و سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرێز مەسروور بارزانی، دوو سەركردەی دیار و بە ئەزموون و خاوەن پێگەن لە ئاستی كوردستان و ناوچەكە و جیهان، هاوكات كاری پێكەوەیی نێوان سەرۆكی هەرێم و سەرۆك وەزیران تەنیا هەماهەنگی و هاوكاری نابێت، بەڵكو وەك یەك تیم ئەم ئەركە قورسە دەگرنە ئەستۆ بۆ ئەوەی بیسەلمێنن لە ئاستی ئەو متمانە گەورەیەن كە خەڵكی كوردستان پێی بەخشیون و فاكتەرێكی هەرە گرنگ بووە بۆ بەردەوامی سەركەوتنیان، لە رابردووش بەكردەووە ئەوەیان سەلماندووە.
بۆیە، قۆناغی ئێستای ناوچەكە و عێراق و رووبەرووبوونەوەی پەتای كۆرۆنا و قەیرانی دارایی و ئەگەر رووداونی جەنگ لە ناوچەكە ، هەروەها جێبەجێكردنی بەرنامە و پلانەكانی حكومەتی كوردستان ، ئەرك و بەرپرسیاریەتی قورس و دژوارن و هەماهەنگی و پشتیوانی هەموو هێزو لایەنە سیاسییە نیشتیمانپەوەر و كوردپەوەرەكانی پێوستە ،چونكە نەیارانی كورد و ئەوانەی بەردەوام خۆیان بە خزمەتكاری بێگانە دەزانن و هەستی خۆشەویستی گەل و نیشتیمان لە نێو ناخیان بوونی نییە ،بەردەوام كاربۆ بەدێهێنانی خەونی نەیارانی كورد دەكەن هەر ئەوەشە بەردەوام بە رووحییەتێكی ئاڵۆز و پر هیستریا دەجوڵێنەوە .
لە ئێستاشدا ، كە هەر دوو سەركردەی بەئەزموون و سەركەوتوون، هێزی حكومڕانی لە پێكەوە كاركردن و پێكەوە گونجان بەرجەستە دەبێت، لەژێر سەركردایەتی سەرۆك بارزانیدا، توانیویانە لە رۆژە سەختەكاندا پەنجەرەی ئومێد بەرووی گەل و نیشتماندا بكەنەوە، ، لە سونگەی كار و كردەوەی رابردووی مێژووی پڕ لە شانازییان، خەڵكی كوردستان بە چاوی ئومێدەوە لە كار و بەرنامەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەروانن.