(( پەتای کۆڕۆناو مرۆڤدۆستی ئیسلام ))

(( پەتای کۆڕۆناو  مرۆڤدۆستی ئیسلام ))

(*)
بڵاوبوونەوەو مەترسی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بەو ئاستء رێژە زۆر و بە پەلە یە، زۆربەی وڵاتانی تووشی دەستەو یەخەی خۆپارێزیء گرتنەبەری رێکاری تەندروستیء پەیوەست بۆ تەشەنە نەکردنء بەرەنگاربوونەوەی ئەو مەترسیە کرد، و ژمارەیەک ڕێکاری جیاجیان گرتە بەر بۆ ڕێگە گرتن و سنووردار کردنی ئەم پەتایە.
ئەوەی لێرە مەبەستە زیاتر ھەڵوەستەیەکی بابەتیانەیە بە ئاراستەی تێڕوانینی ئیسلامء دەقەکانی شەریعەت لەمەڕ مامەڵەی دروستء پێویست بۆ خۆپارێزیء خەڵک پارێزی لەمەترسی وەھا ڤایرۆسء پەتایەکی کوشندەوە.
بۆ ئەوەی بزانین ئیسلام چۆنء تا چەند بایەخی بە پرسی سەلامەتیء پارێزراوی مرۆڤ داوە، دەبێ لە پەیوەندی نێوان ئایینء مرۆڤ ورد بینەوەو کە ئایا لە بنەڕەتدا تەواوکەری یەکترن یان دوو شتی لێکجیان؟
سەرەتا دەبێ ئەوە بزانین لە رووی تیۆریەوە ئیسلام رۆلڕ بە مرۆڤ دەدات، بەو پێیەی ئیسلام مرۆڤ ئاراستە دەکاتء رێڕەوی ڕاستەقینەی خێرو شەڕی بۆ دەستنیشان دەکات، بەڵام لە رووی پراکتیکء عەمەلیەوە مرۆڤە رۆلڕ بە ئیسلامء دەقەکان دەداتء لەسەر ئەرزی واقیع جێبەجێی دەکات، بۆیە چەقی یەکەمء کۆتا لە دیدی ئیسلام لەناو کۆی دروستکراوانی خودا مرۆڤە.
ئەگەر سەیری قورئانء دەقە پیرۆزە کان بکەین، ڕاشکاوانە ئەو راستیە دەرەکەوێت، کە پێگەء رێزی مرۆڤ لەسەروو ھەموو شتێکەوەیە، (ۆڵقَدْ کَرَّمْنَا بَنِی آَدَمَ ۆحَمَلْنَاەُمْ فِی الْبَرِّ ۆالْبَحْڕ ۆرَزَقْنَاەُمْ مِنَ الگَّیِّبَاتِ ۆفَچَّلْنَاەُمْ عَڵی کَپِیرٍ مِمَّنْ خَڵقْنَا تَفْچِیڵا).
بۆیە لە پێناو پاراستنء سەلامەتبوونی خودی ئەو مرۆڤە چەندین دەقء رێساء بنچینەی تایبەت ھەن، کە ئاماژە بە گرنگی رێکارەکانی پاراستنی مرۆڤ ء بەرژەوەندیەکانیء دوورخستنەوەی زیانء مەترسیەکان لێی دەکەنەوە.
یەکێ لەو فەرمودانەی باس لە چۆنیەتی خۆپارێزی لە نەخۆشیە گوستراوەکان دەکات ئەوەیە کە دەفەرموێ: (إِژَا سَمِعْتُمْ بِەِ بِڕَرْچٍ فَڵا تَقْدَمُوا عَڵیْەِ ۆإِژَا ۆقَعَ بِڕَرْچٍ ۆڕَنْتُمْ بِەَا فَڵا تَخْرُجُوا فِرَارًا مِنْەُ).
بۆیە کاتێ ئیمامی عومەر ویستی بچێتە شامء لە رێگەدا عەرزیان کرد، کە نەخۆشی (تاعون) لە شام بڵاوبۆتەوە، وەستانێکی کردو دواتر کە ئەبو عوبەیدەی جەراح ئەم فەرمودەی خوێندنەوە، چوونی بۆ شام رەت کردەوە، ئەمەش بۆ قۆناغێکی وەک ئێستا نمونەیەکی گرنگە بۆ بەرچاو ڕوونی خەڵک کە لە ئاست وەھا پەتایەک رێکاری خۆپارێزی بگرنە بەر و نەبنە مایەی تەشەنەکردن یان پشتگوێ خستنی رێنماییء ھەنگاوە پێویستەکان.
بەو پێیە بێت لەرووی تێگەیشتن لە دەق دروست نیە مرۆڤ ببێتە ھۆکاری لە شوێنی بڵاوبوونەوەی پەتا بچێتە دەرەوە، ھەروەک دروستیش نیە مرۆڤ سەردانی شوێن یان شارێک بکات کە پەتای لێ بڵاو بۆتەوە، چونکە لە ھەردوو حاڵەت مەترسی زیانء تەشەنەکردنی لێ دەکرێتء لەوانەیە دەرەنجامی باش نەبێت یان بە زیانی زۆرتر تەواو ببێت، ئەمەش رێک پێچەوانەی ئەو فەرمودەیە، کە پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) لەو بارەوە دەفەرموێ: (لا چَرَرَ ۆڵا چِرَار) کە بە ھیچ شێوەیەک دروست نیە مرۆڤ زیان بە خۆیء دەووروبەری بگەیەنێ.
یەکێ لە بنچینەء مەبەستە پێویستەکانی شەریعەت سەلامەتی گیانی مرۆڤە (حفڤ النفس) لەو پێناوە ھەموو جۆرە ھەڵسوکەوتء کردەیەکی قەدەغەء حەرام کردووە، کە زیانی بۆ گیانی مرۆڤ لێ بەدی بکرێت، یان ببێتە مایەی شڵەژاندنء شێواندنی باری جەستەییء دەروونی مرۆڤ.
تەنانەت رێکترین بەرنامەی پاکء خاوێنی لەرووی رووکەشء ماددیء مەعنەویء کۆی شتە پاکء حەلاڵ ء تەندروستەکان ھەر لەپێناو سەلامەتی مرۆڤ داناوەو ھەموو شتە زیانبەخشء پیسەکانیشی لێ قەدەغەو حەرام کردووە، وەک لەو ئایەتەی خوای گەورە دەفەرموێ: (ۆیُحِلُّ ڵەُمُ الگَّیِّبَاتِ ۆیُحَرِّمُ عَڵیْەِمُ الْخَبَائِپَ) ھەرچیەک پاکء باشە حەڵاڵی دەکاو ھەرچیەکیش پیسء نارێکە حەرامی دەکات.
لە سۆنگەی ئەمانەی سەرەوەو چەندین رێساء دەقی تر، یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە میانی ھەست کردن بە بەرپرسیارێتی ئایینیء ئینسانی، ھەر لەسەرەتای دەنگۆی بڵاوبوونەوەی مەترسی ئەو ڤایرۆسە (کۆڕۆنا) کۆمەڵێک ھەنگاوی گرنگی لەمەڕ ھۆشیارکردنەوەی ھاوڵاتیانء ھاوکاری دەزگا پەیوەندارەکان بۆ سەرخستنی ئەو پرۆسەیە گرتە بەر و بەجددی کاری لەسەر کرد، بە حوکمی پێگەی زانایان لەناو کۆمەڵگەء مینبەری مزگەوتەکان کە کاریگەری زۆری بەسەر ئاراستەی کۆمەڵگەء ھۆشیارکردنەوەی ھاوڵاتیانەوە ھەیە ئەو ھەنگاوەی بە شێوەیەکی بەرفراوان دەسپێکردو سەرجەم لقەکانی راسپارد بۆ راوێژ لەگەڵ دەزگا مەعنیەکانء جێبەجێ کردنی رێکارە پێویستەکان بۆ ئەو مەبەستە.
دوای ئەمەش یەکێتی زانایان لە ٢٦ی٢ی٢٠٢٠ پەیامێکی تایبەتی لەو بارەوە بڵاوکردەوەء تێیدا جەختی لەوە کردنەوە، کە پێویستە ھاوڵاتیان وەک ھەوڵێکی خۆپارێزی پێشوەختە، بە چاکی پابەندی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی بن، چونکە باشترین رێگەچارە گرتنەبەری رێکارە تەندرووستییەکانە، لە ھەمان کاتدا پێویستە تا ئەو ماوەیەی ئەو بابەتە کۆتایی دێت، ھەموو گردبوونەوەیەکان سنووردار بکرێن.
بۆ ئەو مەبەستە وتاری ھەینی بەرواری ٢٨ی٢ی٢٠٢٠ لەسەرجەم مزگەوتەکانی کوردستان تایبەت کرا بە ھۆشیارکردنەوەی ھاوڵاتیانء پێدانی رێنمایی لەروانگەی ئایینەوە، لەگەڵ روونکردنەوەی مەترسیەکانی ئەو پەتایەو ھاندانی خەڵک بۆ پابەندی بە رێنماییء بڕیارەکانی پەیوەست بەو بابەتە.
دوای ئەمەش یەکێتی زانایان ھەڵمەتی ھۆشیاری ھاوڵاتیانی فراوانتر کردو لەسەر ئاستی کوردستانء بە مەبەستی گەنگەشە کردنی دۆخەء دیارکردنی رێکاری شەرعی لەو بارەوە رۆژی ٣ی٣ی٢٠٢٠ لەبارەگای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بە بەشداری سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای فەتوا کۆبوونەوەیەکی فراوان بەرێوەچوو، کە تێیدا وێڕای شرۆڤەی بابەتیانە مەترسی نەخۆشی کۆرۆنا، تەوەری کۆبوونەوەکەی لەسەر سێ تەوەر خستە بەرباسەوە:
یەکەم: دیاریکردنی رێکاری شەرعی پەیوەست بە خۆپارێزی لە نەخۆشی کۆڕۆناو خستنەڕووی ھەڵوێستء تێڕوانینی ئیسلام لەو بارەوە.
دووەم: شێوازی ھاوکار بوون و نەخشەرێی پاڵپشتی و سەرخستنی ھەنگاوەکانی حکومەتی ھەرێم تایبەت بەو پرسە لە چوارچێوەی رێکارە ئیداریەکانی ھەردوو وەزراەتی ناوخۆ و تەندروستیەوە.
سێیەم: گفتوگۆکردن لەمەڕ راگرتنی مەراسیمء دروشمە ئایینیەکان لە کوردستان.
سەرەنجام کۆبوونەوەکە بە ھەشت رێکاری شەرعی پوختء واقعی لە دەزگاکانی راگەیاندن بڵاوکرایەوەء لە نێویشیاندا ئاماژە بەوەکرا، کە ھەر کات لایەنی تەندروستی ھۆشداری دا لە مەترسی زیاتری بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشیە ، ئەوە دەزگا مەعنیەکان بۆیان ھەیە بڕیار لە سرووت و دروشمەکانی ئایینی وەک نوێژی بە کۆمەڵ و ڕاگرتنی وتاری ھەینی بدەن.
ماوەتەوە بڵێم: مایەی خۆشحاڵیە کە مامۆستایانی ئایینی رۆڵی دیارو بەرچاویان ھەبوو لە ھۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگەء پاڵپشتی بڕیاری حکومەت و نیشاندانی ئەو راستیە کە ئیسلام لە پێناو سەلامەتی و خزمەتی مرۆڤ ھاتووەو ھەر کات ژیانء تەندروستی مرۆڤ کەوتە مەترسی دەکرێ سەرجەم مەراسیمە ئایینیەکان رابگیرێن، ھاوکات لەگەڵ دەرچوونی ئەم بڕیارە ھەر چەندە زۆر سەخت بوو بۆ سەرجەم زانایانی ئاینی، بەلام بە شێوەیەکی کردەیی پابەند بوون و سەلماندیان کە لە ئیسلامدا مرۆڤ لە ھەموو شتێک لە پێشترە، و مرۆڤدۆستی ئیسلامیان بە کرداریی پەیرەو کرد، بۆیە پێویستە سەرجەم رێکارەکان لە پێناو دووربوونی کوردستان لە مەترسی ئەو پەتایەو بڵاوبوونەوەی بگیرێتە بەر.


سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
Top