چوار ساڵی زێڕینی ھەرێمی کوردستان

چوار ساڵی زێڕینی ھەرێمی کوردستان

لە دوایی تێپەڕبوونی ڤایرۆسی (کۆڤید-١٩) ناسراو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا قۆناغێکی نوێ درووست دەبێت، و ھەرێمی کوردستان خۆری دادپەروەری و یەکسانی و چاکسازی و ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی و ئارامی ھەڵدێت و قۆناغێکی نوێ و پڕشنگدار دێتە کایەوە، کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە ڕابەرایەتی سەرۆک وەزیران ڕێزدار (مەسرور بارزانی) و وەزیرە بەڕێزەکانی نێو کابینەی نوێ دەسپێکیکی پڕشنگدار و بۆ ھاوڵاتیانی کوردستان بەبێ جیاوازی بەرھەمدار دەبێت، ھەمووان بە یەک دەستی و یەک ڕیزی ھەرێمێکی بەھێز بنیات دەنێن. بە ھەوڵ و ماندووبونی جەنابی ڕێبەری نەتەوەیی کورد ڕێزدار (مسعود بارزانی) ھەرێمی کوردستان بە بەھێزی مایەوە و دەنگی زوڵاڵی مافی ڕەوایی گەلی کورد بۆ سەربەخۆی کوردستان سەرکەوت، بۆیە تاپۆی ڕەشی نەتەوەی کورد کە لە ماوەیەکی نزیکدا بەرەو سەربەخۆی کوردستان و دروستبوونی دەوڵەتی کوردستان ھەنگاو دەنێن. بە دبلۆماسیەتی ڕاست و دروست و کارێزمایی ڕێزدار (کاک نێچیرڤان بارزانی) سەرجەم ئابڵۆقەو و کێشەکانی سەر ھەرێمی کوردستان چارەسەر کرا و ھاوڵاتیانی کوردستانی گەیاندە کەناریی ئارامی و ئاوەدانی. بە لێھاتوویی ڕێزدار (کاک مسرور بارزانی) توانرا ھەرێمی کوردستان بە ئارامی بمێنێتەوە. بۆیە پێویستە لەسەر ھەمووان دەرس لە ھەڵەکانی ڕابردوو وەرگرین و خەونی بۆگەنی دوژمنان لە گۆڕ بنێن و کار بۆ بنیاتنانی کوردستانێکی بەھێز بکەین، ھەرچەند دوژمنانی کوردستان ھەموو ھەوڵێکی خۆیان بۆ لە ناو بردنی ھەرێمی کوردستاندا بەڵام خۆشبەخشانە بە ھەوڵ و کۆشش و ماندووبونی ڕێبەری نەتەوەی کوردمان جەنابی (سەرۆک مسعود بارزانی) و پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان و سەرجەم فەرماندە کوردپەروەرەکان و دڵسۆزانی کوردستان بە خوێن خاک و ئاڵایی پیرۆزی کوردستانیان بەرز ڕاگرت و نەیانھێشت بکەوێتە ژێر چنگی چەپەڵانی دوژمنانی کوردستان. سڵاو بۆ روحی پاکی شەھیدانی کاروانی ڕزگاریخوازانی کوردستان، نەمری بۆ شەھیدە سەربەرزەکانمان کە بە خوێنی پیرۆزیان بەرگرییان لە خاکی پیرۆزی کوردستان کردووە و ئێمەیان گەیاند بە کەناری ئارامی و ئاوەدانی.
Top