زینی وەرتێ لە ھاوکێشەی سیاسەت و ناسیاسیەکاندا
April 20, 2020
وتار و بیروڕا
ئەو شوێنەی کە ھیچ گرنگیەک و ستراتیژییەتێکی بۆ حکومەتی هەرێم و پارتی دیموکراتی کوردستان نیە جگە لە گەرەنتی کردن و زامنکردنی سەلامەتی ھاوەڵاتیان و پاراستنی سەروماڵی کوردستانیان کە ٸەوەش ٸەولەوییەتە بۆی، ھەر وەک گرنگیەکی بۆ یەکیتی و بۆ پەکەکەش نیە مەگەر مەبەست لێی ڕازی کردنی جەمھوری ٸیسلامی ئێران نەبێت .
زینی وەرتە شوێنێکی گرنگە بۆ ئێران کە مەبەستیەتی لەو شوێنەوە دەستی ڕابگات بە سەربازگەی ئەمریکی لە دەشتی ھەریر، و ئەوەمان بۆ دەردەخات کە یەکێتی و پەکەکە جگە لە بەکرێگیراوێک زیاتر ھیچی دیکە نین... واتە لەڕووی شوێنی جوگرافی لە ڕوانگەی تێفکرینی سەربازیانەی ئەوان، کرنگی و بەھای خۆی ھەیە .
شوێنەکە چۆلەوانیەو بۆ هاتن و چوون ئاسانە و لەڕووی کارگێریەوە سەربە ناحیەی وەرتێی قەزای رواندزەو نزیکیشە لە ئیدارەی راپەرین، واتا سنووری هەردووک پارێزگای هەولێر و سلێمانی بەیەکەوە دەبەستێتەوە،
سەرەتا حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی بەردەوامبوونی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا...، هێزێکی پێشمەرگەی سەربەوەزارەتی پێشمەرگەی ناردە ئەو شوێنە، بەڵام ئێران لە ڕێگەی باڵێکی یەکێتی و پەکەکە کێشەیان درووست کرد، ڕۆژی٢٥ی ئازار، بە فەرمانی لاھوور جەنگی ھێزەکانی دژە تیرۆری سلێمانی بەرەو ناوچەی زینی وەرتێ جوڵەیان پێکراو هێزێکیان لەوێ جێگیرکرد .
جێگەی داخە دوابەدوای هەوڵە سەرکەوتووەکانی حکومەتی هەرێم لە ئیدارەدانی قەیرانە یەک لە دوا یەکەکان، بە تایبەت لە ئیدارەدان و رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و پلاندانان بۆ بنەبڕکردنی گەندەڵکاران، هەوڵێکی ئاراستەکراو لە لایەن سەرانی یەکێتی دژی حکومەت دەستی پێکرد، کە هەندێ ئەندام پەرلەمان و قەڵەم فرۆش و دەمشڕەکان وەک سەگ دەوەڕن و بەردەوام خەڵک چەواشە دەکەن و بەشێوەی ڕێکخراو هەوڵەکانی حکومەت کەمبایەخ دەکەن لەکاتێکدا خۆیان شەریک و بەژداربووی ئەو حکومەتەن! کە بەدڵنیاییەوە ناتوانن ڕێگە لە خواستی ڕاستگۆیانەی حکومەت و گەل بگرن .
وێڕای هەوڵەکانی ئەنجامدەرانی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ی نێو یەکێتی بۆ دیزەبەدەرخۆنەکردنی تاوانی رادەستکردنەوەی مستەفا سەلیمی و دەیان کوردی تری ڕۆژهەڵەتی کوردستان بە جەمهوری ئیسلامی ئێران کە لە نێوەخۆی کوردستان بەگشتی، هەتا نێوەخۆی یەکێتی و کوردانی تاراوگەو جیهانیش کاردانەوەی توندی بەدوای خۆیدا هێناو بە کردەوەیەکی دزێو خیانەتی نیشتیمانی مەحکوم و شەرمەزار کرا، ئەوجا لە ڕێگەی ئەندام پەرلەمانە دەمشڕەکانی کە سەردانی هێزەکەی یەکێتیان کرد لە زینی وەرتەو ئاڵای یەکێتیان ل سەر بارەگای هێزەکەی یەکێتی بەرامبەر بارەگای هێزی پێشمەرگەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە هەڵکردو هەوڵی تۆخکردنەوەی سنووری دوو ئیدارەیی هەرێم و خەونی نەزۆکی دووژمنانی ناوەخۆیی و دەرەکی بۆ پلانی بەهەرێمکردنی سلێمانی و دابەشکردنی کوردستان تازە کردەوە، کە “یارییەکی مەترسیدار و لە مێژینە”ی ئێران و یەکێتی و پەکەکەیە .
یەکێتی شەریکی حکومەتە یان بەکرێگیراوی دووژمن ؟
بۆئەوەی کارکردنی حزب لە حکومەتدا بەدامەزراوەیی بکرێت و ببێت بە کلتورێکی هەڵقوڵاوی ناو خەڵک و کۆی جومگەکان و بە سیستماتیک بکرێت، سەرەتا پێویستە هەر حزبێک بە دامەزراوەیی بون لە ناو حزبەکەی خۆیەوە دەست پێ بکات. چونکە حزبی سیاسی ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە دیاری کردنی داهاتوی وڵات و بەپێی حەجمی حزبەکە ڕۆڵ و کاریگەی خۆی دەخەمڵێنێت، وە حزب گوزارشت لە بۆچونەکان دەکات لە کۆمەڵگاداو دەبێت ببێتە هۆکاری گەشە کردنی سیاسەت و کەناڵی بەشداری هاوڵاتیان لە حوکمڕانیدا فەراهەم بکات، وە ببێتە ناوەند لە نێوان حکومەت و خەڵکیدا. بۆیەش لە هەڵبژاردنەکاندا کاندید پێشکەشی دەنگدەر دەکات، وە دەبێت سەرکردە بەرهەم بهێنێت.
بەڵام ئەسەف یەکێتی ڕێک پێچەوانەی هەموو پرەنسیبێکی ئەخلاقی و سیاسی، پێچەوانەی بەها مرۆیی و پیرۆزیەکانی نیشتیمان و نەتەوەیی
کاردەکات و لە بری درووستکردنی سەرکردەو تاکێ هەڵگری فیکرەی ناسیۆنالیستی، کەسی خیانەتکارو خاکفرۆش و چەتەو ڕێگر و بەکرێگیراو بەرهەم دینێت .
یەکێتی بەشێکی سەرەکیە لە سیستمی سیاسی و حوکمڕانی کوردستاندا، کەچی لە تیڤی و ڕۆژنامەکانیان ئۆپزسیۆنن و لە کرداریشدا نیشتیمان فرۆش و تێکدەر، وە نا ڕونی و ئاڵۆزی لە کاری سیاسەتکردنیاندا بەرچاوەو دەیان و سەدان جار زیانی گەورەیان بە دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان گەیاندووە .
یەکێتی لە خولی هەشتەمی پەرلەمانیشدا ڕێگر بوو نەیهێشت کایەی حزبایەتی بەرەو بە دامەزراوەیی بوون ببرێت و پڕۆژەی چاکسازی لەپەرلەمانی کوردستان تێپەڕێت، وا ئێستاش هەمان کێشە لە کابینەی نۆیەمی حکومەتدا درووست دەکات، کە پێویستە یەکێتی ڕەچاوی کۆمەڵێک پرنسیپ بکات کە هۆکاری سەرەکی بە دامەزراوەیی بون و مومارەسەی دیموکراسین لە ناو دەزگاو جومگەکانی حکومەتدا و ڕاستەوخۆ ژیان و گوزەرانی هاوەڵاتیان باشتر دەکات .
یەکێتی هەمووکات گوفتاری لەگەڵ کردەوەدا لەهەموو بارو زروفێکدا جیاوازی هەبووە، فەرموون بە مێژووی یەکێتی دا رۆبچن و پەڵەیەک نابینن کە خیانەتی تێدا نەکردبێت، بەدرێژای مێژوو زۆربەی کات و بڵێین هەموو کات ئەو خیانەت و دەستتێکهەڵکردنەیان لەگەڵ دووژمنانی گەلەکەمان بووەتە سەبەبی سەرەکی دوورکەوتنەوەی میللەتەکەمان لە ماف و ئامانجە ڕەواکانی، هەموو قۆناغێکیش خیانەت و برافرۆشیان یەکەم: لەپێناوی خۆشکردنی جێگای دووژمنانی کوردو قایلکردنیان بووە، دووەم: لە پێناو مانەوەی خۆیاندا لە ساعەی سیاسیدا انجا لەهر ڕێگایەکەوە بێت ئاوان بۆیان گرنگ نیە، کە هیچ کات پرۆژەو مەبادیئێکی روونیان نەبووە بۆ خەڵک، دواجاریش رسوایی و تەشەر و تانە هیچ گرنگ نەبوە بەلایانەوە .
ئێستا ئەوەی لە زینی وەرتێ روودەدات جێگیر بوونی هێز یەکێتی، یان هێزی پەکەکە هەڵەیەکی تری مێژووییەو پێویستە ئەوان پاشەکشە بکەن و لێگەرێن هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئەرکی پاراستنی ناوچەکە جێبەجێ بکەن، لاهورو سەرانی پەکەکە با باش بزانن دروستکردنی گرفت و بەلارێدابردنی حەقیقەتەکان و چەواشەکاریەکانیان بەرامبەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان، خیانەت و ناپاکیەکانیان پەردەپۆش ناکات، ئەگەرچی لاهور جەنگی ژیرانە هێزی دژەتیرۆری خۆی لە جوڵەخست کاتێ زانی واخەریکە دەکەوێتە تەڵەو هەڵەیەکی گەورە، بەڵام مانای وا نیە لەسەری نەکەوتووەو حیسابنەکراوە.
دوای هێنانی هێز بۆ تۆخکردنەوەی سنوری دوو ئیدارەیی و بەکارهێنانی سەگەکانتان و زۆر وەڕینی بێ مەعناو بنەما بۆ لێدان لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگەی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان بە رەنگ و ناوی جیاوازەوەو دەتانەوێ بزماری خۆتان بچەقێنن ـــــ، دەستەکەتان هێندە کەشفە منداڵیش دەیزانێت کە بەکرێگیراوی کێن و کێ ئاراستەتان دەکات، تەمەنیش باقی بێت، کۆتاییەکانی ئەو گەمەیە دەبینین، کەهیچی لێشین نابێت ڕسوایی نەبێت بۆ خۆتان و گەوجکردنی کۆمەڵێ خەڵکی هەژار ئەقڵ، خەڵکانی دەسبەتاڵ و نەزان، کە هەمیشە گەمەتان پێکراوەو کۆتاجار هیچیشتان دەستناکەوێت و تەنها ڕۆڵی پەیژەتان دیوە بۆ ئاخوندەکانی ئەو دیوو .
عبدالرحمن ملا رەسول