هەموومان پشتیوانی هەنگاوەكانی حكومەتی كوردستانین ..

هەموومان پشتیوانی هەنگاوەكانی حكومەتی كوردستانین ..

سیمای دڵسۆزی،خەمخۆری،كوردپەروەری ونیشتیمانپەروەری و ماندوونەناسی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكومەتی كوردستان ..كەسایەتی،سەركردە بوێر و خۆراگرەكان سیمای راستەقینەیان لە كاتی تاقیكردنەوە و رۆژگارە سەختەكان و قەیران و جەنگەكان زیاتر بەدەر دەكەون ..

قوتابخانەی كوردایەتی بە رابەرایەتی مستەفا بارزانی دوێنی و ئەمرۆمان رابەرایەتی هێژا مسعود بارزانیی فێری كردووین و رایهێناوین ، تا خزمەتكار و ماندوو نەناسانە و ئارٍامگرانە ، رووبەرووی سەختی و پێشهات و پیلانگێرییەكانی بەردەم گەل و نیشتیمانەكەمان ببینەوە ..

هەموو كات لە سەنگەری پێشەوەی بەرگریكردن بین لە میللەت و نیشتیمانەكەمان، دوێنی شۆرٍش یەك لە دوای یەكەكان و ئەنفال و كیمیاباران، ئاوارەیی و جەنگی سەپێنراو و قەیرانی دارایی و گەمارۆدانی كوردستان و هتد.. رووبەرووبوونەوە و جەنگی درندەترین دوژمنی مرۆڤایەتی لە ناخۆشترین كاتەكاندا ئاماژەیەكی گرنگن بە بوێری و كوردپەوەری سەركردە لە كاتە سەختەكاندا..

ئەوەی ئێستا لە ناوچەكە،جیهان دەگوزەرێت ، رەنگە خراپتر لە جەنگی جیهانی داعش ،بەو مانایەی كە هەموو جومگەكان بوونەتە ئامانج بە تایبەت ئابووری ، تەندروستی و گەشەسەندنی كوردستان ، واتا ئێستا كوردستان و سەركردایەتییەكەی لە جەنگێكی تر قورسدایە ، لەلایەك پارێزگاریكردن لە گیان وتەندروستی تاك بە تاكی كوردستانیان و ئینجا دابینكردنی مووچە و بودجە و قووتی كوردستانیان ..

ئەوەی لە قۆناغی ئێستاماندا گرنگە ، هەموو هێز ولایەنە سیاسییەكان كوردستان چۆن لە سەنگەری رووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنانن بەو مانایەی كە خۆمان دەپارێزین و پشوو درێژین ، لە هەمانكاتیشدا ، پشتیوانی هەنگاوەكانی حكومەتی كوردستان بین لە بواری چاكسازی و بەرنامەكانی بۆ تێپەرٍاندنی ئەو بارودۆخە نەخوازراوە و كەتێیدا لەلایەك بەردەوام خزمەتكردنی كوردستانیان و دابیكردنی مووچە و قوتی كوردستانە و لەلایەكی تریشەوە هەموولایەكمان بە یەك دەنگ كوردستانمان بپارێزین و بەرەو كەناری ئارامی و بەهێزتر ..
Top