روانگه‌ی شه‌ریعه‌ت و پرسی خۆپارێزی و ساغلەمی
April 20, 2020
وتار و بیروڕا
سیسته‌می خۆپارێزی‌و په‌روه‌رده‌ی ته‌ندروستی‌و به‌رگری جه‌سته له دیدی شه‌ریعه‌تدا پرسێكی هه‌ستیارو پڕ بایه‌خه، وه‌ك چۆن ئیسلام رێسا‌و خۆراك‌و رێچكه‌ی دروستی بۆ لایه‌نی رۆحی مرۆڤ دیاركردووه، به‌هه‌مان شێوه بنچینه‌ی گرنگی بۆ پارێزگاری‌و سه‌لامه‌تی جه‌سته داناوه، به‌و پێیه جه‌سته‌ی ته‌ندروست زیاتر له‌باره بۆ پێشوه‌چوون‌و گه‌شه‌ی هزرو ژیر‌و قودره‌تی ئیداره‌دان‌و هه‌ڵسه‌نگاندن‌و راگرتنی هاوسه‌نگی، ئه‌وه‌ی هۆشیاری‌و هه‌ستی بایه‌خدان به‌جه‌سته‌ی كه‌م یان لاواز بێت، ئه‌گه‌ری سوودو خزمه‌ت‌و به‌رهه‌می كه‌متر لێ چاوه‌ڕوان ده‌كرێ.
بۆیه قورئان كاتێ وێنایه‌كی مێژوویی باس ده‌كات، جه‌خت له هه‌ردوو بنه‌مای زانست‌و جه‌سته‌ی ته‌ندروست ده‌كاته‌وه، بۆ نمونه له پیشاندانی تایبه‌تمه‌ندی‌و كه‌سێتی (تالوت پێغه‌مبه‌ر- سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) به‌سه‌ر به‌نی ئیسرائیل دوو خه‌سڵه‌ت ره‌چاو ده‌كات، توانای زانستی‌و جه‌سته‌یی وه‌ك دوو پێكهاته‌ی گرنگ له دیاركردنی رێچاره‌و بیركردنه‌وه‌ی دروست داده‌نێ، وه‌ك ده‌فه‌رموێ: (إِنَّ اللَّهَ اصْطَفَاهُ عَلَيْكُمْ وَزَادَهُ بَسْطَةً فِي الْعِلْمِ وَالْجِسْمِ)واته: به‌ڕاستی خوا (تالوت)ی هه‌ڵبژاردووه‌و په‌سه‌ندی كردووه به‌سه‌رتانداو زانست‌و زانیاری زۆر‌و لاشه‌یه‌كی به‌هێزو گه‌وره‌شی داوه‌تێ.
په‌یوه‌ست به‌هه‌مان میتۆد، پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ئاماژه به‌و سیما گرنگه‌ی هێزو توانای جه‌سته‌یی، هاوشێوه‌ی لایه‌نی ئیمانی‌و رۆحی ده‌كات، به‌و پێیه بنچینه‌ی ژیانێكی ساغله‌م‌و پڕ وزه‌و هێزی پێشكه‌وتن بێ بوونی په‌روه‌رده‌یه‌كی ته‌ندروست به‌رهه‌م نایێت، بۆیه ده‌فه‌رموێ: (الْمُؤْمِنُ الْقَوِيُّ خَيْرٌ وَأَحَبُّ إلي اللَّهِ من الْمُؤْمِنِ الضَّعِيفِ) رواه مسلم.
ته‌ندروستی‌و له‌شساغی گه‌وره‌ترین به‌خششه له دونیا، چونكه ژیان‌و به‌خته‌وه‌ری په‌یوه‌ستن به ته‌ندروستیه‌كی باش، بۆیه تا ئه‌وپه‌ڕی بایه‌خدان ئیسلام گرنگی به‌م پرسه داوه‌و زۆر پێداگیره بۆ پاراستنی، ته‌نانه‌ت پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) هانی یاوه‌رو دۆستانی داوه، كه نزای ته‌ندروستیه‌كی باش بكه‌ن، چونكه دوای ئیمان هیچ شتێك به‌ئه‌ندازه‌ی ساغی‌و ته‌ندروستی گرنگ‌و گه‌وره نیه، وه‌ك ده‌فه‌رموێ: (سَلُوا اللَّهَ الْمُعَافَاةَ فَإِنَّهُ لَمْ يُعْطَ أَحَدٌ مِثْلَ الْيَقِينِ بَعْدَ الْمُعَافَاةِ)رواه ابن حبان.
له‌وه‌ش زیاتر پێغه‌مبه‌ر (سه‌لامی خوای گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بێت) به‌هایه‌كی گرنگی بۆ پیشه‌و پێگه‌ی زانستی پزیشكی داناوه‌و به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه‌و ورد‌و هه‌مه‌لایه‌نه‌و گشتی بۆ لایه‌نی پزیشكی ئاماژه پێكردووه، كه گه‌وره زانایانی ئیسلام به (الطب النبوی) ناوی ده‌به‌ن‌و له‌رووی چاره‌سه‌ری جه‌سته‌یی‌و مه‌عنه‌وی ئاماژه به كۆمه‌ڵێك ده‌ردو ده‌رمان ده‌كاو سه‌رنج ده‌خاته سه‌ر به‌شێكی خواردن‌و خواردنه‌وه‌و میوه‌و وه‌رزش‌و خۆپارێزی ..هتد.
له شێوازی راگرتنی هاوسه‌نگی چه‌ندو چۆنیه‌تی خواردن‌و گرنگی دان به گه‌ده‌و شێوازی جوان هاڕینی خوارده‌مه‌نیه‌كان‌و زۆر نه‌خواردن‌و له‌به‌رچاوگرتنی ته‌ندروستی گه‌ده‌و كۆ ئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان، كه زۆر جار گوێبیستی ئه‌وه‌ین گه‌نده سه‌رچاوه‌ی به‌شێكی زۆری نه‌خۆشیه‌كانه، پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) هێمای بۆ ئه‌وه كردووه، كه پێویسته مرۆڤ بۆ تێركردنی جه‌سته‌و وه‌رگرتنی وزه‌و ئاسایی بوونی هه‌ناسه گه‌ده‌ی خۆی بكاته سێ به‌ش، به‌شێكی بۆ خواردن به‌شێكی بۆ خواردنه‌وه‌و به‌شه‌كه‌ی تریش بۆ ئاساییبوونی هه‌ناسه، كه به‌پێی توێژینه‌وه‌ی پسپۆڕان ئه‌م هه‌نگاوه كاریگه‌ری ئه‌رێنی زۆری هه‌یه له پاراستنی جه‌سته‌و گێڕانه‌وه‌و كه‌مردنه‌وه‌ی نه‌خۆشی، ئه‌مه‌ش بایه‌خدانی پێغه‌مبه‌ره به بواری په‌روه‌رده‌ی ته‌ندروستی‌و خۆپارێزی، وه‌ك ده‌فه‌رموێ: (ما مَلَأَ آدَمِيٌّ وِعَاءً شَرًّا من بَطْنٍ بِحَسْبِ بن آدَمَ أُكُلَاتٌ يُقِمْنَ صُلْبَهُ فَإِنْ كان لَا مَحَالَةَ فَثُلُثٌ لِطَعَامِهِ وَثُلُثٌ لِشَرَابِهِ وَثُلُثٌ لِنَفَسِهِ) رواه الترمذی. كه ئه‌مه به بنچینه‌یه‌كی گرنگ‌و كۆكه‌ره‌وه‌ی خۆپارێزی هه‌ژمار ده‌كرێت.
وه‌نه‌بێ ئیسلام ته‌نها له چوارچێوه‌ی ده‌ق ئاماژه‌ی به گرنگی ئه‌و بابه‌ته كردبێ، به‌ڵكو هه‌ر كه‌س شاره‌زایی له‌بواری شه‌ریعه‌ته‌وه هه‌بێت ئه‌و راستیه‌ی بۆ ده‌ره‌كه‌وێت، كه ئیسلام كۆمه‌ڵێك رێسای تایبه‌ت به سه‌لامه‌تی جه‌سته‌و په‌روه‌رده‌ی ته‌ندروستی له‌خۆ گرتووه، كه به‌درێژایی مێژووی ئیسلام هه‌موویان جێی بایه‌خ‌و تێڕامانی پزیشكان‌و زانستی پزیشكی‌و ته‌نانه‌ت ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م بوونه، كه به فاكته‌ری سه‌ره‌كی پاراستنی مرۆڤ له زۆربه‌ی نه‌خۆشیه كوشنده‌و باوه‌كان داده‌نرێن.
به وردبوونه‌وه‌و تێڕامان له كۆی ده‌ق‌و رێكاره شه‌رعیه‌كانی تایبه‌ت به سیسته‌می به‌رگری جه‌سته‌و په‌روه‌رده‌ی ته‌ندروستی، ئه‌و راستیه روونتر ده‌ره‌كه‌وێت، كه ئیسلام چه‌ند به گرنگیه‌وه له رێنمایی خۆپارێزی‌و سه‌لامه‌تی مرۆڤ ده‌ڕوانێت‌و باسی لێوه كردووه:
یه‌كه‌م: پاك‌و خاوێنی
بابه‌تی پاك‌و خاوێنی له ئیسلامدا زۆر بایه‌خ پێدراوه، بناغه‌ی زۆرینه‌ی سه‌رچاوه فیقهیه‌كان به باسی (پاك‌و خاوێن)ی ده‌ست پێده‌كات، چونكه یه‌كێكه له كۆڵه‌گه گرنگه‌كانی ژیان‌و ته‌ندروستی مرۆڤ‌و گه‌شه‌كردن‌و سه‌لامه‌تی له نه‌خۆشیه كوشنده‌كان، شته زیان به‌خش‌و پیسه‌كانی لێ حه‌رام كردووه‌و پابه‌ندیشی ده‌كات به چه‌ند رێسایه‌كی پاك‌و خاوێنی‌و ده‌ره‌نجام په‌یوه‌ستی ده‌كات به چه‌مكی ئیمانه‌وه، هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێت: (إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ وَيُحِبُّ الْمُتَطَهِّرِينَ)البقرة: 222. یان (الطُّهُورُ شَطْرُ الإيمان) رواه مسلم، واته: پاك‌و خاوێنی به‌شێكه له به‌شه‌كانی ئیمان.
ئه‌مه پاك‌و خاوێنی جه‌سته‌و جلوبه‌رگ‌و ماڵ‌و شوێن‌و خواردن‌و خواردنه‌وه‌و ده‌ره‌كی‌و ناوه‌كی‌و ته‌نانه‌ت ده‌روونیش ده‌گرێته‌وه، بۆیه ئیسلام له‌چه‌ند لایه‌كه‌وه بایه‌خ به‌و پرسه ده‌دات‌و پێداگیری له‌سه‌ر ده‌كات، له‌وانه:
1_ ده‌ستونوێژ: ئه‌مه مه‌رجی یه‌كه‌می خواپه‌رستیه‌كی وه‌ك نوێژه، خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆز فه‌رمانی پێ ده‌كات‌و ده‌فه‌رموێ: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا إِذَا قُمْتُمْ إِلَى الصَّلَاةِ فَاغْسِلُوا وُجُوهَكُمْ وَأَيْدِيَكُمْ إِلَى الْمَرَافِقِ وَامْسَحُوا بِرُءُوسِكُمْ وَأَرْجُلَكُمْ إِلَى الْكَعْبَيْنِ)المائدة :6، واته: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه: كاتێك ویستتان هه‌ستن بۆ نوێژ (پێش ئه‌وه ده‌ست نوێژ بگرن، به‌م شێوه‌یه): سه‌ره‌تا رووخسارتان بشۆن، ئینجا ده‌سته‌كانتان له‌گه‌ڵ ئه‌نیشكتاندا، پاشان ده‌ستی ته‌ڕ بهێنن به‌سه‌ر سه‌رتاندا، قاچه‌كانیشتان بشۆن له‌گه‌ڵ قوله پێتاندا.
هاوشان پێغه‌مبه‌ری ئیسلام(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) به‌ده‌ر له شۆردنی ئه‌ندامه دیاركراوه‌كانی جه‌سته له‌كاتی ده‌ستونوێژدا، ئاو‌و له لووت‌و ده‌م وه‌ركردن‌و ده‌ستهێنان به گوێچكه‌كان‌و شۆردنی نێوان په‌نجه‌كان‌و سێ جار به‌كارهێنانی ئاو‌و له ئه‌ندامه‌كان به سوننه‌ت داده‌نێ، كه مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له‌پاڵا به‌جێگه‌یاندنی ئه‌م ئه‌ركه، پاك‌و خاوێنی راگرتن‌و بایه‌خدانه به سه‌لامه‌تی‌و په‌روه‌رده‌ی ته‌ندروستی.
پسپۆڕان‌و زانایانی بواری پزیشكی باس له كۆمه‌ڵێك سوودی گرنگی لایه‌نی ته‌ندروستی ده‌ستونوێژ ده‌كه‌ن، وه‌ك:
أ_ ئه‌و شۆردنه‌ی ده‌ست‌و ده‌م‌و چاوو ئه‌ندامه‌كان له‌كاتی ده‌ستونوێژدا، فاكته‌ری لاچوونی چه‌وری‌و پیسی‌و ئاره‌قه‌یه له‌سه‌ر پێست‌و كاردانه‌وه‌ی زۆری هه‌یه له چالاككردنی جه‌سته‌و رێخۆشكردنی هه‌ڵمژینی هه‌وای پاك‌و هاوسه‌نگكردنه‌وه‌ی لێدانی دڵ‌و دواجار له‌رێی هه‌سته‌وه‌ره‌كانه‌وه كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر ده‌رون‌و ته‌واوی جه‌سته دروست ده‌كات.
ب_ پاكبوونه‌وه‌ی لووت له ڤایرۆسه‌كان‌و پاراستنی چاوو له پیسی‌و میكرۆب‌و نه‌خۆشیه‌كان.
ج_ پاراستنی پێست له نه‌خۆشیه‌كان‌و به‌تایبه‌ت ده‌ست‌و ده‌م‌و چاو، كه شوێنی به‌ركه‌وته‌و وه‌رگری نه‌خۆشی‌و میكرۆبن، ئه‌گه‌ر رۆژانه به‌و شێوه‌یه بشورێن به‌رگری پێویست مسۆگه‌ر ده‌كه‌ن‌و مرۆڤ ده‌پارێزن.
د_ پاراستنی سگ له‌و ڤایرۆس‌و میكرۆبانه‌ی زیاتر له‌رێی ده‌مه‌وه ده‌چنه ناوی‌و نه‌خۆشی بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
2_ خۆشۆردن: ئیسلام زۆر به روونی باسی له گرنگی‌و پێویستی خۆشۆردن كردووه، له‌هه‌ندێ حاڵه‌ت به واجبی داده‌نێت، وه‌ك: (دوای سه‌رجێی‌و ئیحتیلام بوون(وَإِنْ كُنْتُمْ جُنُبًا فَاطَّهَّرُوا)و سوری مانگانه‌ی ئافره‌ت‌و هتد..). وه پتر له 15 حاڵه‌تیش به سوننه‌تی داناوه مرۆڤ خۆی بشوات.
پسپۆڕان له‌باره‌ی خۆشۆردنه‌وه ده‌ڵێن: دوای سه‌رجێی‌و له‌شگرانی، جه‌سته جۆرێك له وزه‌و چالاكی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات، ته‌نها به خۆشۆردن چالاك ده‌بێته‌وه.
3_ ددان شوشتن: پاك‌و خاوێن راگرتنی ده‌م‌و ددان خواستێكی دیكه‌ی ئیسلامه، بۆیه پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌فه‌رموێ: (لَوْلَا أَنْ أَشُقَّ على أُمَّتِي أو على الناس لَأَمَرْتُهُمْ بِالسِّوَاكِ مع كل صَلَاةٍ)رواه البخاری. یاخود ده‌فه‌رموێ: (السِّوَاكُ مَطْهَرَةٌ لِلْفَمِ)رواه البخاری. ئامانج له به‌كارهێنانی سیواك زیاتر بۆ پاك‌و خاوێن راگرتنی ده‌م‌و ددان‌و نه‌هێشتنی بۆن‌و پیسه‌كانی ناو ده‌م‌و سه‌ر پوك‌و ره‌چاوكردنی لایه‌نی ته‌ندروستیه.
4_ ئه‌ندامه‌كانی تری جه‌سته: ئیسلام بایه‌خ به پاك‌و خاوێن راگرتنی ته‌واوی جه‌سته ده‌دات، له مووی زیادو نینۆكردن‌و كوتكردنه‌وه‌ی سمێڵ‌و پاكی بن هه‌نگڵ‌و.. هتد. وه‌ك پێغه‌مبه‌ر خوا (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌فه‌رموێ: (خَمْسٌ من الْفِطْرَةِ الْخِتَانُ وَالِاسْتِحْدَادُ وَنَتْفُ الْإِبْطِ وَتَقْلِيمُ الْأَظْفَارِ وَقَصُّ الشَّارِبِ) رواه البخاری.
5_ پاك‌وخاوێنی جلوبه‌رگ: ئیسلام له‌كاتی په‌رستشه‌كاندا به‌تایبه‌ت نوێژ پاك‌و خاوێنی جلوبه‌رگ به پێویست ده‌زانێت، ئه‌گه‌ر كه‌سێك به به‌رگی پیسه‌وه نوێژ بكات‌و ئاگاداری پیسیه‌كه‌ش بێت ئه‌وه نوێژه‌كه‌ی دروست نیه، ئه‌مه ئاماژه‌یه‌كی گرنگه كه ئیسلام چه‌نده بایه‌خ به خاوێنی جلوبه‌رگ ده‌دات، ئه‌وه‌نده‌ش ئامانجیه‌تی مرۆڤ رابێنێ له‌سه‌ر بایه‌خدان به خۆ پاك ڕاگرتن، كه دواجار ئه‌مه كاردانه‌وه‌ی به‌سه‌ر ته‌ندروستی‌و پاكڕاگرتنی ده‌رونیشه‌وه هه‌یه، خوای گه‌وره‌ش له‌قورئانی پیرۆز ده‌فه‌رموێ: (وَثِيَابَكَ فَطَهِّرْ) المدپر:4. واته: پۆشاكت (دڵ‌و ده‌روونت، ره‌فتارت، هه‌ر هه‌مووی) خاوێن بكه (خۆت‌و شوێنكه‌وتووانت).
6_ تاره‌تگرتن‌و ده‌ست شۆردن: له‌ئه‌مه‌شدا ئیسلام به پێویستی ده‌زانێت مرۆڤ له‌كاتی سه‌رئاوكردن خۆی به‌جوانی به‌ئاوو پاك بكاته‌وه، ئه‌مه‌ش بۆ لابردنی پیسی‌و سه‌لامه‌تی جه‌سته‌و پاك ڕاگرتن‌و ته‌ندروستی مرۆڤه.
هه‌روه‌ك ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات مرۆڤ له‌كاتی هه‌ڵستانی له‌خه‌وو ده‌سته‌كانی خۆی بشوات ئینجا به‌كاریان بێنێ، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌فه‌رموێ: (إِذَا اسْتَيْقَظَ أَحَدُكُمْ مِنْ مَنَامِهِ فَلا يَغْمِسَنَّ يَدَهُ فِي إِنَائِهِ حَتَّى يَغْسِلَهَا ثَلاثًا فَإِنَّهُ لا يَدْرِي أَيْنَ بَاتَتْ يَدُه)رواه البخاری. ته‌نانه‌ت له‌كاتی خواردنیش پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) فێری كردوین ده‌سته‌كانمان بشۆین، وه‌ك ده‌فه‌رموێ: (بَرَكَةُ الطَّعَامِ الوُضُوءُ قَبْلَهُ وَالوُضُوءُ بَعْدَهُ).
7_ پاك‌و خاوێنی كه‌ل‌و په‌لی ناو ماڵا: وه‌ك كه‌ره‌سته‌ی خواردن‌و خواردنه‌وه‌و داپۆشینی ئه‌و شتانه‌ی پێویستیان به داپۆشین هه‌یه، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌فه‌رموێ: (غَطُّوا الْإِنَاءَ وَأَوْكُوا السِّقَاءَ وَأَغْلِقُوا الْبَابَ)رواه مسلم. واته: سه‌ری قاپ‌و خواردنه‌كان داپۆشن‌و سه‌ری شله‌مه‌نیه‌كانیش جوان بگرن‌و ده‌رگاكانیش دابخه‌ن.
به‌و ئه‌ندازه‌یه ئیسلام گرنگی به پاك‌و خاوێنی داوه، كه هۆكاری گه‌شه‌ی جه‌سته‌و زامنی سه‌لامه‌تی‌و په‌یڕه‌وكردنی سیسته‌می په‌روه‌رده‌یه‌كی تۆكمه‌ی ته‌ندروستی‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌رگری له‌شه له‌كاتی نه‌خۆشی‌و ناخۆشیدا.
ئێستا له‌گه‌ڵ هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌موو دونیا به‌تایبه‌ت رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی‌و پزیشكان‌و پسپۆڕانی بواری نه‌خۆشیه كوشنده‌و درمیه‌كان، ته‌ئكید له‌و پاك‌و خاوێنیانه ده‌كه‌نه‌وه، كه هۆكاری چاره‌سه‌ری‌و زاڵبوونه به‌سه‌ر نه‌خۆشیه‌كه‌دا.
دووه‌م: خواردن‌و خواردنه‌وه
جه‌سته پێویستی به خواردنه بۆ ئه‌وه‌ی وزه وه‌ربگرێت‌و چالاك بێ‌و توانای به‌رێوه‌بردنی كاروباره‌كانی ژیانی هه‌بێت، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ئیسلام هاتووه لایه‌نی خواردن‌و خواردنه‌وه‌ی مرۆڤی رێكخستووه‌و رێنمایی‌و رێكاری گرنگی له‌و باره‌وه داناوه، به‌تایبه‌ت ره‌چاوكردنی هاوسه‌نگی‌و زیاده‌ڕه‌وی نه‌كردن له خواردن‌و خواردنه‌وه، وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (وَكُلُوا وَاشْرَبُوا وَلَا تُسْرِفُوا إِنَّهُ لَا يُحِبُّ الْمُسْرِفِينَ)الأعراف: 31. واته: بخۆن‌و بخۆنه‌وه (له نازو نیعمه‌ته‌كان) به‌ڵام زیاده‌ڕه‌وی مه‌كه‌ن، چونكه به‌ڕاستی خوا له سنوور ده‌رچووان‌و زیاده‌ڕه‌وانی خۆش ناوێت.
ئه‌و زیاده‌ڕه‌ویه مه‌ترسی له‌سه‌ر گه‌ده‌و شێوازی هه‌زمكردنی ده‌بێت، بۆیه ئیسلام له چۆنیه‌تی‌و چه‌ندایه‌تی‌و شێوازی خواردن‌و ره‌چاوكردنی ئادابی په‌یوه‌سته‌وه، بایه‌خێكی زۆری به‌م پرسه داوه، كه هه‌ر كه‌س پێوه‌ی پابه‌ند بێت وێڕای سوود بینین‌و خۆراهێنان له په‌روه‌رده‌ی ته‌ندروستی خواردن، ئه‌گه‌ری نه‌خۆشی‌و كاردانه‌وه‌ی نه‌رێنی له‌خۆی دوور ده‌خاته‌وه‌و سه‌لامه‌تی خۆی زامن ده‌كات.
له‌سه‌رو هه‌موو ئه‌مانه‌شه‌وه هه‌ڵبژاردنی خواندنی پاك‌و خاوێن‌و خۆپارێزی له خواردنه پیس‌و قه‌ده‌غه كراوه‌كان، خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆز ده‌فه‌رموێ: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا كُلُوا مِنْ طَيِّبَاتِ مَا رَزَقْنَاكُمْ وَاشْكُرُوا لِلَّهِ إِنْ كُنْتُمْ إِيَّاهُ تَعْبُدُونَ * إِنَّمَا حَرَّمَ عَلَيْكُمُ الْمَيْتَةَ وَالدَّمَ وَلَحْمَ الْخِنْزِيرِ وَمَا أُهِلَّ بِهِ لِغَيْرِ اللَّهِ)البقرة: 172و173. واته: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، بخۆن له‌و رزق‌و رۆزیه چاك‌و باشانه‌ی كه پێمان به‌خشیوون‌و به‌رده‌وام سوپاسگوزاری خوا بكه‌ن ئه‌گه‌ر ئێوه ته‌نها ئه‌و ده‌په‌رستن، (خوای په‌روه‌ردگار) ته‌نها مرداره‌وه بوو و خوێن‌و گۆشتی به‌رازو ئه‌و ماڵاتانه‌ی كه ناوی غه‌یری خوایان له‌كاتی سه‌ربڕیندا له‌سه‌ر هێنراوه، حه‌رامی كردووه لێتان.
أ_ خواردنه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان: به‌پێی روانگه‌ی شه‌ریعه‌ت مه‌رجه خواردنه‌كان حه‌ڵاڵ‌و پاك بن، نه‌ك پیس‌و حه‌رام، چونكه ئه‌مه كاردانه‌وه‌ی راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌بێ‌و زانستی پزیشكی‌و پسپۆڕانی بواری ته‌ندروستیش به هه‌موو ئاست‌و پێوه‌رێك جه‌خت له‌و راستیه ده‌كه‌نه‌وه، كه خواردنی پاك سوودبه‌خشه‌و خواردنی پیس زیانی زۆری هه‌یه.
له ئیسلامدا مرداربوو، گۆشتی سه‌گ‌و به‌راز، مه‌یمون‌و پشیله، دڕنده‌و باڵنده‌ی نینۆكداری به‌هێز، قالۆچه‌و سیسارك، مارو دووپشك، مشك‌و جورج‌و.. هتد، رێگه‌پێدراوو حه‌ڵاڵ نین، له‌و باره‌وه پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌فه‌رموێ: (نهى عن كل ذِي نَابٍ من السِّبَاعِ وَعَنْ كل ذِي مِخْلَبٍ من الطَّيْرِ)رواه مسلم. یان ده‌فه‌رموێ: (خَمْسٌ من الدَّوَابِّ كُلُّهَا فَوَاسِقُ تُقْتَلُ في الْحَرَمِ الْغُرَابُ وَالْحِدَأَةُ وَالْكَلْبُ الْعَقُورُ وَالْعَقْرَبُ والفارة)رواه مسلم.
به‌پێی راپۆرتی زانستی نوێ ده‌ركه‌وتووه: كه خواردنی گۆشتی ئه‌و جۆره دڕندانه به‌تایبه‌ت سه‌گ‌و به‌رازو مشك، ده‌بێته هۆی دروستبوونی نه‌خۆشی كوشنده له جه‌سته‌ی مرۆڤ، له‌وانه‌ش نه‌خۆشی (تریشینیا)و سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشی (ڤایرسی كۆرۆنا) له ئێستادا، كه پزیشكان ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌و جۆره ڤایرۆس‌و میكرۆبه مه‌ترسیداره‌و به‌زوویی له جه‌سته ته‌شه ده‌كاو له چاره‌سه‌ر ده‌رده‌چێت.
ب_ خواردنه‌وه‌ی عاره‌ق‌و به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كان
ئیسلام خواردنه‌وه‌ی عاره‌ق‌و ماده هۆشبه‌ره‌كانی له‌پێناو سه‌لامه‌تی‌و ته‌ندروستی مرۆڤ حه‌رام كردووه، چونكه به‌پێی توێژینه‌وه زانستی‌و پزیشكیه‌كان ده‌ركه‌وتووه زیان‌و مه‌ترسی زۆری له‌سه‌ر لایه‌نی ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (إِنَّمَا الْخَمْرُ وَالْمَيْسِرُ وَالْأَنْصَابُ وَالْأَزْلَامُ رِجْسٌ مِنْ عَمَلِ الشَّيْطَانِ فَاجْتَنِبُوهُ) المائدة: 90. واته: دڵنیابن كه عهرهقو قومارو گۆشتی ماڵاتی سه‌ربڕاو بۆ غه‌یری خوا له‌و شوێنانه‌ی كه خه‌ڵك به‌پیرۆزی داناوه نه‌ك ئیسلام، بورج و حه‌رام و حه‌ڵاڵ زانین به‌هۆی هه‌ڵدانی زاره‌وه ئه‌مانه هه‌ر پیسن‌و له‌كاروكرده‌وه‌ی شه‌یتانن، كه‌واته ئێوه‌ش خۆتانی لێ دوور بگرن‌و خۆتانی لێ بپارێزن.
له ئێستادا روون بۆته‌وه، كه وڵاته زلهێزه‌كان‌و رۆژئاوا گه‌یشتونه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته، كه به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كان‌و خواردنه‌وه‌ی مه‌ی بۆته نه‌گبه‌تێك‌و كۆمه‌ڵگه‌ی له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شاندووه، وێڕای زیانه ته‌ندروستی‌و ماددیه‌كان، فاكته‌ری سه‌رهه‌ڵدانی سه‌دان نه‌خۆشی كوشنده‌ی گیانین‌و مه‌ترسیه‌كانی له ئه‌ژمار نایه‌ن، بۆیه له‌زۆربه‌ی وڵاتان به‌پێی یاساش قه‌ده‌غكراون، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه بنبڕی بكه‌ن، بۆیه ئیسلام پتر له چوارده سه‌ده‌یه بایه‌خی ته‌واوی به‌و پرسه داوه‌و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌ی كردووه، ئه‌مه‌ش له پێناو كه‌ڕامه‌ت‌و عه‌قڵ‌و پاراستنی گیان‌و ماڵا‌و بایه‌خدان به ته‌ندروستی مرۆڤه‌وه‌یه.
سێیه‌م: خۆپارێزی‌و كه‌ره‌نتینه
ئیسلام پێشكه‌وتووه له دانانی رێكاری خۆپارێزی‌و گرتنه‌به‌ری هۆیه‌كانی سه‌لامه‌تی، ئه‌وه‌ی به زاراوه‌ی هه‌نوكه پێی ده‌گوترێ (كه‌ره‌نتینه- الحجر الصحی)، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گرنگیدانی شه‌ریعه‌ت به ته‌ندروستی مرۆڤ‌و شێوازی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیه گواستراوه‌و درمی‌و په‌تا باوه‌كان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئیسلام رێگره له تێكه‌ڵاو بوون له‌گه‌ڵ كه‌سانی نه‌خۆش یان له‌كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تا له‌به‌ر مه‌ترسی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشی.
ده‌توانین بڵێین ئایینی پیرۆزی ئیسلام پێش هه‌ر وڵاتێك یان پێشكه‌تنێكی زانستی، ئه‌و یاسا‌و شێوازه‌ی پارێزبه‌ندی داهێناوه، كه ئێستا له‌سه‌رده‌می ڤایرۆسی (كۆرۆنا) ته‌واوی وڵاتانی دونیا په‌یڕه‌وی لێ ده‌كه‌ن، چونكه باشترین‌و گونجاوترین رێكاری ته‌ندروستیه بۆ رێگرتن له ته‌شه‌نه‌كردنی نه‌خۆشی‌و بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تا.
- پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌فه‌رموێ: (إذا سَمِعْتُمْ بِالطَّاعُونِ بِأَرْضٍ فلا تَدْخُلُوهَا وإذا وَقَعَ بِأَرْضٍ وَأَنْتُمْ بها فلا تَخْرُجُوا منها) رواه البخاری. واته: ئه‌گه‌ر بیست