پارتی،بارزانیی پێشەنگی كاروانی كوردایەتی..
April 19, 2020
وتار و بیروڕا
پارتیی رێبازیی كوردایەتیی و كۆڵنەدان و رۆژان و شەوانی سەختی خەبات و تێكۆشانە لە پێناو سەرفرازی و سەربەستی نەتەوەیەكی نیشتیمان داگیركراو.دوژمنە سەرسەختەكانی كورد سەدان ساڵ بوو لە ئەنجامی داگیر كردنی كوردستان و دابەشكردنی لەنێوان خۆیاندا جگە لە چەوساندنەوەی كورد و پێشێلكردنی مافە سرووشتی و نەتەوایەتی و تاڵان كردنی سامان و بەروبوومی ڕەنجی شان و ئارەقەی نێوچەوانی. حوكمی دیكتاتۆری سەپاند بەسەر یاندا، بۆ ئەوەی كورد لە هەموو مافەكانی بێ بەش بێ، كوردستان بە كۆمەڵگەیەكی داخراو و هەر پارچەپارچەكراوی و داواكەوتووی بمێنێتەوە، قەت نەگات بە ئاواتەكان، دوژمنەكانی كورد بە بەرەدەوام چەوساندنەوەی كورد یان مەبەست بوو،لە سەردەمی ڕژێمە یەك لە دوای یەكەكانی وڵاتانی دراوسێ و تایبەت لە وڵاتی عیراق شتێكی حاشا هەڵنەگر بوو.
بێگومان ئەم سیاسەتەی دوژمنانی داگیر كەر خۆیان بۆ ئامادەكرد تا پلان و پیلانی هەتا هەتایان بهێنێتە دی نەهێڵین كورد بە مافە سروشتیەكانیان بگات.شۆڕشە یەك لە دوای یەكەكانی كورد هەوڵی زۆری بۆ دراوە هەریەكە بۆ مێژووی ئەو سەردەمانە و خەبات بەرخودانیان درێژەی هەبووە، تاكو لەلایەن دوژمنانەوە سەركوت كراون یاخود لەوناو براون. پارتی لەم قۆناغە دژوارە دروست بووە هەر لەو كاتەوە بەڵێنی بەخەڵكی كوردستان دا، ئەوە تا من هەم منم درێژە بە خەبات و قوربانی دان دەدەمەوە. منم دەبمە بەرز ڕاگری گەل و نیشیتمان و بەدەست هێنانی مافەكانتان.بۆیە ئەگەر سەیری ڕابردووی ئەو مێژووە بكەینەوە دەبیین زۆر ئەستەم بووە كە پارتی درێژە بەخەبات بدات بەڵام دامەزرێنەرەكەی جەنەرال مستەفا بارزانی وەك كەسایەتیەكی بەهێزی ناوچەكە و رۆڵی حەكیمیانە ئەم سەركردە مەزنە گڕو تینێكی بێ وێنەی داوەتە قۆناغی دروست بوونی پارتی و خەبات و بەرخودانەكانی.پارتی دیموكراتی كوردستان بە ڕێبازێكی پڕاوپڕ لە ڕاستی و دروستی و ئامانج و خەبات كردنی لە پێناو نەتەوەیەك و ڕزگار كردنی گەلێك دەستی بە خەباتی چەكداری و سیاسی كرد.
وەك پارتێكی پێشڕەو بەرەو ئومێدی خەڵكی كوردستان بەدیار كەوت ڕۆژ لەداوی ڕۆژ دەبووە جێگای ئومێدی خەڵكی ستەملێكراوی خەڵكی كوردستان.لە مەیدانی تێكۆشاندا سەرقافڵەی پێشەنگی كوردایەتی و مەردایەتی سەیردەكرا زیاتر جێگای خۆی لە ناو دڵی جەماوەر دەكردەوە.پارتی دیموكراتی كورستان نەك تەنها لە خەبات و تێكۆشان ڕۆڵی هەبووە بەڵكو قوتابخانەیەك بووە بۆ پێگەیاندنی سەركردە و فەرماندە و كادری پێشكەووتووی سیاسیەكان ئەوەتا ئەمە حاشا هەڵنەگرە كە چەندین كادری پێشكەوتووی پارتی بونەتە سكرتێر و سەرۆكی حیزب و لەناو لایەنەكان رۆلێ خۆیان دەبینن، جگە لەوەش بە هەزار كادیری پێشكەوتووی لێ دەرچووە كە ئەوەش بەگەورەترین سەروەرەیەكانی پارتی دەژمێردرێت.پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەركردایەتی كردنی شۆڕشەكان بەشێوەیەكی زانستیانە و سەربازیانە لە هەموو ساتەكان و كورد لە هەرشوێنێك شەڕی بۆ ئامادە كرابێت. حازری تەواوی بۆ كراوە لە ئەزموونی سەركردایەتی كردن زۆر پرۆفیشناڵانە سەركەوتنی گەورەی بەدەست هێناوە سەركەوتوو بووە.بڵێسەی شۆرش و بەرخۆدان وخەبات و تێكۆشان بەرپا بكەنەوە، ئومێدێكی پر حەسرەت ببەخشنەوە بە خەڵكی كوردستان، دەست بكەن بەخەباتی چەكداری و سیاسی لەشۆرشی گوڵانی پێشكەوتوو خواز ئەمەش شۆرشێكی ئومێد و ژیانەوەی كوردستان بوو.
سەروەریەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەوەندە زۆرن كەرەنگە نەكرێت لێرە باسی بكرێت،بەڵام گەورەترین سەروەری پارتی ئەوەیە . كەدرێژەدانە بەخەبات و تێكۆشان و گەیشتنە بەئامانج و ویستەكانی گەلی كورد، توانیویەتی وەك پارتێك ببێتە روناكیەكی گەش بۆ هەرچوارپارچەی كوردستان.هەڵوەستە نەتەویەكان هەر لەپارتی چاوەرێ بكرێت . پارتی ببێتە هەڵگری پەیامی راستەقینەی كوردایەتی و مەردایەتی .
ئەزمونی حكومرانی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەزمونێكی بێ سنورە سەركەوتوو بەرچاوو دیار بووە، لەبەر ئەوەی ئامانجی كاركردن و خزمەت گوزاری و داكۆكی كردن بووە لە هاوڵاتیان، هەمیشە ویستویەتی ئارامی و سەقامگیری بەرپا بكات. رووی جوانی سیاسی و دیبلۆماسی نیشانی دنیا بدات.
پارتی دیموكراتی كوردستان دەتوانێت ئەزمونی هەرێمی كوردستان بەسەركەوتووانە ئیدارە بدات بەرەوپێشی ببات.