مالی تالەبانی نابێتە مالی بارزانی
April 19, 2020
وتار و بیروڕا
دوای خیانەتی شازدەی ئوکتوبەر ، یەکێتیەکان زۆر جار دگێڕنەوەو دەلێن : مام جەلال بەسەردانێک بۆ مالی بارزانی کوتایی بەشەڕی ناوخۆیی نەوەدەکانی سەدەی ڕابوردو هێنا . لەو سەردەمەدا تالەبانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئاگادار کردەوە کە بۆ کوتایی هێنان بەشەڕو ڕێککەوتن لەگەل پارتی بەتەنیا سەردانی مالی بارزانی دەکات.م/ س یەکێتی دژی ئەو سەردانە وەستایەوە . بەلام تالەبانی بروسکەی بۆ بارزانی کردو ، پێی ڕاگەیاند کە سبەی بۆ نانی نیوەڕو خۆم لەمالی بارزانی میوان دەکەم . بەم شێوەیە بۆ ڕۆژی دواتر تالەبانی چۆوە پیرمام و دوای کوبونەوە لەگەل بارزانی کوتایی بەهەموو کێشەکان هێنا.
لەگەل گێڕانەوەی ئەم حیکایەتە .یەکێتیەکان ڕەخنە ی ئەوە لە سەرۆک بارزانی دەگرن کە بۆ ئەویش لەپێناو کوتایی هێنان بەکێشەکان وەکو تالەبانی سەردانی مالی تالەبانی ناکات !
من نازانم ئەم حەکایەتە چەند ڕاستە ، بەلام ئەگەر ڕاستیش بێت ، ئەوە تالەبانی پشت ڕاست و دلنیا بوە لەوە کە لەمالی بارزانیدا بەڕێزو حورمەت و شکومەندیەوە پێشوازی لێ دەکرێت و ، بەهەمانشێوەو ئەمانەتیشەوە بەڕێ دەکرێت .مام دلنیا بوە لەوەی ئەو شوێنەی ئەو سەردانی دەکات ئەخلاق و پاراستنی بەها ئەخلاقیەکان لەسەروی هەموو شتێکەوەن....هتد.
بەلام لای هەموو خاوەن ویژدانێک ڕوونە کە مالی تالەبانی هەرگیز نابێتە مالی بارزانی .ئەوانەی بڕیاری مالی تالەبانیان بەدەستە خالین لەهەموو بەهاو قیەمێکی ئەخلاقی .ڕابوردویان هێندە ناشیرین و قیزەوەنە کە پڕاوپڕە لەنامەردی . حەمەی حاجی مەحمودو ئەحمەد بانی خێلانی و سەید کاکە لەنوسینەوەی یاداشتەکانیاندا باسی دەیان نمونەیان کردوە کە لەسەردەمی شاخدا لەلایان سەرکردەکانی یەکێتیەوە دوای میوانداریکردنیان خەلکیان بەنامەردی کوشتووە .دیسان هەر دوێنێ بوو سێ ڕۆژ پێش خیانەتی شازدەی ئوکتوبەرو لە کوبونەوەی دوکاندا لاهۆرو باڤێل بەهاوکاری قاسم سلێمانی پیلانیان بۆ لەناوبردنی شاندی پارتی دانابوو کە خۆدی سەرۆک بارزانیش ئامادە بوو.بەلام بەوشیاری و لێهاتووی پاسەوانانی سەرۆک پیلانەکەیان پۆچەلکرایەوە .جگە لەهەموو ئەمانە خیانەتی شازدەی ئوکتوبەر بەهێزترین بەلگەیە بۆ ئەوەی کە هیچ کەسێک متمانە بەسەکردایەتی ئێستای یەکێتی نەکات .ئاخر ئەو خیانەتە ئەو پەڕی نامەردی بوو کە لاهۆڕو باڤێل کردیان . ئەوەی ئەوان لەو خیانەتەد کردیان لەمێژوودا وێنەی نەبووە .....هتد.ئەگەر ئەمە واقعی مالی تالەبانی نەبوایە من دلنیام سەرۆک لەپێناو کورددا نەجارێک سەد جار سەردانی مالی تالەبانی دەکرد.