تارمایی مەرگ «ڕێبازی باوک مەلا موستەفاو و ڕابەر بارزانی»

تارمایی مەرگ   «ڕێبازی باوک مەلا موستەفاو و ڕابەر بارزانی»


ئەمەی کە من دەینوسم و پاشان ئێوەی خوێنەر دەیخوێننەوه چیڕۆکێک نیه دروست کرابێت و بەسەرهاتێک نیه بۆ تام و چێژ جوانترکرابێ.
بەسەرهاتێکی ڕاستەقینەی ژیانی بەندەیه.
ئەوەی من باسی دەکەم نه پیا هەلدانەو نه ماستاوه بۆ پارتی نە پیا هەلدانه چونکه پارتی دیموکراتی کوردستان پێویستی بە پیا هەلدان نیه، کردەنی لایەنگرانی پارتی بۆ ئەو حیزبه لەهەموو شتێک لای پارتی گرنگتره.
لاوازنەبوونی پارتیش خۆی لەخۆی دا بەهێزبوونی کوردستانێکی ئارام ڕۆژ بە ڕۆژ ئاسۆکەی ڕووناک تر دەکا.
ئەمەی من باسی دەکەم نه ماستاوەو نە هەولدانه بۆ بەدەستهێنانی شتێکی شەخسی بەلکو وەک ئەندامێکی پارتی به پێویستم زانی ئەم چیڕۆکه باس نەکراوەی خۆم لێرەدا و بۆ یەکەمجار لەڕێگای گۆڤاری (گوڵان) باس بکەم.

من(علی سعیدی)م گەنجێکی ئەم نیشتیمانە پیرۆزەم.
ڕۆژگارێک لەتەمەنی سەرەتای مندالی دا بووم هاوینێکی گەرم و بەتین بوو.سال سالیادی ڕۆژی پارتی دیموکراتی کوردستان ١٦ ی تەباخ بوو.
لەبنەمالەیەکی پارتی لەدایک بووم و شانازی بەو شەرەفه دەکەین که پارتی و ڕۆلەی بارزانین.
بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی ١٦ی پیرۆز, خەلکێکی زۆر لە هاولاتیان و گوندنشینان چین و توێژەکانی کۆمەلگا وەک یادکردنەوەیەک و وەفایەک بۆ ڕێبازەکەی بارزانی باوک بۆ سالیادی پارتیمان ئالای زەردییان لەسەربان هەلدەواسی. ئەم ئالا هەلواسینه لەترس و دلەڕاوکێیی نەبوو وه لەژێر هیچ گووشارو هەڕەشەیەک نەبوو، بەلکو ئازادانه وه سەرفرازانه خەلک گوزارشتی لەناخ و خۆشەویستی و خۆی دەکرد لە بەرامبەر قوربانیدانی پارتیمان.
ساڵ سالی ١٩٩٧ هاوینێکی گەرم و لە پۆلی یەکی سەرەتایی بووم.
منیش وەکو هەر تاکێکی کۆمەلگا ویستم ئالای زەرد لەسەر بان بچەقێنم و بەرزبکەم.
زۆر گەڕام بەدوای ئالایەکی زەرد یان پارچه پەڕۆکێک بەلام دەستم نەکەوت ئەوەبوو دواتر لەمالم پرسی و بەتایبەت دایکم داوام کرد که ئالایەکی زەردم دەوێ ئەوەبوو زۆر گەڕاین بەلام شتێکی ئەوتۆمان نەدۆزیەوه لەوکاتەدا. وە لەگوندیش بوین زیاتر ئالا لە ڕێکخراوەکان زۆربوو. ئۆتۆمبێل بەو شێوەیه نەبوو ڕێگاکان بۆ شار سەخت تر بوون.
له ژیانێکی سەخت و دژواربوین و لەگوندێک لەگوندەکانی نیشتیمان که گووندی دووسەرەیه سەر بە قەزای بەردەڕەش که ئێستاش ئەم گوونده دلسۆزن بۆ هەمان ڕێبازو ژمارەی دانیشتوانی گووندەکه 250 مال زیاتر دەبێت.
بۆیه منیش بەناچاری ڕۆیشتم تۆڕێکی پەتاتەی ڕەنگ زەردم دۆزیەوەو هێنا وەکو ئەوانەی ئێستا باون لەبازاڕ پەتاتەی تێدایە، به شیشێکی یەک مەتری هەلمواسی و بردم بۆ سەربان و چەقاندم. دوای ماوەیەکی کورت و بەدلێکی خۆش و ڕاوەستان بەدیار ئالاکەوه ،چاوەڕێی شتێکی ناخۆش نەبووم لەوکاتەدا، بەلام بەداخەوه له هات و هوتافی هۆ هۆی چەند کەسانێک که چۆن تۆڕی پەتاتەم هەلواسیوه لەشوێنی ئالا بەبێ گوێ دانه ئەوەی ئەم باسه بزانن ناچارکرام منیش لەشەرما ئالاکەم داگرت.
ڕۆشتمه خوارەوەو زۆر داوام کرد که بەهەر شێوەیێک بێت ئالایەکی زەردم بەهەر چۆنێک بێت دەوێ.
دوای هات و هاوارو گریانم و لەگەل دایکم. ئەویش وەک سۆزی دایکایەتی ناچاربوو لێفێکی ئەستوری ڕەنگ زەردمان هەبوو پڕی ناو خوری بوو لە خوری مەڕ دروستیان دەکرد پڕی ناوی خوری بوو که بیهێنێته خوارەوەو بەرگەکەی هەلبوەشێنێت و بە شیشەکەوه بیدورێت و بیکات به ئالا.
ئەوەبو هەر بەشیشەکەوه بەدورمان دووری و منیش لەتاو خۆشیا قاچم عەرزی نەدەگرت و بە ڕاکردن ڕۆیشتمه سەربان بۆ چەقاندنی ئالای زەردی پارتی دیموکراتی کوردستان.
ئالاکەم برد لەسەر لێواری خانوەکه که ئێمه پێی دەلێین سوانده
تا بیچەقێنم ئەوەی که ڕووی دا شتێکی ئێکجار ناخۆش دوور لەچاوەڕوانی
ئەوەبوو بەهۆی نزیکیم لە لێواری خانوەکه (سواندەکه) لەناوکاو قاچەکانم دەخزێت و دەماو دەم کەوتمه خوارەوه دەم و چاوو سەرم بەعەرز کەوت و یەکسەر لەهۆش کەوتم.
وا دیاره جیرانەکانمان لەدووری دووسەد مەترێکەوه دەبینن که ئێستاش لەژیان ماون و ئەوانیش (بەڕێز عەقید عارف و دایکی بەڕێزی پلکه زبێدە) شایەدحالی ڕووداوەکەن و لە یان ماون و کە ئەوان ڕاستی چیڕۆکەکه باشتر دەزانن و به ڕاکردن هاتن
که وەک جەنازه هێناویانمەوه بۆ ناو مال. هات و هاوارو گریان باوەشێن و خوێن خاوێن کردن و ئاوڕشتن وە لەهۆش خۆم چووم که مالەکەمان خەلکێکی زۆر لێی خڕبونەوەو لەدیارم که بەشی زۆریان لەژیان ماون و دەزانن. نەبوونی دکتۆرو ئۆتۆمبێل بەشێوەی ئێستاو خراپی ڕێگاوبان. بەلام موعجیزه ئاسا خوا ژیانی پێ بەخشیمەوه.
ئەوەی جێگای سەرنجه هیچ جار باسم نەکردوەو چ وەک خۆم بلاوی بکەم یان وەک بنەماله یان بەهۆی دەستکەوتنی شتێک بۆ سەنگەر گواستنەوه یان گوشار خستنه سەر حیزب بەکاربێنین، یان بەرەو میدیای تر هەنگاو بهاوێژین و شتەکه لەسەر پاتی گەورەبکەین که هیچی بۆ نەکردووم. بەلکو تا ئەم ساتەش بەشانازیەوە پارتی بووین و بەردەوام دەبین لە ڕێیازی باوک سەرەڕای ئەوەی خۆشمان بەقەرزاری ئەم حیزبه دەزانین که ئامادەین گیانمان بۆ بەخت بکەین.
ئەمه نمونەیەکی بچووکه دلۆپه ئاوێکه لەچاو ئەو هەموو قوربانیانەی خەلکانێکی تری دلسۆز کردوویانه.
تەنها شتێک که جێگای ئازاره ئەوەیه بۆبەرپرسێکی باس بکەی لەوانەیه نە بەگرنگ وەرگرتن بەلکو بە بەسەرهاتێکی سادەو مندالانه وەریبگرێت بێ ئەوەی هەست بکات لە مەرگێکی ١٠٠٪ ڕزگارم بوو وە خوای گەورە ژیانی پێ بەخشیومەوه.
من فێری ئەوە نیم لە تۆڕەکانی کۆمەلایەتی دلسۆزی خۆمان بفرۆشمەوه لە پێناو وەرگرتنی بستێک زەوی یا تەعیناتێک که .سوپاس بۆ خوا دەمەزراوم یا بۆ هەر دەستکەوتێکی تر
بەدلنیاییەوه ئاسودەتر دەبوین ئەم دلسۆزیەمان لەلایەن کەسه دلسۆزەکانی پارتیمان بەگرنگیەوه پێشوازی لێکرابه وەکو هەستێکی مەعنەوی بەرگێکی تری دەکرد بەبەرما، خۆشحاڵ و سەربەرزم ئەمڕۆ دوای نزیکەی ٢٣ ساڵ هەمان گڕوتین هەمان
عەشق و ڤیان بێ پەشیمان بوونەوه بە هەمان هەست و سۆزی هاوینی گەرمی سالی ١٩٩٧ بەردەوامین.
دلنیام و بەخۆشحالیەوه ڕۆژێک دێت هەموو ئەم باسەم ڕوو بە ڕوو وە لەتەنیشت جەنابی سەرۆک و ڕابەری
خۆش خۆشەویستمان سەرۆک مسعود بارزانی باس دەکەم وە لەگەل جێگری سەرۆکی پارتیمان ڕێزداری خۆشەویست کاک نێچیرڤان بارزانی.
Top