تاڪە چارەسەر دانیشتن و گفتوگۆیە بۆ دۆخی ئێستا،
April 17, 2020
وتار و بیروڕا
دۆخی سیاسی ئێستای ناوچەڪە بەگشتی و لەناویدا دۆخی عێراق و بەتایبەتی نێوخۆی ڪوردستان پێویستی،بە ڪۆبونەوەیەڪی گشتگیری هەمەلایانی،حزبەکان و هەرسێ سەرۆڪایەتیەڪانی هەرێمی ڪوردستان هەیە کە جگە لە پەتای ڪۆڕۆنا، پێویستە زیاترڤۆڪس بخەنە سەر ڕەوشی نێوخۆ و هێڵە ئیقلیمی و نێودەوڵەتیەڪان و ناوچە جێ ناڪۆڪەڪان ڪە لەئێستا بوشاییەڪی ئەمنی و عەسڪەری گەورە دروستبووە لەنێوان حڪومەتی هەرێم و بەغدا ڪە پێویستی بەچارەسەری بەپەلەیە، هەربۆیە، پێویستە چیتر خەریڪی شەڕە دەنوڪی یەڪتر نەبین و قاچەڪانی یەڪتر نەشڪێنرێن و هاوساتیش دوژمنانی ڪورد خەریڪی خۆڕێڪخستنەوەی خۆیان بن، چونڪە ئەم دۆخەی ئێستا دۆخێڪە کە پێموایە هەوڵێڪی ئیقلیمی هەیە بۆئەوەی ڪوردستان بخاتە ناو گەمەیەڪی سیاسی بەرژەوەندیخوازانی خۆیان و زلهێزانیش و تەراتێنی تیا بڪەن و بەتایبەت دراوسێڪان،ڪەپێشموایە ئەم پلانە دژ بە خەڵڪی بەکوردستانە، ڪە ئەمەش پێویستی بە یەك دەنگی و یەڪگرتووی خەڵڪی ڪوردستان و سەرجەم حزبەڪان هەیە بۆ پوچەڵڪردنەوەی ئەم بۆمبە تەوقیتڪراوە، نەك هەوڵی تێڪدانی سەقامگیری زیاتری سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری و عەسڪەری باری دەرونی خەڵڪی ڪوردستان بدرێت و هاوڵاتیەڪانی وەك جەستەیەڪی بێ ڕووحی لێبڪەن،