"وە بیرھێنانەوەیەک"

گروپێک ھەبوون بە دوو جۆر و شێوازی جیاواز بۆ مەبەستێکی ھاوبەش کاریان دەکرد و ھەوڵیان دەدا پڕۆسەی ڕیفراندۆم ناشرین بکەن و دژی بوون، جۆری یەکەم: بەشێوەی ڕاستەوخۆ بەرەی نەخێریان دامەزراند (ئەمانە دوای ڕیفراندۆم حزبێکی سیاسییان دامەزراند) - جۆری دووەم: بەشێوەی ناڕاستەوخۆ (ئەمانیش خیانەتی ١٦ـی ئۆکتۆبەریان ئەنجامدا). ئەم گروپە ئامادەنەبوون بە یەک دەنگی (بەڵێ) پشتگیری لە سەربەخۆیی بکەن ، هەموو تواناکانیان خستبووە گەڕ بۆ گومان خستنەسەر پرۆسەی ڕیفراندۆم و بە (نەخێر) دەنگی بۆ بدرێ!

ئەو کەسانە دەیان وت:(( موزایەدە و ئەنجام نادرێت ـ بۆ سەربەخۆیی نیە ـ بۆ مانەوەی دەسەڵاتدارانە ھتد ... ))

یاخود دەیان وت:ئێمە لەگەڵ سەربەخۆیین بەڵام لە ئێستادا نا ، - ئەمەیان لەچی و ئەوەیان لەچی!

بەو کەسانە نەوترابوو خوێنی بۆ ببەخشن یان خۆتانی بۆ بە کوشت بدەن! هیچ کارێکی مەحاڵ لەو کەسانە داوا نەکرابوو ، تەنها داواکرابوو بە یەک (بەڵێ) دەنگی بۆ بدەن یان لایەنی کەم دژایەتی مەکەن!.

نەخێرچییەکان دژی سەربەخۆیی بوون لە کاتێکدا دەیانزانی کوردستان سکۆتلەندا نیە کورد جینۆساید کراوە و خاکی داگیرکراوە.

ئەوان ئەگەر دەنگیان بە بەڵێ بدایە و دواتر ئەگەر دەرکەوتبا موزایەدەیە ئەو کاتە هەر براوە دەبوون چونکە بیانووی موزایەدەیان نەدەھێشتەوە بۆ بەرەی (بەڵێ)!

مخابن خراپ خۆیان گەوزاند بوو!

ئەم گروپە ئاژاوەگێڕی و ئیرھابی فیکری و جنێوفرۆشی و تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری و یەکڕیزی نێو ماڵی کوردیان کردووە بە پڕۆسە و بە پلان و بەرنامە کاری لەسەر دەکەن ، پێچەوانەی ئەوانیش پارتی و سەرکردایەتییە بەھێزەکەی پشت ئەستوور بە جەماوەرەکەی، لە سەرکەوتن بەردەوامە و بێوچان لە تێدەکۆشێت بۆئەوەی میللەت ھۆشیار بکات لە مەرامی ئەو گروپە و کوردستان بگەیەنێت بە کەناری ئارامی و سەربەخۆیی و سەرفرازی.
Top