گەڕەلاوژەی سیاسی

گەڕەلاوژەی سیاسی

زۆر جاران لە دانیشتنێکی خێزانیدا وا ریووداوە کە ئەندامانی خێزانەکە لە قسە کردندا کەس گوێی لە کەس نەگرتووە، بە شێوەیەک کردوویانە بە دەنگە دەنگ و هەر یەکە و بە ئارەزووی ویستی خۆی دواوە، لە پڕ سەرۆک خێزان بە تووڕەییەوە هاواری کردووە و گوتوویەتی: ئەرێ دەبەسە بیبڕنەوە کردووتانە بە گەڕەلاوژە، ئێستا لەناو یەکێتیدا رێک گەڕەلاوژەی سیاسییە و بەبێ گەڕانەوە بۆ یەکتری هەر کەسە و بە ئارەزووی خۆی و لە بەرژەوەندی تاکە کەسی خۆی بڕیار دەدات.
وەک دەبینرێ بە روونی هەست بەوە دەکرێ کە جیاوازییەکی زۆر لە نێوان گەڕەلاوژە خێزانیەکە و گەڕەلاوژە سیاسیەکەی ناو یەکێتیدا هەیە، لە سەرەتادا باسم لەوە کرد کە لە گەڕەلاوژە خێزانیەکەدا سەرۆک خێزان بە تووڕە بوونێک دەیتوانی ئەندامانی خێزانەکە بێدەنگ بکا و کۆتایی بە گەڕەلاوژە و دەنگە دەنگەکە بێنێ و دانیشتنەکە ئارام بکاتەوە، بەڵام بەداخەوە لە دوای کۆچی دوایی مام جەلال لەناو یەکێتیدا نەک هەر کێشەی بوونی سەرۆک هەیە کە بتوانێ گەڕەلاوژە سیاسیەکە کۆتایی پێبێنێ، بەڵکو هەر کەسە و خۆی بە سەرۆکی خۆی دەزانێ و بە ویستی خۆی بڕیار دەدات، ئەوەش وادەکات گەڕەلاوژە سیاسیەکە درێژە دەکێشێ.
Top