رابەرایەتی بارزانی ، وەك چیاییەكی بەرز وپۆڵایین..

رابەرایەتی بارزانی ، وەك چیاییەكی بەرز وپۆڵایین..

دوژمنان و داگیركەرانی كوردستان ، باش لەو واقیعە گەیشتوون كە بە درێژایی مێژوو پارتی و بارزانی لە ژێر ھیچ ھەرٍەشە و گوشارو ئابڵوقەدانێك ئامادە نابن سازش لە سەر خاك و نیشتیمان و مافەرەواكانی كورد بكەن و بۆیە چ داگیركەران و چ وڵاتانی زڵھێز دەیان جار ویستیوویانە پارتی و بارزانی رازی بكەن كە ھەر چۆنێك بێت واز بێنێت لە ویست و مافەكانی كورد بەڵام نەیانتوانیی و بێ ئومێد بوونە ، ئەمەش وایكردووە كە لە سەردەمە جیا جیاكاندا بە توندترین شێوە و پیلانگێری ترسناك رووبەرووی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان بوونەتەوە و ئەمە جۆرە عەقڵییەتە شۆڤێنی و نالۆژیكەی دەسەڵاتدارانی بەغدا و وڵاتانی ئیقلیمی بەردەوامە..
ئەوە 100 ساڵە كورد بەرەنگای مەرگ دەبێتەوە بۆ ڕزگاری نەك عێراقچییەتی، ئەوانەی لەسەر ئەو ڕەوتەن ناگەن بە ھیچ ئامانجێك، بەڵام پارتی بەردەوام قوربانی بۆ ئامانجە پیرۆزەكانی كوردستانە، چونكە پارتی ھەڵگری پرسی سەربەخۆیی كوردستانە، بۆیە پارتی بەردەوام ئامانجی سەرەكی داگیركەران و دوژمنانی كوردستانە، چونكە ھەموو دوژمنان دەزانن پارتی ھەڵگری مەشخەڵی سەربەخۆییە، ئەو شەڕەی دژی كوردستان كراوە لە ئەنجامی پیلانی وڵاتانە دژی خەڵكی كوردستان، چونكە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی بكرابووایە یان نا، ئەم شەڕە دژی كوردستان ھەر دەكرا، بۆیە بەر لە شەڕەكە ئێمە ڕیفراندۆممان كرد و گەلی كوردستان بە تێكڕایی زۆرینەی ڕەھای دەنگی بۆ سەربەخۆییدا، پارتی و سەركردایەتییەكەی و سەرۆكی ھەرێم گەورەترین ئامانجن، ئەگەر ئەوان خەباتی سەرەكییان بۆ سەربەخۆیی نەبێ، دەتوانن وەكو لایەنی تر دۆزی گەلی كوردستان لە پێناوی بەرژەوەندی خۆیان بفرۆشن، وەك ھەمووان بینیان، بەڵام پارتی ھیچ كات مامەڵە بە پرسی سەربەخۆیی گەلی كوردستان ناكات، پارتی ئاگەداری ئەو پیلانە گەورەیە و خۆڕاگر و بەھێز دەبێ، تا پیلانەكە بۆ ھەموو وڵاتان ئاشكرا دەبێ، كە چۆن دەیانەوێ عێراق و كوردستان ڕادەستی كێ بكەن. بارزانی ھەڵگری مەشخەڵی ڕزگاری و سەربەخۆیی كوردستانە لە ڕابردوو و ئێستە و داھاتوویش بۆیە بەردەوام ئامانجی سەرەكی داگیركەران و دوژمنانی كوردستانن.
بارزانی ئامانجی سەرەكیان لە شۆڕش و خەبات و تێكۆشاندا لەپێناو بەدیھێنانی مافە رەواكانی كوردستان بووە لە ھەموو قوناغەكاندا، خۆی بە خاوەنی نەتەوە و نیشتمانەكەی زانیوە و ھیچ كات ئامادە نەبووە مساوەمە لەسەر مافە رەواكانی كورد بكات لە ھەردوو قۆناغەكاندا چ لە قۆناغی چەكداری و چ لە قۆناغی سیاسی و شارستانیدا، ھەمیشە لە گۆرەپانی سیاسیدا پێشەنگ بووە بۆ بەرگریكردن لە نەتەوە و خاكی پیرۆزی نیشتمانەكەی، بۆیە كاتێك مێژووی سیاسی رۆژھەڵاتی ناوەراست ھەڵدەدەینەوە ئەم راستییەمان بۆ رووندەبێتەوە كەس ناتوانێت نكۆلی لەو ھەموو خەبات و قوربانیدانەی پارتی و بارزانی بكات كە لەپێناو سەرفرازی و رزگاری نەتەوە و وڵاتەكەی پێشكەشی كردووە. پارتی و بارزانی ھەمیشە كۆسپ بوونە لە بەردەوام جێبەجێكردنی ئەجێندای سیاسی و نەخشە و پیلانی دوژمنانی كورد و كوردستان و لە بەرامبەر ھەموو پێشھات و رووداوە سیاسییەكاندا وەستاونەتەوە و شكست بە گشت پیلان و ئەجێندا سیاسییەكانی دوژمنانی دۆزی رەوای نەتەوەكەمانیان ھێناوە، بۆیە كاتێك پارتی و بارزانی دەبنە ئامانجی دوژمنانمان شتێكی نامۆنییە، پارتی و بارزانی پشكی شێری خەبات و قوربانیدانیان بەركەوتووە، چونكە ئەركی پارتی بە سەرۆكایەتی بارزانی، ھەمیشە قورسترین ئەرك بووە، ئەركی پارتی و بارزانی ئەركێكی پیرۆزی نەتەوەیی نیشتمانی بووە. لەسەر ئاستی كوردستانی گەورەدا، ھەمیشە بە ئەركی خۆی زانیوە بەرگری لە مافە رەواكانی كورد بكات لەھەر بەشێكی كوردستان بێت بەبێ جیاوازی، كەواتە ستراتییژیەتی بارزانی و و پارتی دیموكراتی كوردستان زۆر فراوانترە لەوەی تەنھا لە بەشی باشووری كوردستاندا قەتیس بكرێت، ئەمەش شانازییە بۆ پارتی و بارزانی كە ھەموو تەمەنی خۆیان تەرخانكردووە بۆ پاراستنی كەرامەت و ناسنامە سیاسی و نەتەوەكەی كەواتە ئامانج گرتنی پارتی و بارزانیش بە دڵنیاییەوە لەسەر ئاستێكی فراواندا دەبێت و قۆناغی سەدەی رابردوو و قۆناغی ئێستا لە ھەر دوو قۆناغەكەدا بەڵگەی حاشا ھەڵنەگر ھەن كە ئەم راستییە دەردەخەن، شایانی باسە پارتی و بارزانی لە گەرمەی شەڕی سارددا كە رێبەرایەتی بزوتنەوەی رزگاریخوازی كوردستانیان دەكرد لە سەردەمی شۆڕشی مەزنی ئەیلولدا، پارتی و بارزانی مەزن رووبەرووی ھەموو ئەو تەحەدایانە بوونەوە كە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیدا بە ھەردوو بلۆكەوە بلۆكی شەرق و بلۆكی غەرب، ھەروەھا لەسەر ئاستی ھەرێمی و عێراقیشدا كە لە ھەموو لایەكەوە گەمارۆ درابوو و لە كۆتایی بە سەركەوتنی بزوتنەوەی رزگاریخوازی كوردستان كۆتاییھات، چونكە سیاسەتی حەكیمانەی بارزانی نەمر لەوكات و ساتەدا ھەم لە لایەك لە سالی 1970 دا توانی چۆك بە دوژمنانی كورد دابنێت و ھەم ھەموو ئەو دەوڵەتانەی كە لە ساڵی 1975 بەشداربوون لە پیلانی رێككەوتنامە خیانەتكارانەی جەزائیر یەك لە دوای یەك رووخان و لەناوچوون ئەوە كە سەربەرز مایەوە بزوتنەوەی رزگاریخوازی كوردستان بوو ھەتاوەكو ئەمرۆ،كەوا ئێستا ئێمە خاوەنی پێشمەرگە،سەرۆك بارزانی و كارتی میللەتی كە سەربەخۆیی كوردستانین ، دوژمنان لەگەڵ ئەوەی گوشارەكان زیاتر دەكەن ،بەڵام دەبێ ئیرادەمان بە ھێز بێ و بەدڵنییاییەوە شكستی دوژمنان و ریسوابوونی خۆفرۆشان و گەیشتن بە لووتكە نزیكە
Top