پارتیم یان پاراستن.

پارتیم یان پاراستن.

چەند شانازیە بۆ پارتیەکان کە لەهەر جێگایەکی کوردستان جا ڕۆژهەڵات یان ڕۆژئاوا،باشورو باکور بێت ئاڵایەکی کوردستان هەڵدرا،یاخود لەبەردەم سرودی ئەیڕەقیب هەستایتەوە و دەستت گرتە سەرسنگت ،یاخود شانازیت بە سەربەخۆیی وڵات و ڕیفراندۆمەوە کردو خۆت بە ڕیفراندۆمچی لەقەڵەم دا،یاخود هەمیشە لەدژی خیانەت و خیانەتکاران وەستایتەوەو ڕوڕەشت کردن،یاخود باست لە دەستکەوت و شۆڕشەکانی گەلی کورد کردوە،ئەوا ڕاستەوخۆ دەڵێن تۆ ئیش بۆ پارتی دەکەیت و پاراستنیت لە ژێرەوە.
هەموو ئەوانەو چەندان شتی دیکەش کە ڕاستەوخۆ بەباسکردنی یەکسەر دەبیت بە پارتی یاخود دەبیت بە کرێگیراوی پارتی و پاراستن.
چەندان نوسەرو ڕۆژنامەنوس کاتێک باس لە ئاڵاو خاک و نیشتمان و خیانەت و چەندان شتی دیکە دەکەن،ڕاستەوخۆ کۆمەڵێک ئەڕشێنەوەو بەقەڵەم فرۆش و پاراستن و کرێگیراوی پارتی ناوی دەبەن و ئیهانەی دەکەن،کەواتە ئەگەر کوردایەتی و هەستان لەبەردەم ئاڵاو سرودی ئەیرەقیب و خیانەت نەکردن لەخاک و وڵاتم ئەمکات بە پارتی و پاراستن ئەوا تا مردن پاراستنی ئەو بەها نەتەوەییانە لەسەر شانم دەپارێزم و پارتیم.
ئەمڕۆ تۆ تەنها باسێک لەسەر ئاڵای کوردستان یاخود خیانەتکردن یاخود نیشتمانپەوەری یان سەربەخۆیی بنوسە لەلایەن هەزار کەسەوە تۆمەتی پارتی بون و پاراستنت ئاڕاستە دەکرێت،کەواتە مادام پارتی و سەربەخۆیی و ئاڵاو کوردایەتی و هەزاران بەهای جوانی ئەم وڵاتەوە پێکەوە گرێدراون ئەبێت شانازی بە پارتی و مێژوی پارتیەوە بکەین.
ئاخر نابێت دوو جوگرافیا جیابکرێتەوە،بەشێکیان تەنها تۆ جنێو ئاڕاستەی پارتی بکەیت و ئیهانەی ئەوانە بکەیت کە لەسەر کورد و کوردایەتی دەنوسن پێیان بڵێیت ڕۆشنبیر...!ڕۆشنبیر واتە ئەوەی جنێو ئاڕاستەی پارتی بکەیت...؟.وەبەشێکیشیان تەنها لەسەر ئەوەی شانازی بە سەربەخۆیی و وڵات و ئاڵای خۆی دەکات توانجی پاراستنی بخەیتە پاڵ و هەزاران قسەی نەشیاوی ئاڕاستە بکەیت.
بەدرێژایی مێژوو تاکە حیزب سازشی لەسەر خاکی کوردستان و بەها نەتەوەییەکان و پشت کردنە دەستکەوتی گەلەکەمان نەکردبێت تەنها پارتی دیموکراتی کوردستان بووە.
چەندان حیزب و تاقم و دەستە دروست بوون و ویستیان بە ئاڕاستەکردنی خەڵک بدەن لەپارتی،بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان هەروەک چۆن سەرەتا بۆ پاراستنی کوردستان لەدەستی نەیاران دروست بوو ئەمڕۆش بەهەمان شێوە پارێزەری دەستکەوتەکانی گەلەکەمانە.
کۆتایی تەنها ڕێز لەئاڵاو خاک و وڵات و شانازی بە ڕیفراندۆمەوە بکە پارتی بیت یاخود نا تاقمێک هەیە ئەتکات بە پارتی و پاراستن، بەڵام لەناو ئەو تاقمەش جنێو بە پارتی و دەستکەوتی گەلەکەت بدەیت ڕاستەوخۆ دەبیتە کەسێکی ڕۆشنبیرو نوسەر.


شاد حمەامین علی
Top