سەرۆكی هەرێم دوێنی فریادرٍەس و ئەمرٍۆ بناغەدانەری یەكهەڵوێستی كوردستانێكی بەهێزتر..
April 15, 2020
وتار و بیروڕا
لە رۆژگارە سەختەكاندا و بە تایبەت لە پاش پیلانگێری دژی كۆماری كوردستان و شەڕی دووەمی جیهانی ئەگەر پارتێك توانیوبێت نوێنەرایەتی نەتەوەی كورد بكات لەسەر ئاستی هەر چوار پارچەی كوردستان، پارتی دیموكراتی كوردستان بووە، ئەگەر تەماشای مێژووی زیاتر لە حەوت دەیەی دروستبوونی پارتی دیموكراتی كوردستان بكەین، دەتوانین بەسەر سێ كات دابەش بكەین، سەردەمی ئۆتۆنۆمی بۆ كوردستان، كە لەو سەردەمەدا پارتی توانی دەستكەوتی زۆر گەورە بۆ گەلی كورد بە دەست بهێنێت، كە لە ساڵی 1970ـدا بۆ جاری یەكەم پارتی توانی زەخت لە حكوومەتی عێراق بكات و دان بە مافی كورددا بنێت، ئەوەیش دەستكەوتێكی زۆر گەورە بوو بۆ گەلی كورد و پارتی توانی ئەو دەستكەوتە بە دەست بهێنێت، دواتر پارتی توانیویەتی سەركێشی بزووتنەوەی سیاسی كوردستانی بكات و داكۆكی لەسەر هەبوونی فیدڕالیزم بۆ گەلی كورد بكات و دەستەبەر بكات، قۆناغی كۆتای و قۆناغی دوای ڕزگاربوونی عێراق تا ئێستا پارتی سەركێشی دەكات و داكۆكی لە دەوڵەتی كوردی دەكات.سەرۆك بارزانی، تاكە سەرۆك و پارتی تاكە حزبە، كە لەسەر ئاستی هەر چوار پارچەی كوردستان كە بەڕاشكاوانە باسی دەوڵەتی كوردی دەكەن، هیچ پارتێك لە بەرنامەی دانیە باسی دەوڵەتی كوردی بكات، پارتی و سەرۆك بارزانی بوونەتە هۆكار كە زۆر لە وڵاتانی جیهان پشتگیری لە دەوڵەتی كوردی بكەن، پارتی توانیویەتی سەركێشی دەوڵەتی كوردی بكات لەژێر سەرپەرشتی سەرۆك بارزانی، سەرۆك بارزانی توانیویەتی زۆربەی كێشەكانی كورد چارەسەر بكات، سەرۆك بارزانی وەك سەركردەیەكی پێشمەرگە توانیویەتی لە بەرەكانی پێشەوەی شەڕ سەركردایەتی هێزی پێشمەرگە بكات، هەروەها لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی توانیویەتی داكۆكی لە مافی كورد بكات و پشتگیری نێودەوڵەتی بۆ گەلی كورد بە دەست بهێنێت، بەتایبەتی لە شەڕی دژی داعش كە بینیمان كە پێشمەرگە وەك هێزێكی بەهێز و كاریگەر لەژێر فەرمانی سەرۆك بارزانیدایە، هەتا وڵاتانی هاوپەیمانان راستەوخۆ لەگەڵ سەرۆك بارزانی گفتوگۆ و مامەڵە دەكەن، ئەوەیش بەڵگەیەكی بەهێزە كە توانیویەتی وەك سەركردەیەك ئەمن و ئاسایش بۆ هەرێمی كوردستان دەستەبەر بكات. دواتر پاراستنی كوردستان دوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر و پاراستنی دەسكەوتەكان و گەیاندنی بە كەناری دڵنییایی و كوردستانێكی بەهێزتر..
لە ماوەی رابردوو، كوردستان كەوتە نێو رەوشێكی زۆر ناڵەبار ، بەهۆی جەنگ ، قەیرانی دارایی ، لێشاویی پەنابەران و گوشارەكانی بەغدا بەربەستی گەورە دروستببوون بەتایبەت دوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017 ،بەڵام بە هەوڵ هیمەتی بەردەوام و خۆراگری لە نێو رەوشێكی ئاڵوزدا توانی بە سیاسەت و دیپلۆماسی كەشتی گەلی كورد لە نێو زەریاییەكی توفاناوایی بگەێنێتە كەناری ئارٍامی و دڵنییایی.
مێژوویی خەبات و كاری سیاسی و دیپلۆماسی و كەسایەتی رێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە ڕابردوو بە پیاوە نەرمەكەی سیاسەت و دیدگا فراوان لە بەڕێوەبردنی وڵات و هەموو كات رۆڵی گەورەی هەبووە لە كۆكردنەوەی كوردستانیان لە دەوری مێزی گفتوگۆ و هەموو كات پیاوی رۆژە سەختەكان بووە بۆ هێوركردنەوەی گرژی و ناخۆشییەكانی كوردستان لە لایەك و هێوركردنەوەی بارودۆخ و ئاڵۆزی نێوان هەولێر و نەیارانی ، بە بۆچوونی من رێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەتوانی ببێتە چەترێك بۆ كۆكردنەوەی تەواوی كوردستانیان و ببێتە مایەی سەقامگیری و زیاتر پێشكەوتنی كوردستان و خۆشگوزەرانی بۆ گەلی كورد و پتەوكردنی پەیوەندییە سیاسییەكانی كوردستان و عێراق و وڵاتانی هەرێمایەتی و جیهان و هاونیشتمانیان چاوەڕوانیی گەورەیان لێی هەیە و ئومێدی زۆریان لەسەر بونیاد ناوە.رێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كەسایەتییەكی دیار لە كوردستان و عێراق و جیهان و پێگەیەكی گرینگی هەیە لە ڕووی كومەڵایەتی سیاسی و دیپلۆماسی و لە هەمان كاتیشدا ئەزموونی ڕابردووی بەرێزیان سەلمێنەری ئەوەیە ڕوڵێكی یەكجار ئیجابی دەبێت ،بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بەپێی دەستوری هەمیشەیی عێراق،وە یەكڕێزی ناوخۆی هەرێم لەگەڵ سەرجەم لایەنە كوردستانییەكان كە ڕۆڵێكی بەرچاوی هەبووە و لە داهاتووشدا بە بایەخەوە ئەو ڕۆڵە دەبینێ بۆ كۆ دەنگیی سەرجەم لایەنەكان كوردستانییەكان، بەباشترین شێوە بەڕێوەدەبات، چونكە لە ژێر چەتری ڕابەرایەتیی سەرۆك بارزانی دەتوانین پێكەوە كوردستانێكی بەهێز بنیات بنێین و لە خزمەت بەرژەوەندییە باڵاكانی گەل و نیشتمان، تواناكان یەكبخەن و بەرەوپێشەوە هەنگاو بنێین.