سەرکەوتن بە سەر قەیران دا لە ئیدارەدانی قەیران ئاسانترە
April 15, 2020
وتار و بیروڕا
ئاماژەکان ئەوە دەردەخەن کە هەرێمی کوردستان لە ڕوبەڕوبونەوەی ڤایروسی کوڕوونا دا
واخەریکە پێ دەنێتە قوناغی سەرکەوتن و بەرە بەرە دوخەکە تێدەپەڕێنێت
کورد زور شوڕش و ڕاپەڕینی کرد لە پێناو ڕزگاری و ئازادی دا
و توانی ناسنامەی نەتەوەیی خوی پارێزگاری لێ بکات بە درێژایی قوناغەکان
و قوڕبانیەکی یەکجار زوریشی دا لە پێناو دوزە ڕەواکەی
بەڵام شەڕی ئەمجارەی هەرێمی کوردستان جیاوازیەکی زوری هەیە
شەڕ لە گەڵ دوژمنێکە کە نە بە چاو دەبینرێت و نە بە هیچ چەکێک لەناو دەچێت
بەڵام لە بەر ئەوەی گەلی کوردستان بەردەوام لە نێو قەیرانە سیاسی و ئابوری و ئەمنیەکاندا گوزەری کردووە
لە هەڕەشە و مەترسی قەیرانەکان جا هەر جەشنە قەیرانێک بو بێت ئەزمونێکی زوری هەیە
و زوربەی قەیرانەکانی تێپەڕاندووە هەرچەند سەخت و دژوار بوبن
لە قەیرانی ئەمجارەشدا توانی بە بەراورد لە گەڵ وڵاتاندا بە شێوەیێکی گشتی
تا ڕادەیێکی زور باش سەرکەوتن بە دەست بهێنێت و
واخەریکە لەم شەڕە بایولوجیە مەترسیدارەشدا سەرکەوتنی یەکجارەکی تومار بکات لە داهاتویێکی نزیکدا کە ئەمەش مایەی خوشحاڵیە
سەرکەوتن بەسەر قەیران دا لە ئیدارەدانی خودی قەیرانەکە ئاسانترە
ڕاستە دوخی هەرێم تا ئێستا باش هاتووە
و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بە سەرۆکایەتی هێژا مەسڕور بارزانی مامەڵەیێکی لوژیکی و ژیرانەیان لە گەڵ پەتایەکە کردووە
و لە پێناو پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیانیش ڕێکاری نمونەییان گرتە بەر
بەڵام پێویستە پلانێکی توکمەش هەبێت لە ئێستاوە و ئامادە سازی بو پڕاکتیزەکردنی پلانی دوای سەرکەوتن بکرێت
بو ئەوەی بتوانرێت بە تەواوەتی دوخەکە کونتڕول بکات
و هەرێمی کوردستان بە یەکجاری لەم هەڕەشە بایولوجیە ڕزگاری بێت
چونکە مەترسیەکە کوتایی ناهێت وا بە ئاسانی
و هێشتا لە سەر ئاستی مروڤایەتی بە گشتی و ناوچەکەمان
و لە سەروی هەموشیانەوە دەوڵەتە هاوسنورەکانمان ڤیروسەکە لە تەشەنە کردن و هەڵکشانی بەردەوام دایە
بویە دەبێ زور بە هوشیاری وەک چون لە سەرەتای دەرکەوتنی پەتاکە مامەڵە کرا
هەر بە هەمان شێوەش دوای سەرکەوتن بە وریاییەوە مامەڵە بکرێت
چەکی ئەمڕوی مروفایەتی بەگشتی خوپارێزیە بە پێی ڕێنمایە تەندروستیەکان کە لە ڕلکخراوی تەندروستی جیهانیەوە دەردەچن
چونکە خوپاراستنی مروڤەکان ئەوەی سەلماند کە ڕزگار بون لەم پەتایە کوشندەیە تاکە فاکتەری سەرەکیە
کەواتە با ئێمەش وەک هەرێمی کوردستان
وەک چون لە گەڵ هاتنی نەخوشیەکە ڕێنمایە تەندروستیەکانمان جێەجێ کرد بە شێوەیێکی باش
بە هەمان شێوەش بو قوناغی داهاتوو خو مان ئامادە بکەین
و بڕیارو ڕێنمایەکانی حکومەت بە هەند وەربگرین لە پێناو بەرژەوەندی گشتر دا.