كوردستان،حكومەتێكی بەهێزتر و سەركردایەتیەكی دڵسۆز بۆ گەل ونیشتیمان..

كوردستان،حكومەتێكی بەهێزتر و سەركردایەتیەكی دڵسۆز بۆ گەل ونیشتیمان..

روون وئاشكرایە، زۆربەی وڵاتانی ناوچەكە و جیهان ڤایرۆسی كۆرۆنا سەری هەڵداوە كە ڤایرۆسێكی مەترسیدارە، بەداخەوە كە ئەم ڤایرۆسە كاریگەری لە سەر كوردستانیش داناوە ئەوەی كە هەستی پێدەكرێت ، سەرۆكایەتی حكوومەتی كوردستان و گشت پزیشك،كارمەند ودەزگا تەندروستییەكان بۆ ڕێگری گرتن و تەشەنە نەكردنی ئەو ڤایرۆسە چەندین ڕێكاری گرتۆتەبەر و چەندین رێنمایی داون بە كوردستانیان و شەونخونی دەكرێت لەلایەن بەرپرسان و كارمەندانی حكوومەتی هەرێمەوە.لەگەڵ ئەوەی سەرٍەرای ئەوەی حكوومەتی كوردستان بە چەند قەیرانێك تێپەڕ گوزەر دەكات ، بەڵام وەك وڵاتێكی پێشكەوتوو توانی رێكاری باش بگرێتەبەر هەر لە داخستی سنوور لە هاتووچۆكردن و داخستی شوێنە گەشتیارییەكان، ئەمە تەواوی كاییەكانی كۆمەڵگەی گرتۆتەوە تا وای لێهات هاووڵاتیان دڕكیان بەم هەڕەشەیە كرد و حكوومەتی كوردستان هەڵسا بەدەركردنی رێنەمایی بۆ هاووڵاتیان بۆیە گرینگترین ئەو رێكارانە كە حكوومەتی كوردستان دەری كردوون و هاوكات زۆر نزیكن لە رێنەماییەكانی رێكخراوی تەندروستی جیهانی ، ئەوانیش قەدەغەكردنی هاتووچۆ لە نێوان پارێزگاكان و بگرە قەزا و ناحیەكانیش تەنها لە حاڵەتی پێویست نەبێت، داخستنی سنوورەكان تەنها حالەتی بازرگانی پێویست نەبێت، داخستی شوێنە گەشتیارییەكان لەسەر گەشتیاران بۆ ماوەیەك، دەركردنی رێنەمایی پێویست وەكو دەست شۆردن و راگرتنی پاك و خاوێنی، راگرتنی بازاڕ، مۆلەكان، بۆیە هەنگاوەكانی حكوومەت زۆر دلسۆزانەن بۆ رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ئەو پەتاییە.
خۆ ئامادەكردن بۆ بەرەنگاربوونەوە و رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە لایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەگشتی و وەزارەتی تەندروستی بەتایبەتی زۆر گرنگن، بە تایبەتیش ناردنەوەی قوتابیان بەگشتی لە ناوەندەكانی خوێندن، راگەیاندنی پشوو لەسەرجەم دامودەزگاكانی حكوومەت جگە لە تەندروستی و هێزەكانی ناوخۆ راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ لە پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی نیشانەی دڵسۆزی و خەمخۆری حكوومەتە بەرامبەر هاووڵاتیانی، پێم وایە رێكارەكانی حكوومەتی هەرێم زۆر باشتر و گرنگترن لە وڵاتێكی وەكو ئێران كە دەولەتە، هەروەها لە عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بێ‌ وێنەیە.
هەنگاو، پلانەكانی بۆرێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشییە و جێبەێكردنی رێنمایە تەندروستییەكان كە لە لایەن حكوومەتی هەرێمەوە دەركروان هەر لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایروسی كۆرۆنا مایەی دەستخۆشی كردنن، سەرۆكی حكوومەت و كابینەكەی زوو هەستیان بە مەترسی بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایروسە كوشندەیان كرد، بۆیە لە پێناو رێگریكردن بۆ تەشەنە نەكردن و بڵاونەبوونەوەی ئەم نەخۆشییە مەترسیدارە لەناو كۆمەڵگەدا حكوومەتی هەرێم قۆناغ بە قۆناغ هەستا بە ئامادەسازیەكی زۆر باش لە ڕووی تەندروستی و كۆمەڵایەتییەوە، لە پێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتیان كە ئەمەش لە دواجاردا لە بەرژەوەندی گشتیدایە.
هەروەك دەزانین، ڤایروسی كۆرۆنا لە زیاتر لە سەد وڵات بڵاو بۆتەوە و بۆتە هۆی گیان لە دەستدانی خەڵكێكی زۆر، بۆیە هەنگاوە جیدی وكاریگەرەكانی رێزدار مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەت و كابینەكەی لەم ڕوانگەیەوە جێگەی رٍەزامەندی وشانازی خەڵكی كوردستانە، چونكە توانراوە بەهۆی خەمخۆری و دڵسوزی حكوومەتەوە تا ڕادەیەكی باش كۆنترۆڵی ئەم پێشهاتە نەخوازراوە بكرێت كە ڕووبەڕووی هەرێم بۆتەوە.ئەمەش هەنگاوەكانی كوردستانی و حكومەت بەهێزتر وو سەركردایەتییەكی دڵسۆزە بۆ گەل ونیشتیمانەكەی..
Top