کۆڤید ١٩ ئەو دێوزمە گەورەیە نیە کە جیھان لێی دەترسێت بۆ ئێمەی کورد

کۆڤید ١٩ ئەو دێوزمە گەورەیە نیە  کە جیھان لێی دەترسێت بۆ ئێمەی کورد

لە ئێستادا ھەموو جیھان سەرقاڵی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنایە بەشێوەیەک لە ھەرێمی کوردستان کەمترین رێژەی مردن تۆمار کراوە ، لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکای لاتین بەھەزاران کەس مردوون ، بەھۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، دکتۆرێک دەڵێت، باشووری کوردستان توانیویەتی قۆناغی زۆر سەخت و پڕئەزموون ببڕێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم ڤایرۆسە بەرگریشی بەھێزترە وەک لەوەی لە جیھاندا ھەیە .

نەتەوەی کورد بەشێوەیەکی گشتی بەرگری بەھێزترە لە وڵاتانی ئەوروپا و دەرەوە ،چونکە ئێمە کەلتور و ئادابی کۆمەڵایەتی تایبەت بەخۆمان ھەیە لە وڵاتانی تر بوونی نیە، دوای کۆتایی ھاتنی ئەم ڤایرۆسە لێکۆڵینەوەی زیاتری لەسەر ئەنجامدەدرێت دەردەکەوێت کە کوردەکان چۆن توانینیان خۆراگربن،
ڤایرۆسی کۆڕۆنا شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر جیاوازی ناکات بە نموونە ئەو کۆڤید ١٩ ی لە وڵاتی چین ھەیە رەنگە ھەمان ڤایرۆس بێت کە لە ھەرێمی کوردستان ھەیە ، بەڵام لە ژینگەیەکەوە بۆ ژینگەیەکی تر کاریگەریەکانی جیاواز تر دەبێت ، ئەگەر سەیری بکەین ئەوەی لە وڵاتانی ئەوروپا ھەیە لێرەدا بوونی نیە ، کەمتر کاریگەری لەسەر نەتەوەیی کورد ھەیە . "

قۆناغی ئەم جارە زۆر جیاوازترە بۆ ھەرێمی کوردستان ، چونکە ئێستا ئەوەی دەبینین بۆ نەتەوەی کورد جێگای شانازیە لە جیھاندا ئێمە باشتر و بەھێزترین ، جگە لەوەی جیھان تەندروستی لە ئێمە بەھێزترە، بەڵام بەرگری و خۆراگڕی نەتەوەی کورد لەو قۆناغەی ئێستا ئەوەی سەڵماند کورد تەواو جیاوازە ھەژموونی ژینگە و کۆمەڵایەتی باشترە.


ھەروەھا پێموایە نەژادی کوردی لەگەڵ نەژادی چینی لە رووی چیناتیەوە زۆر جیاوازە ، چونکە نەژادەکان کەمتر کاریگەری کردۆتە سەر نەژادی کوردی ، ئەمە جگەلەوەی لەرووی نەفسی و دەروونی ئاسوودەترین و دەتوانین بەئاسانی رێنمایەکان جێبەجێبکەین وە رۆژانە دەبینین بە بەرچاوی جیھانەوە خەڵکێکی زۆر دەمرن ،بەڵام لە ھەرێمی کوردستان کەمترین رێژەی مردن تۆمارکراوە.

سەبارەت بە جیاوازی نێوان نەتەوەی کورد و وڵاتانی ئەوروپا ئەم دکتۆرە باسی لە کۆمەڵێک رەھەندی جیاواز کرد بۆ کۆڤید ١٩ کە ئێستا بوونی ھەیە لە ھەرێمی کوردستان، بە تێگەیشتنی من ھەندێک ھۆکارھەن کە خەڵکی ئێمە دڵنیابێت ئێمە باشترین لە وڵاتانی ئەوروپا لەوانە ھۆکارە کۆمەڵاتیەکان بوونی ماڵ و خێزان پێکەوەبوون تێکەڵاوی کەمترە بەراورد بەوڵاتانی ئەوروپا لە زۆربەی ماڵاندا خۆت بۆ خۆت ژەمەکانی خواردن ئامادە دەکەی، ئەمەش ھۆکارێکە بۆ کەمکردنەوەی تێکەڵاوی وە ژەمەکانی خواردن رێکترە ، بەھێزبوونی بەرگری لەش و ھەروەھا کاتەکانی خەوتنمان رێکتر لە ئەوان کاتژمێرەکانی کارکردن لە ئەوان کەمترە
و کەش و ھەوایەکی لەبارترمان ھەیە بەتایبەتی چوار وەرزەکانی ساڵ ئەگەری ھەیە لەکاتی ھاتنی وەرزی ھاوین ئەم ڤایرۆسە ھەر بوونی نەمێمێت ، من پێموایە گەلی کورد ڤایرۆسی قورستری تێپەڕاندووە.

ھاوکات پێشتر لەلای وڵاتانی ئەوروپا جێی سەرسومان بوو میللەتی کورد زۆر دەرمان بەکار دەھێنێت بۆ نەخۆشی زۆر بچووک ، بەڵام ئەم ڤایرۆسە پێمان دەڵێت زانستی سەراوژێر کردووە ، بۆ نەتەوەی کورد کە ئێمە لە ئەوان بەھێزترین ، دونیای دوای کۆڤید ١٩ جیاواز دەبێت ، بەھۆی کە وڵاتانی زڵھێزەکان و خاوەنی ھەژموونی گەورە لەرووی ھێز و ئۆتۆنۆمی و سیاسی ئەوان بەخۆداچوونەوەی جدیتر دەکەن ، کە کۆڕۆنا کاریگەریەکی وای لە مرۆڤایەتی کردووە ھەمووانی وەک یەک تەماشاکردووە وە لەپاش ئەم بارودۆخە مرۆڤایەتی زیاتر ھەنگاو دەنێت بۆ قبوڵکردن ئەمەش پێمان دەڵێت ئەو پرسە سیاسی و گەورانەی نێوان وڵاتان بەخۆیاندادەچنەوە، پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان جارێکی تر پێداچوونەوەیان بۆ دەکرێت .
Top