مۆبایلەکەی نێچیرڤان ،،،

مۆبایلەکەی نێچیرڤان ،،،

یەعنی کە ڕۆژئاوای کوردستان ئەکەوێتە بەر ھەڕەشە و خەڵکەکەیشی لێی ئەقەوومێ ، جگە لە ھەرێمی کوردستان ، ھاوار بۆ کوێ ببا ؟! ئەکید ھیچ کوێ ، چونکە لەڕاستیدا جگە لێرە ، ئێرەی بەشێکی نیشتیمانەکەیان ، کوێی تریان ھەیە ھانای بۆ ببەن ،،، نیە !
تەبعەن لەوەتای ڕۆژئاوای کوردستان وەک جوگرافیایەکی سیاسیی دەرکەوتووە ، یان ئەوەتا لەلایەن دیمەشقەوە ئەچەوسێنرێنەوە ، یان ئەوەتا لەتەرەف ئەحزابی ( بەحساب ) کوردی و کوردستانییەوە ، بۆ ئەجیندای ئەم و ئەو بەکارئەھێنرێ ! یان جاروبار لێرە و لەوێ ، خەڵکانێکی سنگ دەرپەڕیوو پەیدا ئەبن کە فرمێسکی تیمساحییان بۆ ئەڕێژن تا دەستیان لە ھەنگوینێ گیر ئەبێ ،، ئێ کە گیر بوو ، خۆ پێیان بڵێ ( کۆبانێ ) لە کوێیە ،، لەوەڵامدا ئەڵێن ( کووباني ) کێیە ؟ ئەسڵەن ناوەکەی وەک خۆی تەلەفوزز ناکەن ،، چ جای فریادڕەسییان بکەن !
ئاخر ( مەزڵوم عەبدی ) یش لەو کەینوبەینەی کە دەمێکە بۆ ڕۆژئاوا دووراوە ، چاک ئاگادارە ،، ئێ وەک سەرکردەیەکی بەئاگاش ، ئاگادارە کە قوڵایی ستراتیژی ڕۆژئاوا ، تەنیا باشورە ، ھەربۆیەش کە خەڵکی ڕۆژئاوا ئەکەوێتە بەر ھەڕەشەی ( کۆرۆنا ) ، ئەوەی كە بیری بۆی ئەچێ داوای ھاوکاری لێبکا ، ھەرێمی کوردستانە و ئەو کەسەشی کە لێی ڕائەبینێ ھاوارەکەی بۆ ببا ، سەرۆکی ھەرێمەکە ، نێچیرڤان بارزانیە کە بۆ ئەوان ، ھەمیشە ژمارەکەی بەردەستە ،،،
جا ئەو خێرا بەدەمەوەچوونەی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەرگرتن لە ھەڕەشەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر ڕۆژئاوا ، بەھاناوەچوونە دەستوبردەکەی سەرۆک بارزانی بۆ ڕزگارکردنی دڵی ڕۆژئاوا ( کۆبانێ ) لە کەووتن ، بیرئەھێنێتەوە ،،
دوێنێ سەرۆک بارزانی بە پپێشمەرگە ، ڕۆژئاوای لە ڤایرۆسێک پاراست و ئەمڕۆش سەرۆک نێچیرڤان بە تیم و ئامێری پزیشکیی ، ڕۆژئاوا لە ڤایرۆسێکی تر ئەپارێزێ .
Top