کوڕونا و بەرپرسیاری نیشتیمانی
April 10, 2020
وتار و بیروڕا
لەم ماوەیەدا کومەڵێک کورتە وتارم نوسین و لە سایت و ماڵپەڕەکااندا بڵاو کرانەوەلە بارەی مەترسی و هەڕەشەکانی پەتای کوڕونا بو سەر هاونیشتیمانیانی هەرێمی کوردستان
ئامانجی سەرەکیم لە باسکردن لە بابەتی کوڕونا وەک نەخوشیەکی کوشندە کە بەربوتە گیانی مروڤایەتی بە گشتی
وە هەرێمی کوردستانیش بەدەر نەبووەو نیە
لە هەڕەشەکانی ئەم پەتایە
هوشیار کردنەوەی هاوڵاتیان بووە
و لە هەمان کاتیشدا هاندانیان بووە بە پابەندبون بە ڕێنمایە تەندرویستیەکان و بڕیار و ڕاسپاردەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک ئەرکێکی مروڤدوستانە
چونکە خوپارێزی تاکە چەکە بەدەست مروڤەوە بو ڕوبەڕو بونەوەی ڤایروسێکی خەتەرناکی لەم چەشنە بە هوی ئەوەی
هەتاکو ئەمڕوش هیچ چارەسەرێکی پزیشکی چ پێکوتە و چ دەرمان نەدوزراوەتەوە بو ڕاگرتنی یانیش چارەسەرکردنی
و مروڤایەتی بە دەوڵەتە زلهێزەکانی جیهانیشەوە نەیانتوانیوە پێشی پێ بگرن
و ڕوژانە ژمارەیێکی زور مروڤ توش دەبن و ڕێژەی گیان لە دەستدانیش ڕوژ دوای ڕوژ لە بەرزبونەوە دایە
کوڕونا ڤایروسێکی زور بچوک کە بە چاو نابینرێت بەڵایێکە بەرۆکی وڵاتانی وڵاتانی گرتووە
بێجگە لە کاریگەری لە سەر لایەنی ته ندروستی دوخی گشت وڵاتانی دونیا لە ڕوی سەقامگیری سیاسی ،کوومەڵایەتی،ئێکونومی،
دارایی،سایکولوژی،پەروەردەیی
واتە بەرە بەرە واخەریکە هەمو سێکتەرەکانی ژیان دەوەستێنێت و بەردەوام بونی ئەم دوخەش ژیانی مروڤایەتی بە تەواوەتی پەک دەخات و بەرەو چارەنوسێکی مەترسیدار پاڵ پێوە دەنێت
هەرێمی کوردستان بە هوی ئەوەی کە دەوڵەتێکی سەربەخو نیە وەک هەرێمێکی فیدڕاڵی سەربە عیڕاقێکی کاوڵ وێرانە و دەوروبەریشی گەمارو دراوە بە دوژمن
سەرباری ئەم جوگرافیا سیاسیە هەستیارەی هەرێم و بڵاو بونەوەی ڤایروسی کوڕوناش لە نێو ئەم دەوڵەتانەدا
کە هاوسنوری ئێمەن گرتنەبەری ڕێکارەکان لە لایەن حکومەتەکەمان بە سەروکایەتی هێژا مەسڕور بارزانی
ئاماژە بووە و ئاماژەیە بو ئەوەی کە حکومەت و سەرۆک حکومەتێکی تابڵێی وریا و هوشیارمان هەبووە وهەیە
چونکە لە کاتی گونجاودا هەستیان بە مەترسیەکانی ئەم پەتایە کردو بەڕەنگاری بونەوە تا ئەمڕو بو پاراستنی گیانی کوردستانیان بە گشتی
و دیڕاسەتی تەواوی لێکەوتەکانی ئەم نەخوشیەیان کرد نەک تەنیا لە ڕوی تەندروستیەوە
بەڵکو لە هەمو ڕویێکەوە بو ئەمڕو داهاتوش
لە ئەنجامدا دەگەینە ئەم ڕاستیە کە ڤایروسی کوڕونا مەترسیەکەی ئەوەندە گەورەیە
کە لە توانایدا هەیە ژیانی مروڤایەتی بە تەواوی پەک بخات و
هەمو شتێک لە ئاراسته ی ئاسایی بباتە دەرەوە و وێران بکات
هەروەک چون ئێمە ڕوژانە دەبینین کە چون وڵاتە پێشکەوتووەکانی دونیاشی بە چوک دا هێناوە ودەستەوەستان ماون لە بەرامبەریدا.
کەواتە مادام خوپارێزی و پابەند بون بە ڕێنمایی و ڕاسپاردەکان تاکو ئێستا تاکە چەک بێت بو ڕاگرتنی کوڕونا
پێویستە ئێمەش گوێڕایەل بین و هەست بە بەرپرسیاری نیشتیمانی بکەین و بەرژەوەندی گشتی گەل وڵاتمان لە سەروی هەمو شتێکی ترەوە دابنێیین.