(( پارتی هەڵگری مۆرکی نەتەوایەتی یە ))
April 8, 2020
وتار و بیروڕا
مێژووی پارتی ئەو پابەندبوونە دەسەلمێنێ، هەر لە رێزی پێشەوەی خەبات و بەرگری کردن دا بووە، قوربانی زۆری داوە، مساوەمەی لەسەر بەرژەوەندیێەکانی گەلی کورد نەکردووە، ئامادە نەبووە دەستبەرداری بستێک لە خاکی وڵات بێت.
لەهەر قۆناغێکی خەبات دا پارتی دووچاری هێرشی دوژمنانی گەلی کورد بووە، لە پیلانی ناوخۆییش بێ بەش نەبووە، لەبەر ئەوەی تاکە حزبی سیاسی کوردی یە مۆرکی نەتەوایەتی پێوە دیارە، هەروەها خاوەن بناغەیەکی جەماوەری بەهێز و بەرفراوانە، لە ناو کۆمەڵگای کوردەواری دا، بۆیە بەردەوام کەوتۆتە بەر هێرشی دوژمننان و بە مەترسی بۆ سەر بەرژەوەندیێەکانی خۆیانیان زانیوە.
لای دۆست و دوژمنان ئاشکرا بووە کە پارتی هیچ کات ئامادە نەبوە و نابێت، لە ژێر هیچ جۆرە فشار چۆک دابدات، یان بکاوێتە ژێر رەکیفی بەرەیەک، یان دەستبەرداری پەیامە نەتەوەییەکەی بێت، هەر بۆیە دوژمنانیش بەردەوام هەوڵی خۆیان چر کردووە بۆ ئەوەی بتوانن درزێک بخەنە ناو ئەو بناغەیە، ئەۆیش بە راکێشانی هەندێک کەسانی لاواز و پەروەردە کردنیان لە پێناو خزمەت کردنی مەرامەکانیان.
لە قۆناغەکانی پاش سەرهەڵدان، پیلانی دوژمنان و هەوڵەکانیان زۆر بە زەقی دیار بوون، کە چۆن کار بو تێکدانی قەوارەی هەرێمی کوردستان دەکەن و دەیانەوەی جارێکی تر شکست بە پرسە نەتەوەیێەکەی بێنن.
پارتی بە ناچاری راکێشرایە ناو ململانێیەکی ناوخۆیی نارەوا، بەڵام هەردەم پارتی توانیویەتی شکست بەو پیلانانە بێنیت و بە سەرکوتویی لێی دەرباز بێت و دەستکەوتەکانی گەلی کورد بپارێزیت و بەرەو دەستکەوتی گەورەتر هەنگاو بنێت، بێ گومان ئەوەش دەگەرێتەوە بۆ دید و سیاسەتە حەکیمانەکەی جەنابی سەرۆک بارزانی، کە هەردەم لە ئاست قۆناغ و روداوەکاندا بووە و خوێندنەوەی گونجاوی بۆ هەبووە.
جەنابی سەرۆک بارزانی لە گوتەیەکدا فەرمویەتی، چیتر نابێت خۆینی ڕۆلەی کورد بە دەستی کورد برژێت، ئەمە پەیامێک بو بۆ خۆفرۆشانی ناوخۆیی کە دەبێ واز لە خیانەت و خزمەت کردنی دوژمنان بێنن و بگەرێنەوە بۆ بەرەی گەل و خزمەت بە دۆزی نەتەوەیی بکەن، هەروەها ئاماژەیەکیش بوو کە پارتی بەهێزە و مەحالە بتوانرێت شکستی پێ بهێندرێت، بۆیە بەسە خۆتان و ڕۆلەی کورد بە کوشت بدەن.
بەداخەوە هەندێک لە کالفەمەکان لەو پەێامە تێنگەیشتن، بەلکو زیاتر خۆیان خستە ژێر رەکیفی دوژمنان و کەوتنە هونینەوەی پیلانەکانیان بە شێوازێکی تر.
تا ئێستا دوژمنان و بە کرێ گیراوەکانیان، تەواوی هەوڵەکانیان بۆ دووبارە نانەوەی ئاژاوەو هەڵگیرسانی شەرێکی تری ناوخۆیی بووە، لە چەند بەرەیەکەوە ئەو هەوڵەیان داوە و دەدەن، قەلەم فڕۆشەکانی ئررهابی فیکری درێغی یان نەکردووە، تەنانەت پەرلەمانتارەکانیان خستۆتە خزمەتی ئەو ئەجندایانە، کە بە ناوی کورد و هەرێمی کوردستان بونەتە ئەندامی پەرلەمان چ لە پەرلەمانی عیراق یان لە هەرێمی کوردستان.
قۆناغی شەری داعش قوناغێکی یەکلاکەرەوە بوو، پارتی و گەلی کورد تێیدا سەرکەوتن و دوژمن و خۆفرۆشان شکستیان هێنا، هەر بۆیە وەکو تۆلەیەک، بەرەی خیانەت لە ۱٦ی ئوکتۆبەر، ئە، خیانەتەیان لە گەل و وڵات کرد.
ئێستاش، شەری بەرگری هەر بەردەوامە، کە پارتی لە چەند بەرەیەکەوە، سیاسی ، دیبلۆماسی، ئابوری، لەشکری، هزری و ئایدۆلۆژی، لە چەپەرەکانی بەرگری دایە، بەرگری لە دەستکەوتەکانی گەلی کورد و پاراستنیان بە ئەرکی سەرەکی دەزانێت، ڕۆلەکانی کورد و رێبازی پیرۆزی پارتی و بارزانی نەمر هەردەم گیانی خۆیان بەخت بکەن لەم پێناوەدا.
بەداخەوە، لەگەل بیستنی هەواڵی شەهید بوونی چەند پێشمەرکەیەک لە پەلامەرێکی داعش دا، هەرچەندە هێزی پێشمەرگە توانیان بەرگری بکەن و شکستیان پێ بێنن، بەڵام بە داخەوە قوربانیش هەبوو، دەبینین بەرەی خیانەت کەوتنە بوق لێدان و خۆش حاڵی خۆیان نەشاردەوە بەو روداوە، هەروەکو چۆن شەهیدەکان لەبەری دوژمن بن!.
بەداخەوە ئەوەیان سەلماند کە تا کۆتایی لەبەرەی خیانەت دەبن، ئەزمونیان لە روداوەکانی پێشو وەرنەگرتووە، ئیرهابی فیکری و ئایدیای دوژمن کاری خۆی لەسەریان کردووە، هیوا لە چاکبونەوەیان نەماوە.
لە کاتێکدا پێشمەرکە لە ژێر سرودی ئەی رەقیب شەهید دەبێت، ئەوان کوێ لە موطني دەگرن!.
ئێمە کە زیاتر بێدەنگی هەلدەبژێرین، پێگیری خۆمان بە پەیامی جەنابی سەرۆک بارزانی دەسەلمێنین، پەیرەوی تەواوی سیاسەتی پارتیمان دەکەین و پابەندین.
ئێمە خاوەن کەلتورێکی پیڕۆزین، کە کەلتوری رێبازی بارزانی نەمرە، کە ئەوپەری رەوشت بەرزی لە خۆ دەگریت.