گرینگ نیە کێ دەبێتە سەرۆکوەزیران!

گرینگ نیە کێ دەبێتە سەرۆکوەزیران!

چ عبادی بێ یان عەللاوی یان زروفی یان کازمی، جیاوازی نیە!

موشکیلەی گەورەو لەمێژینە، بوون و نەبوونی کوردە لە عێڕاق، ناوچەکەدا، نەک کارەکتەرانی سیاسی، هەربۆیە، بەتێڕوانینی خۆم نابێت ئەمە بکرێتە باسی ڕۆژەڤ،و بەنەزەری ئیعتیباریش وەربگیرێت، هەرکەسێکیش کە جووبێ یان موسڵمان یانیش سونی و شیعە کە ببێتە سەرۆکوەزیرانی عێڕاق،ئاساییە،چونکە کێشەی ئێمەی کورد گەورەترە لەوجۆرە نمایشکردنانەی کە دەیان ساڵە لە مەلیک فەیسەڵەوە تەکو عەللاوی،کورد گیرۆدەی حکومێکی تایفەگەری و عەقڵیەتێکی شکسخوارد و شۆڤینی بووە، هەربۆیە کورد کێشەی کارەکتەری سیاسی، یان حەرام و حەڵاڵی سیاسی نیە بەڵکو کێشەی کورد ناسنامەو نەتەوەو ماف وشایستە داراییەکان و پێشمەرگە و جێبەجێکردنی ماددەی ۱٤۰ی کەرکوک و بوونیەتی، وەک نەتەوەیەکی مێژووی و خاوەن کیانێکی فیدڕاڵی وکەسەدان ساڵە خەبات دەکات و جێبەجێکردنی بڕگەکانی دەستوری عێڕاقە کە پێویستە لەسەر هەر حکومەتێک و سەرۆکەکەی، کاری جدی لەسەر تەوافق و هاوسەنگی و شەڕاکەتێکی ڕاستەقینە،و جێبەجێکردنی بەپراکتیکی بکات و ڕێز لە کورد و پێکهاتەکانی تریش بگرێت و ئەگەریش بەپێچەوانەوەبێ، بێگومان دواڕۆژی لە محمد عەللاوی ڕونتر نابێت،
Top