پەتای کووڕونا و بەرژەوەندی گشتی

پەتای کووڕونا و بەرژەوەندی گشتی

لە گەڕەکێکی هەولێر بە هوی دانانی دوو پرسەوە
و بەریەککەوتنی خەڵک
چەندین حاڵەتی دیکە لەم دوو سێ ڕوژەدا ڕاگەیێدران
و بەمەش ژمارەی توشبووان بە شێوەیێکی بەرجاو و بە بەراورد لە گەڵ ڕوژانی ڕابرودو زیادی کرد.

ئەمە لە کاتێکدا کە بەردەوام وەزاڕەتی ناوخو و تەندروستی هەرێمی کوردستان بڕیارو و ڕێنمایی دەردەکەن و ئاموژگاری هاوڵاتیان دەکەن کە پابەند بن بە بڕیارو ڕاسپارەکان.

بەڵام زور بە داخەوە توێژێکی خەڵک بێ گوێ دانە ڕێنمایە تەندروستیەکان بڕیارەکان پێشێل دەکەن و بەم هویەشەوە دەیان کەسیان توشی نەخوشی کوڕونا کرد

کوڕونا پەتایێکی مەترسیدارە و ببینن زورێک لە وڵاتان بە زوربەی وڵاتە زلهێزەکانیشەوە
سەرەڕای ئەوەی کە خاوەن ئابوریەکی بە هێزن و سیستەمی تەندروستیان ڵە ئاستێکی بەرز دایە

بەڵام ئەم پەتایە بەرۆکیانی گرتووە و دوچاری دوحێکی زور ناهەموار بونەتەوە
و تادێت ڕێژەی توشبوان و مردوان بەرز دەبێتەوە
و نەیانتوانیوە پێش بە تەشەنەکردنی نەخوشیەکە بگرن

حکومەتی هەرێمی کوردستان بە گرتنە بەری ڕێکارەکان لە ڕوبەڕوبونەوەی ئەم پەتایە نەگریسەدا
تاکو ئێستا توانیویەتی تا ڕادەیێکی زور باش ڕێگری لە بڵاوبونەوەی بکات

وە دڵنیاشم لە وەی کە ئەگەر هاونیشتیمانیان پابەند بن بە شێوەیێکی ڕێک و پێک
پێشینی زاڵبون و سەرکەوتن دەکەم بە سەر پەتاکەدا و ڕێژەی توشبوان تا ئاستێکی زور باش کەم دەبێتەوە لەماوەیێکی نزیک دا

کەواتە هاونیشتیمانی بەڕێز پابەند بەو خوتان و ئازیزانتان و هاوڵاتیان بپارێزە و لە ماڵەکانتاندا بمێننەوە لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندی گشتی دا.
Top