خوپاراستن و پابەند بون باشترین چەکە دژی کوڕونا
April 2, 2020
وتار و بیروڕا
ئێمە و هەمو مروڤایەتی لە شەڕێکی بایولوژی نەخوازراوداین
شەڕێک کە لە دەرەوەی ئیڕادەی مروڤایەتی لە گەڵ پەتایێکی کوشندە و مەترسیدار بە ناوی کوڕونا
دوژمنی ئەمجارە کە بویتە هەڕەشە لە سەر ژیانی مروڤ بە گشتی زور جیاوازە لە گەڵ هەر دوژمنێکی تر
دوژمنێکی نادیار کە لە سەرتاسەری جیهان بڵاو بوتەوە
و ڕوژانە بە دەیان و سەدان مروڤ لە ناو دەبات
و خوی سەپاندووە بەسەر پێشکەوتنە زانستی و تەکنولوجیەکاندا و تا ئێستا هیچ وڵاتێکی زلهێزی دونیاش نەیتوانیوە پێش بەم ڤایروسە نەگریسە بگرێت
شایانی باسە گەر ئەم پەتایە کوننڕوڵ نەکرێت و چارەسەریەکی ڕیشەیی بوی نەدوزرێتەوەبە خێرایی
دەبێتە مایەی داڕمانی ئابوری و دارایی وڵاتان و سەرهەڵدانی برسیەتی لە سەر ئاستی نێونەتەوەیی
کە ئەمەش کاریگەری خڕابتر دەکاتە سەر لایەنی کومەڵایەتی و سایکولوژی و هتد و دوخی مروڤایەتی لە ئاراستەی ئاسایی خوی دەباتە دەرەوە
ئێمەش لە هەرێمی کوردستان بە دەر نین لە هەمو ئەم هەڕەشە و مەترسیانە
ولە بەر ئەوەی تاکە چارەسەریش بریتیە لە خوپارێزی و پابەند بون بە ڕێنمایە تەندروستیەکان و بڕیارەکانی حکومەت بە پێی ستاندادی تەندروستی جیهانی
بویە ئێمەش دەبێ بەو پەڕی هەست کردن بە بەررسیایەتیەوە پابەند بین بە ڕاسپاردەو و ڕێنمایەکانی حکومەت کە لە وەزاڕەتی ناوخو وە تەندروستیەوە ئاراستە دەکرێن
چونکە مەترسیەکە بە جورێکە خوانەخواستە زور تەشەنە بکات لە هەرێمی کوردستان
ئەو کات دوخەکە لە دەست دەردەچێت و پەشیمانیش دادمان نادات
مایەی دڵخوشیە کە تاکو ئێستا توانراوە لە هەرێم کونتڕوڵی بارودوخەکە بکرێت ئەمەش هەروا بە ئاسانی نەهاتوتەدی
بەڵکو بە ماندوبون و شەونخونی بەردەوامی هێزە ئەمنیەکان و کارمەندەکانی تەندروستی
و هاوکاری هاوڵاتیان تا ڕادەیێکی باش ڕێگری لە تشەنەکردنی کراوە
لە ئەنجامدا
بەردەوام بونی ڕێکارەکان و پابەندی هاونیشتیمانیان یەکسان دەبێت بە سەرکەوتن بەسەر ئەم دوژمنە کوشندەیەدا.
بە هیوای سەرکەوتنی یەکجارەکی بەسەر کوڕونادا و سەلامەتی هەمو لایەک ئاواتە خوازم