كورونا و دواى كورونا
April 1, 2020
وتار و بیروڕا
۳ - ۳
روخانی رژێمی سەدام و شەری ناوخۆی سوریا، دەرفتێکی زێرین بو بۆ ئەمریکا کە بتوانێت زیاتر دەست بکاتە ناو کاروباری ناوچەکەو لە نزیکەوە جاودێری ئێران بکات، ئێرانیش بە هەمان شێوە زیاتر دەستی خستە ناو کاروباری ئەم وڵاتانەو لە دژی بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا کاری کرد.
ئەگەر لە پاش شەری ناوخۆی سوریا ئەمریکا توانی روسیا لە ئێران دور بکاتەوە، بەڵام چین بەردەوام بوو لە پالپشتی کردنی ئێران، تا گەیشتە ئەو ئاستەی شەری ئابوری نێوان ئەمریکا و چین گەیشتە لوتکە، کە وای لە ئەمریکا کرد بێر لە رێگایەکی تر بکاتەوە بۆ چۆک دادان بە چین و دور خستنەوەی لە ئێران و لە هەمان کات دا لاواز کردنی ئێران.
ئەگەر ئەمریکا نەتوانێت بە رێگای بەکار هێنانی هێز رووبەروویان ببێتەوە، کە مەترسیێکی گەرەیە بۆ سەر جیهان، ئەگەر بزانین لە قوناغێک لە قۆناغەکان لەوانەیە پەنا ببەن بۆ بەکار هێنانی چەکی ئەتۆمی و قەدەغەکراو، بەڵام کە ئەمریکا خاوەن ستراتیژیەتێکی درێژ خایەن و پلانی جۆراوجۆرە بە حوکمی سەرچاوە بەهێزەکانی، ئەوە دەتوانێت بە شێوازێکی تر هەردوو لا لاواز بکات و لە کۆتایی دا بەسەریان دا زاڵ بێت.
ڤایڕۆسی کورونا، بوەتە مایەی پەیدا کردنی گومان، کە پلانی ئەمریکا بێت، دژ بە چین و ئێران، وەکو پلانی دووەم و جەنگێکی ناراستەوخۆ.
چەکی بایولوژی وەکو جێگرەوەی روبەروبونەوەی راستەوخۆی بەکارهێنانی هێز، کە مەترسییەکانی زیاتر و زیانەکانی گەورەتر وچاوەروان نەکراون.
ئەمریکا بەو پلانە، وە زێدەباری سزا ئابوریێەکانی بۆ سەر چین و ئێران، دوو ئامانج دەپێکێت، یەکەمیان مەسجێکە بۆ چین کە لە ئێران دور بکەوێت و بیر لە بەستنی بەرژەوەندییە ئابوریەکانی بکاتەوە لەگەل ئەمریکا، دووەمیان رێگا بۆ ئەمریکا والا دەبێت گورزی کۆتایی لە ئێران بوەشێنێت.
پاش ئەو دۆخەی کە ئێران تێیکەوتووە بە هۆی ڤایرۆسی کوروناوە، کە روخانی تەواوی بوارەکانی سیاسی و ئابوری و تەندروستی پێوە دیار بوو، کە ئێرانی بە دۆخە ناخۆییەکانەوە سەرقال کرد و توانای ئەوەی نەما ئاگاداری دەوروبەری بێت، دەرفەت بۆ ئەمریکا روخسا کە لە دەوروبەری ئێران پێگەی خۆی بەهێز بکات و خۆی ئامادە بکات بۆ قۆناغی کۆتایی.
پلانەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا لە عیراقدا، لە رێکخستنەوەی بڵاوبونەوەی هێزە سەربازیەکانی، دانانی سیستەمی پاتریۆت، مانۆرە ئاسمانی و دەریاییەکان، هاتنی گەشتیە جەنگی فڕۆکەهەڵگرەکان، نیشانەی خۆ ئامادەکردنە بۆ قۆناغێکی تی روبەروبونەوە.
گومان لەوەشدا نیە کە سەرتا ئەمریکا کار بۆ لەناو بردنی کلکەکانی ئێران دەکات لە ناوچەکە، دواتر پلانی بۆ ناوخۆی ئێران دەبێت و مەرامی سەرەکی لەناو بردنی رژێمی ئێران دەبێت.
ئیتر پاش کورونا، سەردەمێکی نوێ لە جیهان دەست پێدەکات، سەرهەڵدانی دوو جەمسەری ئابوری ئەمریکا و چین، پەیدا بوونی گۆرانکاری بەسەر نەخشەی سیاسی لە هەندێک ناوچەدا، دووبارە رێکخستنەوەی پەیوەندییەکان، پەیدا بوونی گۆرانکاری بەسەر دید و ئایدیەکان لەسەر ئاستی سیاسی و فەلسەفی و مڕۆڤایەتی.
ئەم روداوانە دەبنە نەخشە رێکا بۆ داهاتوو لە چونیەتی رێکخستنەوەی پەیوەندییەکان.