كورونا و دواى كورونا

كورونا و دواى كورونا

۲ - ۳
واقعی نوێ پێویستی بە هەندێک گۆرانکاری بوو، کە بەرەی سەرمایەداری سەرپەرشتی دەکرد و بەو ئاراستەیە کرا کە بەرژەوەندییەکانی وا دەخوازێت، جیهان بەرەو ئارامی هەنگاوی نا، زیاتر بەرەو بناماکانی دیموکراسی و مافی مڕۆڤ و ئازادی تاک و .... هتد، ئیتر وا بیر کرایەوە کە جارێکی تر کرژی و ناخۆشی روو لە جیهان ناکاتەوەو مڕۆڤایەتی ئاسودە دەبێت.
بەڵام جگە لە لایەنە ئەرینیەکان، لە لایەکی ترەوە هەندێک لەو هزرو ئایدیانەی کە دانیان بەو واقیعە نۆێ یە نەنا و لەگەڵی نەگونجان، هەوڵیان دا کە بتوانن بەریەکی تری جیاواز بخولقێنن کە رەکابەری تاک جەمسەری پێ بکەن و هەوڵی پەیدا کردنی گۆرانکاری بدەن بە پێی هزرو ئایدیای و مەرامەکانیان، بێ گومان دژایەتی کردنی ئارامی جیهانی، شک لەوەدا نیە کە بە شێوازێکی توند دەبێت، کە دیدی لایەنی دووەم ئاشکرا دەکات و مەترسیەکانی دەخاتە روو.
ئەوە بوو لە چەند ناوچەیەکی جیهان، قۆناغ بە قۆناغ، بە چەند ناو و ئایدیای جیاواز، چەند گروپێک سەریان هەڵدا.
کارو کردەوە توندرەوەکانیان سەلمێنەری ئەو راستیە بوون کە دژی سیستەمی نوێی جیهانی و تاک جەمسەری و دیموکراسین، بەوەش جیهان بەرەو سەرهەڵدانی تیرۆر هەنگاوی نا، گەشە کردنی ئەو گروپانە لە هەندێک ناوچە بوونە هەرەشی راستەوخۆ بۆ سەروەری هەندێک وڵات، ئاسایشی نەتەوەیی وئارمی ناوخۆیی کەوتنە مەترسیەوە، تا گەیشتە ئاستێک لە هەندێک وڵاتان دەستهەڵات کەوتە دەست رژێمە توند رەو و پاڵپشتەکانی تیڕۆر، بەو پێیەش جیهان جارێکی تر بەرەو روبەرو بونەوەیەکی تر هەنگاوی نا.
رەنگدانەوەی گەورە و زەقی ئەو گروپ و رژێمانە، هێرشەکانی ۱۱ی سیبتێمبەری ۲۰۰١ ی ئەمریکا بوون، کە گروپی قاعیدە پێی تومەت بار کرا، ئەو هێرشانە هێزو مەترسی ئەو گروپە توندرەوانە خستە روو، ئەوەی لە ئەمریکا خواست کە لە قۆناغی موجامەلە، پلانەکانی خۆی بگوازێتەوە بۆ قۆناغی رووبەرو بونەوە.
ئەمریکا بو دەست پێکردنی پلانەکەی هەوڵی دا لەسەر ئاستی جیهان هاوپەیمان کۆ بکاتەوەو شەرعیەتی نێو دەولەتی بەدەست بێنێت.
گۆتایی هێنان بە گروپی قاعیدە و سەرکردەکانی، قۆناغی یەکەمی پلانی ئەمریکا بوو، قۆناغی دووەم کۆتایی هێنان بە سەرچاوەی تیڕۆر بوو کە هەموو ئاماژەکان بە تومەت بار کردنی ئێران بوون و بە هەرەشەی راستوخۆ زانرا بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە تەواوی جیهان.
بەڵام ئێران لە مەوەی ٤۰ سالدا، توانی پێگەی خۆی بەهێز بکات و لەسەر ئاستی جیهانیش تا رادەیەک پالپشتی پەیدا بکات، بە رێگای بەستنی رێکەوتنی سیاسی و ستراتیژی وئابوری، بە تایبەت لەگەل دوو وڵاتی بەهێز وەکو روسیا و چین، جگە لە هەندێک لەو وڵاتانەی کە بە رێگای مەزهەبیەوە ئێران توانیبوی هەژمونی خۆی بەسەردا بسەپێنێت و بەسەر بریاری سیاسی ئەو وڵاتانەدا زاڵ بێت، بە تایبەت لە سوریا و لوبنان، جگە لەوەی کە ئێران توانیبوی وەکو ئیختەبوت دەستەکانی خۆی لە تەواوی جیهان بڵاو بکاتەوە.
ئەوەش ئەرکی ئەمریکای قورس کرد لە روبەروبونەوەدا، هەر بۆیە ئەمریکا پێویستی بە پلانێکی درێژ خایەن هەبوو، تا بتوانی دەستەکانی ئێران ببرێت و لاوازیان بکات و سەرچاوەکانیان ووشک بکات.
سزا ئابورییەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، سەرەتای پلانەکان بوو، تا گەیشتە دەستێوەردان لە سوریا و لبنان، دواتریش عیراق و یەمەن، لە هەر هەنگاوێکی ئێران، ئەمریکا هەنگاوێکی هاودژی هەبوو، جگە لەوەی کە ئەمریکا کەوتە شەرێکی ئابوری بەرامبەر بە هەر یەک لە روسیا و چین کە پالپشتی سەرەکی ئێران بوون، لە پێناو دور خستنەوەیان لە ئێران و ئاسان کردن و سووک کردنی ئەرکی ئەمریکا.
Top