گەلی كورد لە نێو عێراق پر قەیران و داڕماوە دا ..

گەلی كورد لە نێو عێراق  پر قەیران و داڕماوە دا ..

دوای 17 ساڵ حوكمرانی فاشل، دەسەڵاتدارانی شیعی لە بەغدا، تا دێت رەوشی ئەو وڵاتە دابەشبووە لە هەموو بوارەكاندا بەرەو خراپتر و قەیراناویی تر دەچێت ، بەشێوەیەك كە هیچ متمانەیەك بە دەسەڵاتدارانی بەغدا نەماوە و تادێت بارودۆخە بەرە خراپتر دەچێت .قەیرانی سیاسی، قەیرانی تەندروستی، قەیرانی ئەمنی، قەیرانی دارایی بەتایبەت بەراورد بە مانگەكانی پێشوو نرخی نەوت كە ئابوری عێراق پشتی پێدەبەستێت، زۆر دابەزیوە، ئەو قەیرانانەن لەغیابی حكومەتدا بەرۆكی عێراقیان گرتووە.بەردەوامی قەیرانی سیاسی عێراق و بەڕێوەبردنی وڵات لەلایەن حكومەتی كاربەڕێكەرەوە، لەكاتێكدایە چەندین قەیرانی گەورە نێوخۆ و دەوروبەری عێراقی گرتۆتەوە و دۆخەكەی هێندەی تر ئاڵۆزتر كردووە.محەمەد تۆفیق عەلاوی شكستی هێنا لە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق و دۆخی وڵات گەڕایەوە بۆ خاڵی سەرەتا، هەروەك گەیشتنی لایەنەكان بەرێككەوتن لەسەر كاندیدێكی نوێ بە زەحمەت دەزانرێت، بەو پێیەی "درزی گەورە" لەنێوانیاندا دروستبووە.شكست هێنانی عەلاوی لە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق، گێڕدرایەوە بۆ "هەڵە"ی لە خیتابە سیاسیەكانی و جۆری مامەڵەكردنی لەگەڵ كوتلەكاندا، بەڵام ناوبراو خۆی لەوتاری دەست لەكاركێشانەوەكەیدا، وێڕای داوای لێبوردنی لەگەلی عێراق، رایگەیاند"مەسەلەی چاوەڕواننەكراو هاتوونەتە پێشی لەكاتی هەوڵداندا بۆ پێكهێنانی كابینەكەی.عێراق لە قۆناغێكی مەترسیداردایە و كێشەكان بەراورد بەرابردوو قوڵتر بوونەتەوە، وتی"گەر لایەنەكان دەست و برد نەكەن لە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت، چەندین قەیرانی گەورە بەرۆكی عێراق دەگرن. هاوكات لەگەڵ ئەو قەیرانانەدا، شەڕ و كێشەی گەورە وڵاتانی دەوروبەری عێراقیان گرتۆتەوە، بۆیە پێشبینی دەكرێت لەحاڵەتی بەردەوامی قەیرانی سیاسی دا لەعێراق، گرفتی گەورەتر دووچاری ئەو وڵاتە ببێت.سەرباری هەموو ئەو مەترسیانەی ڕوویان لەعێراق كردووە، ناكۆكی و درزی نێوان لایەنە سیاسیەكان گەیشتوونەتە ئاستێك، كە چارەسەركردنی گرفتەكان و گەیشتنیان بەرێككەوتن ئاسان نەبێت. دۆزی گەلی كورد وەك پرسی نەتەوەیەكی پارچە پارچەكراو كومەلِە فاكتەر گەلیكی نێوخۆییە, ھەرێمی و نیودەولەتی بەشداربونەورولیان بینیوە لەدروستكردنی كیشەكەو لەبەردەوامی قەیرانەكەو چارەسەر نەبونیشی رولی مەزنیان گیراوە. لەدوای جەنگی جیھانی یەكەم وروخاندنی ئیمبراتوریەتی عوسمانی وولاتەزلھیزەكان بەتایبەتی بەریتانیاوفرنسا بەپیی بەرژەوەندیەكانی خویان نەخشەی نوێیان بو روژھەلاتی ناوەراست دارشت كومەلە دەولەتیكی تازەیان دروستكرد بەلام سەبارەت بەكوردستان لەدووپارچەوە كردیان بەچوارپارچە ولكاندیان بەدەولەتانی دەوروبەر وەك عیراق و سوریا پیناسەبونی عیراق و سوریایان لەسەر سەپاند . ئەگەر بێین باسی پرسی كورد بكەین لەعیراق وەك پرسی نەتەوەیەكی بەشبەشكراو لەناوەروكدا پرسی زمان و خاك و كلتورو شوناسی نەتەوەیی بووە لەھەموومافیكی نەتەوەیی بیبەشكراوە حكومەتەیەك لەدوای یەكانی عیراقیش ئامادەنەبوون بەپیی بنەماو پرنسیبەكانی مافی چارەخونوسین چارەسەریكی ئاشتیانەو دیموكراتیانە بو ئەم پرسانە بدوزنەوە بەلكو بە پیچەوانەوە لەریگەی بەكارھینانی زەبروزونگ و توقاندن و بەكارھینانی ھیزی سەربازی و بەعەرەبكردنی خاكی كوردستان ھەولیان داوە موركی نەتەوەیی بەتەواوی بسرنەوە وەلەسەردەمی حزبی بەعس گەیشتە ئەوپەری لوتكە. وەفاكتەری ھەریمی و نیودەولەتی ئەوكات ھوكاریكی یارمەتی دەربوون بوئەم سەركوتكردنە پلان وبەرژەوەندی وریكەوتنامەی ھاوبەشیان ھەبوو بو ئەم دژایەتیكردنە, بەلام گەلی كورد لەخەباتی خوی بەردەوام بوو ھەولی دا لەگەل گورانكاریەكان وپیشھاتە سیاسیەكانی ناوەخویی و ناوچەكەو نیو دەولەتی خوی بگونجینیت و سوود لەدەرفەتەكان وەربگریت. دوای داگیركردنی كوێت لەسالی 1991لەلایەن رژیمی عیراق بەھوی ئەم گورانكاریەسیاسیانەی لەناوچەكەدا سەریان ھەلدا كورد توانی وەك فاكتەریكی بەھیزی سیاسی لەسەر گورەپانی سیاسی ناوچەكەدا رول ببینی, ئەویش ئەنجامدانی راپەرینە مەزنەكەی 1991 و بەدواداھاتنی كوچرەوە مەزنەكەو دروستبوونی ناوچەی ئارام بەبریاری 688نەتەوەیەكگرتوەكان لەنیسانی 1991 دواتریش پروسەی ئەنجامدانی ھەلبژاردن لە22/5/1992 لەكوردستان و دامەزراندنی بەرلەمان و حكومەتی ھەریمی كوردستان كیشەی كورد پیی نایە قوناغیكی نوییەوە و پیشكەوتنیكی بەرچاوی بەخویەوە بینی.لە ماوەی 28 ساڵی رابردوو ،هەرێمی كوردستان سەڕەڕای پێشكەوتنی لە هەموو سێكتەرەكان، لێ كەموو كوڕی زۆریشی هەیە، رەنگە تا رادەیەك نۆرماڵ بێت بەو پێیەی هەموو كۆمەڵگاكانی دونیا بەم قۆناغەی ئێمە تێپەڕیوون !
بەڵام ناكرێ ئەمە بكەین بە پاساو و بیانوو، دەكرێ هەمووان بەیەكەوە بە ئیرادەیەكی بەهێز كاربكەین بۆ بونیادنانی نیشتیمانێكی بەهیز، وەك چۆن ئێستا هەرێمی كوردستان توانیویەتی نموونەیەكی جیاوازی سەركەوتوو لە ناوچەكە نیشانی هەموو جیهان بدات و دیدی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بخاتە سەر ئەزموونی هەرێم، لە پێشكەوتنی سیاسی، ئابووری و پێكەوە ژیان...هتدئەگەر سەرنج بدەین لەبوونی ئەو كەمووكوریانەی هەن دەكرێ لە چەند خاڵێك كۆیان بكەینەوە ئەو كات تێدەگەین هۆكارەكان چین و چارەسەریش ئاسان دەبێت ئەگەر ئیرادەیەكی بەهێزی گشتگیری لە دەستەڵاتی میری و تاك بە تاكی كۆمەڵگە هەبێت.لەوانەیە ئەم قسەی راست بێت، زۆر هۆكار و بەربەست هەن بۆ نەبوونی دەوڵەتێك بۆ كوردان، هۆكاری هەموو نەهامەتییەكانیشی نەبوونی دەوڵەتە، بۆیە دەشێ بێژین لە بۆشایی نەبوونی دەوڵەت زۆر جار ناچارین هەندێ شت بكەین كە خۆمان نامانەوێت. بۆیە پێویستە هزری نیشتمانپەروەری لای تاكی كورد زێدەتر بكرێت، ئەو كات كاركردن بۆ دروستكردن دەوڵەت ئاسانتر دەبێت. ئەو پێشكەوتنەی لە بوارە جیاوازەكان بەدەست هاتووە چەند هێندە دەبوو ئەگەر خاوەنی دەوڵەتێكی خاوەن سەروەری باین. ە ئێستادا عێراق بەهۆی ململانێی شیعە و سوننە توشی شەڕ و كارەسات و دابەشبوون بووە‌‌، ئەو ململانێ مەترسیدار و یەكتر قبووڵنەكردنە بەهۆی هەڵەی سیاسییەكانی عێراق قووڵتر بۆتەوە و مانەوەی كورد لەگەڵ عێراق پەلكێشبوونە بۆ نێو كێشە سیاسی و مەزهەبیەكان و بەربەست بۆ ئاواتەكانی كوردستان دروست دەكات.
كوردستان ناچار نییە، تاهەتایە لەناو كێشە بەردەوامەكان و ئاگری شەڕی مەزهەبی و تایفی عێراقدا بمێنێتەوە، لەكاتێكدا هیچ كام لە سیاسییەكانی هەردوو پێكهاتەی شیعە و سوننە شەراكەتی كوردییان قەبووڵ نییە، كوردیش پاش ئەو هەموو كارەسات و قوربانیدانە ئامادە نییە ببێتە پاشكۆی بەغدا. لە ڕاستیدا لە نێوان عێراق و كوردستان بەو سیاسەتی پێشتر و ئێستای دەسەڵاتدارانی بەغدا بەهیچ شێوەیەك زەمینەی بەیەكەوە مانەوە نەماوە، بۆیە پێویست دەكات وەك دوو دراوسێ لەگەڵ یەكتردا بژین و هاوشێوەی هەموو وڵاتانی جیهان پەیوەندی و هاوكاریی دوولایەنەی سیاسی و ئابورییان هەبێت. ئەوەی چاوەروانی دەكرێت ،كەلەكەبوونی هەموو ئەو قەیرانە سیاسی و بێ‌ متمانەییە عێراق بەرەو هەرەسهێنان دەبات سەدەیەك كات بە فیرۆدان لەگەڵ عێراقی ساختە بەس نەبێ ..
Top