كورونا و دواى كورونا

كورونا و دواى كورونا

۱ - ۳
کورونا ئەو ڤایڕۆسەی جیهانی بە خۆیەوە سەرقال کردووە، کە تا ئێستا لە لاین هیچ وڵاتێک یان سەرچاوەیەکی زانستی نەتوانراوە پێناسەی تەواوی بۆ بکرێت، یان چارەسەر و فاکسینی بۆ بدۆزرێتەوە.
جگە لەوە، وەکو بینیمان و بە گەرانەوە بۆ سەرچاوەکان، لە چەند سەرچاوەیەکی جیاواز کە پێش چەند سالێک بەر لە ئێستا باسیان لە پەتایەک کردووە کە لە سالی ۲۰۲۰ جیهان دەگرتەوە، چ وەکو سەرچاوە زانستی یان تۆژینەوە و لێکۆڵینەوە، یان لە کتێبی نوسەراندا هاتووە، یەکێک لەو سەرچاوانەش ئاماژە بەوە دەکات کە ئەمریکا لە ساڵی ۱۹۸٥ تۆژینەوەو لێکۆلینەوەی کردووە لەسەر ئایندەی ئەمریکا پاش سالی ۲۰۲۰ !.
ئایە ئەمە هەمووی بە رێککەوت بووە، یان پێشتر پلانی بۆ دارێژراوە، چ مەبەستێکی بە دواوە بووە ؟.
شک لەوەدا نیە کە تەواوی وڵاتانی جیهان بە پێی سراتیژیەتێکی تایبەت بەستراو بە چەند بنەمایەکی سیاسی و لەشکری و ئابورێ و گۆرانکارییەکان، پلانی خۆیان هەیە بۆ داهاتوو، هەر وڵاتێکیش بە پێی توانا و قەبارە وئامانجەکانی پلانی خۆی دادەرێژی.
جەنگە جیهانیەکانی یەکەم و دووەم، لە نێوان دوو بەرەدا بووە، وەکو ئەمری واقع لە ئەنجامی ملمڵانێی نێوان ئەم دوو بەرەیەدا و بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکان، پەنا بۆ بەکارهێنانی هێز براوە، هەوڵێک بووە لە پێناو گۆرینی سیستەمی جیهانی بەو ئاراستەیەی هەر بەرەیەک دەیخوازێت، کە لە داهاتوودا زیاتر خزمەت بە پلانەکانیان بکات لە رووی گۆرینی دید وئایدیا کە ئەوان بانگەوازی بۆ دەکەن، بەو چەشنەش سەرکێشی جیهان دەگرنە دەست و ئامانجەکانیان دەپێکن و بەرژەوەندیەکانیان دەپارێزن، لە کۆتاییشدا جیهانی نوێ جیهانی بەرەی براوە دەبێت.
پاش جەنگی جیهانی دووەم، جیهان لەسەر بنەما و سیستەمی دوو چەمسەری دامەزرا، سەرمایەداری و سوسیالیزمی، بە سەرۆکایەتی ئەمریکا و یەکێتی سوڤیەتی پێشوو، بەوەش جیهان بوو بە دوو بەش و تەواوی وڵاتانی جیهان لە ناو ئایدیای ئەو دوو چەمسەرە توانەوە و قۆناغێکی نوێ دەستی پێکرد کە بە جەگی سارد ناونرا.
کارەساتەکانی جەنگی جیهانی یەکەم و دووەم، لە رووی ئابوری و مرویی یەوە، وای لە وڵاتانی جیهان کرد کە بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان بیر لە بەکارهێنانی هێزو چەک نەکەنەوە، بەلکو هەوڵ بدەن رێگە چارەی گونجاوتر بۆ چارەسەی کێشەکان بدۆزنەوە، لە رێگای رێکەوتن و لێک تێگەیشتن و لۆژیک و کۆمەڵگای نێو دەولەتی.
مەلملانێیەکان تەنها لە چوارچێوەی تاقیکردنەوەکانی چەک مانەوە، سەلماندنی هێزو چەکی پێشکەوتوو وەکو ئامرازێک بۆ پاراستنی باڵا دەستی و بەرژەوەندییەکان بەکارهێندرا، یان لە هەندێک ناوجە شەری بە وەکالەت، بەهێز کردنی جەمسەر و کۆکردنەوەی وڵاتان لە بن چەترەکەیان کرایە ئامانج، مل بە ملی ئەو پێشکەوتنانەی کە لە تەواوی بوارەکانی ژیان رویاندا.
قۆناغی جەنگی سارد تا ساڵی ۱۹٩١ بەردەوام بوو، تا روخانی یەکێتی سۆڤیەت کە زەنگی کۆتایی هاتنی جیهانی دوو جەمسەری لێدرا، کە ٤٥ سال بەردەوام بوو.
ئە گۆرانکاریانەی بە دوای ئەو روخانەدا رویاندا، بوونە مایەی دووبارە پەیدا بوونی گۆرانکاری بەسەر سیاسەتی نێودولەتی و گۆرینی نەخشە، لە هەندێک لە ناوچەکان پەنا بۆ بەکارهێنانی هێز برا بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکان، بەڵام لەو ئاستە نەبوون کە جیهان جارێکی تر بکەوێتە بەرامبەر جەنگێکی سەرتاسەری، بەلکو ئەو جەنگە ناوچەگەریانە لە ئەنجامی روخانی جەمسەرێک بوو، لە پێناو دابەش کردنی میراتەکەی بوو.
ئیتر روخانی جەمسەرێک کە جەمسەری سوسیالیزمی بوو، وە زال بوونی چەمسەری دووەم کە جەمسەری سەرمایەداری بوو، کۆتایی بە قۆناغی جەنگی سارد هات، کە نزیکەی ٤٥ سالی خایاند.
Top