مەرجەعی كوردستان و متمانەی نێودەوڵەتی بە گەلی كورد
March 30, 2020
وتار و بیروڕا
پێشمەرگەبوون، قوتابی بارزانی نەمر، دیپلۆمات و سیاسەتەمەداری كارا و حەكیم ئەو خەسڵەت و شانازییانەن كە وایان كردووە بۆ گشت پرسە هەستیار و چارەنووسسازەكان بگەرێنەوە بۆ لایی سەرۆك بارزانیی ، لە سەر ئاستی ناوچە ،عێراق و كوردستانی گەورە ،ئەوەش وایكردووە هەرێمی كوردستان خاوەن پێگەیەكی بەهێزتر بێ . سەرۆك بارزانیی ،لە ماوەی چەند مانگی رابردوو، توانیی بەستەڵەكی سیاسی نێوان هەولێر و بەغدا بتوێنێتەوە ،ئەو هەنگاوە ستراتیژیی و حەكیمانەیەی مەرجەعی زۆر لە كێشەكانی حكومەتی عێراق لەلایەك و لەلایەكی تریش نێوان گەلی كورد و عەرەب بەرەو چارەسەری بروات ..ئەوەی گرینگە ئاسوودەییی خەڵكی كوردستانە، چونكە بە ھۆی ڕێككەوتنی لایەنەكانەوە ڕای گشتی دروست دەبێت و بازاڕ دەبووژێتەوە و چالاكیی ئابووریی زیاتر گەشە دەكات. ھەروەھا پێگەی ھەرێمی كوردستان لەسەر ئاستی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەھێز دەبێت، چونكە زۆربەی ئەو سیاسەتمەدارانەی دۆستی كوردن، زۆرجار ئەوە پشتڕاست دەكەنەوە، پێویستە پێش ھەموو شتێك كورد خۆیان یەكگرتوو و یەكڕیز بن.سەركەوتنە یەك لە دوای یەكەكانی گەلی كورد ، ئەندازیارەكەی سەرۆك بارزانییە ، وایانكرد كە دوژمنان و داگیركەان رۆژ بە رۆژ زیاتر بێ هیوا بن و لە هەمانكاتیشدا ئەو سەركەوتنە گەورانە ، پەیامێكی روون و ئاشكرایی گەلی كورد بوون بۆ ئەوەی گەلی كورد لە گەیشتن بە مافەرەواكانی پاشگەز نابێتەوە .. ریفراندۆمی سەربەخۆیی بووە یەكریزی گەلی كوردستان و هەروەها شەرٍی داعش و سەركردایەتی راستەوخۆیی جەبهەكان ، شەو و رۆژ و لە نێو گەرما و سەرما رووبەرووبوونەوەی درٍندەترین تیرۆریست و دوژمنی مرۆڤایەتی توانیی دۆزی كورد بە هەموو دونیا بناسێنێت ..سەرۆك مسعود بارزانی ناوی شۆڕشگێر و خەباتكەر، ئاشتیخواز و رەمزی نەتەوەی كورد ئەندازیاری یەكریزی گەلی كورد دەهێنین، هەرچەندە من لەو ئاستەدانیم كە باسی ئەم زاتە مەزنە بكەم، جەنابی سەرۆك لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، لەسەر ئاستی ئیقلیمی، لەسەر ئاستی ناوخۆیی پێگەیەكی زۆر گەورە و بەرزی هەیە، هەروەها جەنابی سەرۆك رۆڵێكی هەرە باشی هەبووە لە چارەسەركردنی كێشەی نەتەوەی كورد، زۆر هەنگاوی مێژوویی بەرچاوی ناوە، دەستكەوتی زۆر گرانبەهای هەبووە بۆ گەلی كورد، هەموو دەستكەوتەكان و سەركەوتنەكانی وەك مانگی چواردە شەو دیارن كەس ناتوانێت نكوڵیان لێ بكات.
هەر بۆیە ئەمەی ئەمڕۆ و لەپێش چاوی هەموو جیهان و گەلی كورد بەدی دەكرێت دیارە لەگوڕەپانی كوردایەتی و كوردستاندا ئەمە بەرهەمی خەبات و تێكوشان و سیاسەت و دیپلۆماسیەتی سەرۆك و پێشمەرگەیەكە هەموو تەمەنی لەرێگای كورد و كوردستان تەرخان كردوە كە ئەویش سەرۆك مسعود بارزانییە، ئەگەر ئێمە تەماشای مێژووی گەلی كورد بكەین دەبینین بە درێژای مێژوو وەكو ئەمرۆو بەچڕی گفتوگوی لەسەر كێشەی كورد نەكراوە و ئەم پێشڤەچوونەی بەخۆیەوە نەبینیوە لە هیچ یەكێك لە قۆناغەكانی خەباتی مێژووی كورد، ئەگەر چاوێك بە هەنگاوە پیرۆزەكانی جەنابی سەرۆك بخشێنین هەر هەنگاوێكی جەنابیان دەستكەوتێكی مێژوویی بۆ نەتەوەی كورد هەبووە، بەهۆی ئەو سیاسەت و دیپلۆماسیەی راست و دروستە بە هێزەی هەیەتی توانی پەیوەندیەكانی گەلی كورد لەگەڵ تەواوی دونیا لە سەر بناغەیەكی زۆر بەهێز بۆنیادبنێت لەرووی ئابووری و سیاسی و سەربازی، سەرەرای جوگرافییەكی ئاڵوز و گەلێكی پارچەكراو توانی نەتەوەی كوردبخاتە سەر گۆڕپانی سیاسی جیهان،سەرۆك لە بواری سەربازیش زۆر قوول و دووربینە، بێ وێنەیە وێنەی نییە لە هەموو جیهاندا، زۆر لێهاتو و لێزانە، هەمیشە لەگەڵ پێشمەرگە قارەمانەكان سەنگەرەكانی پێشەوەی بەرگری كردندا بووە، سەركەوتن و داستانەكانی شاهیدی بۆ دەدەن لەهەر داستانێك بەژداری كردبێت سەركەوتنێكی گەورەی تۆمار كردووە بۆ گەلی كورد و كوردستان گورزێكی ئاسنینی لەدوژمنداوە، كوردستانی كردۆتە گۆڕستان بۆ دوژمنانی كورد و كوردستان، تەنها ئاماژە بۆ دوو داستانی گەورەی جەنابی سەرۆك دەكەم وەكو داستانی خواكورك و داستانی شنگال، هەرچەندە هەندێك لایەن بە بیستنی خەباتی شورشگێری جەنابی سەرۆك سەركەوتنەكانی لەبواری سەربازی دیپلۆماسی پێیان هەرس ناكرێت و تانە و تەشەری ناكوردانە و نامەسئولانە لێ دەدەن، بەڵام ئەبێ ئەمانە بەرە بەرە خۆیان رابهێنن هەرسیان بكەن، ئەمە راستیەكە و كەس ناتوانێت نكوڵی لێ بكات، چونكە جەنابی سەرۆك تەنها و تەنها ئەركی نەتەوەیی خوی جێبەجێ دەكات، حەق وایە ئەم لایەنانە لە جیاتی تانە و تەشەری موزایدەی بۆش و بەتاڵ پشتگیری لە هەموو هەنگاوە پیرۆزەكانی رەمزی نەتەوەی كورد جەنابی سەروك مسعود بارزانی بكەن هاوكاری بن و بۆ سەر خستنی دوزی ڕەوای گەلەكەمان، هەر ئەمەشە دەمان گەینێتە سەركەوتنی یەكجارەكی نەك جودا و جوداخوازی خۆ دوور خستنەوە و خۆدزینەوە لە ئەركە نەتەوەیەكانمان، بە پشتیوانی خواو بە هیمەتی جەنابی سەروك و پێشمەرگە قارەمانەكان ئەم گەلە ستەم لێكراوە سەرٍەرای فشارەكانی بەغدا و هەوڵەدان بۆ سرٍینەوەی دۆزی كورد بەڵام لە سەركەوتنی یەكجارەكی زور نزیك بۆتەوە.