لەسالیادی لەسێدارەدانی پێشەواقازی محەمەد نامرن ئەوانەی والەدلی میللەتدادەژین

لەسالیادی لەسێدارەدانی پێشەواقازی محەمەد نامرن ئەوانەی والەدلی میللەتدادەژین

دوای ئەوەی لە(22)ی كانوونی دووەمی سالی 1946لەمەیدانی چوارچرای شاری مەھاباد كۆماری كوردستان بەرابەرایەتی پێشەواقازی محەمەدراگەیەندراكەبەیەكەمین كۆماری كوردستانی دادەندرێت وماوەی(330)رۆژتەمەنی بووبەداخەوەلەئاكامی گەلەكۆمەی نێودەولەتی وپشت تێكردنی ھەندێك سەرۆك خێلێك لە(17)ی كانوونی یەكەمی ھەمان سال كۆتایی بەدەسەلاتی كۆماری كوردستان ھات كەسەرەنجام (73)سال بەرلەئێستالە(31-3)ی سالی 1947 بەبریاری دادگاێکی نایاسایی لەمەیدانی چوارچراولەوشوێنەی کەکۆماری کوردستانی تێداراگەیەندرا (پێشەواقازی محەمەد)لەسێدارەدرابۆیەش ھەمووسالێ (31-3)یەكێكی ترەلەرۆژەرەش وناخۆشەكانی مێژووی گەلی كوردچونكەلەم بەروارەدابەرلە(73)سال غەدرێكی تری مێژوویی لەگەلی كوردكرائەگەرچی تەمەنی كۆماری كوردستان كورت بووتەنھا(11)مانگێك بووبەلام ھیواوئومێدێكی گەورەبووبۆكوڕدستانیان بەم كارەشیان دوژمنان توانیان ئامانجی خۆیان بێنەدی و کۆماری کوردستان لەناوبەرن وپێشەوا قازی لەسێدارەبدەن بەلام نەیان توانی ئیرادەی گەلی کوردستان وھەستی كوردانەوبیری نەتەوەیی تاكی كوردبۆئازادیخوازی لەناوبەرن.
سەرۆک مسعود بارزانی لەلاپەرەکانی١٩٧—١٩٨—١٩٩ی پەرتوکە بەنرخەکەی بارزانی وبزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردباس لەدوایین دیداری نێوان قازی محەمەدوبارزانی نەمردەخاتەروو کەچۆن پێشەواقازی لەبەرخوای گەورەدەپارێتەوەبارزانی نەمربپارێزێت وسەرکەوتوویی بکات کەھەرلەوێش ئالاێکی کوردستان دەداتە دەستی بارزانی نەمروپێ دەلێت (ئەمەنیشانەی کوردستانەدەتدەمێ وەکوئەسپاردەیەک لەملتدابێ چونکە پێم وایەتۆلەھەمووکەس باشترپارێزگاریی دەکەیت)
سوپاس بۆخوای گەورەئێستاشی لەگەل دابێ ئالایەکە لەدەستێکی ئەمین دایە لەماوەی چەندسالی رابردودابینیمان چۆن لەو ولاتانەی كە نكۆلیان لە بوونی مرۆڤی كوردی دەكرد لەژێر ئالای پیرۆزی كوردستان پێشوازیان لە سەرۆك مسعود بارزانی دەكەن كە ئەمەش دەرئەنجامی سیاسەتی حكیمانەی جەنابیانە كە دڵنیاین هەلاتنی رۆژی گەشی كوردان لەسایەی فكرەوسیاسەتەدروست ودروستەكانی دێتەدی کە بۆ یەکەم جاریش لە مێژوودا توانی بەڵگەیەکی یاسایی بۆ بەدەستهێنانی سەربەخۆیی کوردستانیان بەدەستبێنێت، کە ئەویش ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی بووكەبەدلنیایەوەھەركاتێك دەرفەت برەخسێت ئەوائالای كوردستان ھەلدەدرێت ریفراندۆمیش بەئامانج دەگات .
سلاودروودبۆگیانی پاکی پێشەواقازی محەمەدوھاوەلانی ومەلامستەفابارزانی وھەمووشەھیدانی رێگای ئازادی کوردستان.
سلاولەپێشمەرگەی كوردستان كەھەمیشەئالای كوردستانیان بەبەرزی ھێشتۆتەوە.
Top