ئێمە دەوڵەتی سەربەخو نین بەڵام خاوەن حکومەتێکی بە هێزین
March 29, 2020
وتار و بیروڕا
زور جار لە وتارەکانی پێشوماندا باسی وڵاتانی پێشکەوتووی دیموکڕاسیمان دەکرد و دەمانگوت لە هیچ ڕویێکەوە بەراورد ناکرێن لە گەڵ وڵاتانی تر
بەڵام بینیمان لە ڕوژی دەرکەوتنێ ڤایروسی کوڕونا و بڵاوبونەوەی نەخوشی کوڕونا سیستمە سیاسیەکانیان نەیانتوانی لە ئیدارەدانی قەیرانی کوڕونا سەرکەوتن بە دەست بهێنن
چونکە هەرچەند پێشکەوتوو بن لە هەمبەر پەتای کوڕونا دەستەوەستان مانەوە بە هوی پشتگوێ خستنی نەحوشیەکە و بە هەند وەرنەگڕتنی لە کاتی خویدا
ڕاستە ئەمرێکا ،ئەلمانیا ،دەوڵەتە ئەسکەندەنافیەکان
وە هەڕوەها ئێران و چەند وڵاتێکی تری عەڕەبی و ئیسلامی سەدان ساڵە دەوڵەتن و سەربەخون و ئەندامن لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان
بەڵام لەو چەشنە دەوڵەتانە دەرنەچون کە بتوانن لە دوخە قەیراناوی و کارەساتبارەکاندا وەک ئەوەی ئێستا هەیە گەلانی خویان بپارێرن و ڕزگاریان بکەن
مەبەستم لێرەدا حکومەتی سەرکەوتوو ئەو حکومەتەیە کە توانای کوننڕوڵ کردنی هەر پێشهاتێکی مەترسیداری نەخوازڕاو بکات و لە کات و ساتی گونجاودا ڕێکاری لوژیکی و ئەقڵانی بگرێتە بەر
ئێستا چەندین دەوڵەتی پێشکەوتووی جیهان وەک ئەمریکا ،ئیتالێا وهتد تا ڕادەیێکی زور کونتڕوڵی نەخوشێەکەیان لە دەست دەرچووە
و دوچاری دوخێکی زور ناهەموار بونەتەوە نە کەرەنتینە و نە سییستەمی تەندڕوستیشیان ناتوانێت فریای هاوڵاتیانی ئەم وڵاتانە بکەوێت
ئەمەو سەرەڕای زیانە زەبەلاحە مادییەکان کە بە ئابوری ئەم وڵاتانە کەوت
و ئەگەر هەر واش بەردەوام بێت کارەساتێکی گەورەی جێهانی ڕودەدات لە هەموو رویێکەوە
حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرباری ئەوەی کە دەوڵەتێکی سەربەخوش نیە سەرۆکی حکومەت ڕێزدار مەسرور باررانی توانی بە سیاسەتێکی حەکیمانە لە کاتی خویدا و بێ دواکەوتن ڕوبەڕوی ئەم نەخوشێە کووشندەیە ببێتەوە و ڕێکاری توندی گرتە بەر
لە سەر هەموو ئاستەکاندا
کە ئەمەش بووە هوی گەماڕو دانی ڤایروسەکە و پێشگیری کروونا لە تەشەنەکردنی
کە خوشبەختانە
ئێستاکە دۆخی هەرێمی کوردستان لە زوربەی هەرە زوری وڵاتان باشترە
لە کوتایی دا لە جێی خویدایە ئێمە خەڵکی کوردستان شانازی بە سەرۆکی حکومەتەکەی خومان بکەین و دەستخوشیش لێ بکەین
چونکەئەمجاڕەش سەلماندی کە سەرکردەی تێپەڕاندنی قەیرانەکانە
و هەمیشە لە سەنگەری بەرگریکردندایە بو پارێزگاری کردن ل گەل و نیشتیمانەکەی.