حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی ڕێزدار مەسڕور بارزانی و ئیدارەدانی قەیرانی ئەمجارەش
March 29, 2020
وتار و بیروڕا
دوابەدوای هەمو ئەو هەوڵانەی کە دراون و دەدرێن لە لایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بە مەبەستی پێشگیری کردن لە بڵاوبونەوەی پەتای کوڕونا
لە ئەنجامدا خوشبەختانە توانرا تا ڕادەیێکی زور باش ڤایروسەکە کونتڕوڵ بکرێت
و هەرێمی کوردستان لە دوخێکی مەترسیدار ڕزگار بکات
هەرێمی کوردستان تاکو ئێستا لە زوربەی وڵاتان باشترە لە سەر ئاستی جیهانی و ناوچەی ڕوژهەڵاتی ناوەڕاست
ئەمە سەرەڕای ئەوەی کە پەتای کوڕونا بە ڕێژەیێکی مەترسیدار لە نێو دەوڵەتە هاوسنورەکانی کوردستاندا تەشەنەی کردووە
بەڵام سیاسەتی ڕوبەڕو بونەوەی ڕێزدار سەرۆکی حکومەت
وەک سیاسەتێکی توکمە کە لە سەر بنەمای لوژیک و ئەقڵانیەت داڕێژرا
بو بەرەنگار بونەوەی نەخوشیەکە
بە شێوەیێک پڕاکتیرە کرا لە سەر هەمو ئاستەکانداڕەنگدانەوەیێکی ئەرێنی لێکەوتەوە
و لەوانەیە لە داهاتویێکی نزیک دا سەرکەوتنی یەکجارەکی ڕابگەیێندرێت بەسەر ئەم پەتایە کوشندەیەدا.