مێژوو سەڵمێنەری ئەو راستیە كە كوردستان پێویستی بە كەسایەتی بەهێز هەیە..

مێژوو سەڵمێنەری ئەو راستیە كە كوردستان پێویستی بە كەسایەتی بەهێز هەیە..

رووداوو پێشهاتەكانی رابردوو و ئێستاو داهاتووش دەخوازێ‌ كە حوكمرٍانانی وڵات كەسانی بەهێز و خاوەن كەسایەتیی بەهێز بن ،چونكە بینیمان ئەگەر سیاسەتی حەكیمانە و دیپلۆماسی بەهێزی سەرۆك بارزانیی و سەرۆكی حكومەتی و كوردستان و راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایش هەوڵەكانیان لە چوارچێوەی كۆنترۆڵكردنی قەیرانەكان نەبوایە ، دەیار نەبوو كە گەلی كورد و ئەزموونەكەی بە چ ئاقارێك برۆیشاتەیە .ڕزگاركردنی هەرێمی كوردستان لەو قەیرانە گەورانە كارێكی وا ئاسان نەبووە و پارتی پرۆژەیەكی بەهێز و توكمەی هەیە بۆ خۆشكردنی ژیان و گوزەرانی خەڵكی كوردستان لە چوار ساڵی داهاتوودا.\ .ئێستا سەرۆكی هەرێمی بەرێز نێچیرڤان بارزانی و سەرۆكی حكومەتی كوردستان بەرێز مەسروور بارزانی ، لە دەوڵەتداری و سیاسەت و لە چەند ساڵی رابردوو بینیمان دیپلۆماسیەت و هەوڵ و تێكۆشانی نێچیرڤان بارزانی لە دەستكەوت و بەرهەمەكان، لە كاتی قەیرانەكان دەربازكردنی هەرێمی كوردستان لەو قەیرانە گەورانە كارێكی وا ئاسان نەبوو، ئەو رۆژانەی نەوەستایت لەكاتێكدا چواردەورت ئابلۆقەی لەشكر كێشی زۆره ملێی دوژمن بوو ، هێلی ئاسمانی كوردستان راگیرا بوو، له سنورەكانی كوردستانەوه به ڕێروشتن بەڕیكەوتیت بەرەو توركیا لەوێشەوه بۆ فەرەنسا بۆكردنەوەی دەرگا ژەنگ به ستووەكان.هەنگاوەكانتان له حوكمڕانیدا كوردستانی بەناوبانگ كرد له جیهاندا.ئەزموونی حوكمڕانی بەرێزتان ئاشتی و پێكەوەژیان و ئاوەدانی و خۆش گوزەرانییه.لێزانی و كارامەییتان له بنیاتنانی پەیوەندییەكانتان لە رووسی سیاسی،ئەمنی و ئابووری متمانەی زۆری دروستكردن و وایانكرد ڕێڕەوی بازرگانی جیهانی بەرەو كوردستان بەڕێكەوێت بەمەش كوردستان قوناغێكی نوێی بەرەوپێش چوونی بەخۆیەوه بینی. .. بۆیە بەدڵنییاییەوە هەر دوو دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەتی كوردستان دەورێكی چالاك و زیندوو دەگێڕێت و هەوڵی ئەوە دەدات كە لە ناوچەكە سەقامگیری دروست بكات و لە رووی دیپلۆماسی و لەرووی خۆشگوزەرانییەوە كاریگەری لەسەر ڕەوشی ناوچەكە دەبێت، بۆیە ، هەر دوو كەسایەتیەكە دوو كەسایەتی زۆر بەهێزن، گۆڕانكاری زۆر گەورە روودەدات و بەرهەم و دەستكەوتێكی زۆر گەورەیان بەدەستەوەیە، بۆ خۆشگوزەرانی و كوردستانێكی بەهێزتر ، ، ئەو قەیران و پاشماوەی چەندین ساڵەی رابردوو و شەڕی تیرۆریستان و ململانێیەكانی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، هەموو ئەوانە دەسڕنەوە و ئاسۆیەكی روونتر لەپێشە و موئەسسەی سەرۆكی هەرێم، لەگەڵ دامەزراوەی سەرۆكایەتی حكوومەت توانای ئەوەیان تێدا هەیە كە ئەو كێشانە یەكلا بكەنەوە و ژیان و گوزەرانێكی تازە پڕ لە خزمەتگوزاری و سەرفرازی بۆ گەلەكەمان دابین بكەن، بەڕاستی ئێستا هەرێمی كوردستان پێویستی بە كەسایەتی بەهێز و حزبی بەهێز هەیە، بۆ ئەوەی داكۆكی لە بەرژەوەندییەكان بكات و لە قەیران و لە ململانێ كە ئەمڕۆ كوردستان بۆتە چەقی قورسای و ساغكردنەوەی ململانێیەكان دەكرێت تێدا سەلامەت دەربچێت، گەلەكەمانیش چاوی لەو دامودەزگانەیە كە لەمەودوا لەلایەن ئەو دوو كەسایەتیەوە بەڕێوەدەبرێن..
Top