(( لیستە رەشەکەی ئەمریکا ))

(( لیستە رەشەکەی ئەمریکا ))

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، خاوەن لیستێکە بە ناوی لیستی رەش، بە پێی یاسایەک و هەندێ بنەما و پێوەری تایبەت ئەم لیستە ئامادە کراوە، بانگی ناوەندی ئەمریکا کاری لەسەر دەکات، ئەو لیستە، ئەو وڵات و گروپ و کەسایەتیانە دەگرێتەوە کە بەپێی ئەو پێوەرانە دەبنە هەرەشە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا و بەرژەوەندیێەکانی لە تەواوی جیهان.
بە پێی ئەو لیستە، لە رووی ئابوری و بازرگانیەوە سزای ئابوری لە خۆ دەگرێت، لە دژی ئەو وڵات وکۆمپانیە بازرگانیەکانەی کە پێشبرکێی ئابوری و بازگانی یان لەگەل ئەمریکا هەیە.
لە رووی سیاسیشەوە لە دژی ئەو وڵات و گروپ و کەسایەتیانە کە بە هەرەشە حساب دەکرێن بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا و بەرژەوەندیێەکانی، وە تومەتی تیرۆر و پاڵپشتی کردنی کروپە تیروریستیەکان دەخرێتە پالیان.
بە پێیە جگە لە سزای ئابوری، گەر تومەتی تیرۆر خرایە سەر هەر لایەنێک، ئەوە ئەمریکا لە قۆناغێکدا ماف بە خۆی دەدات بەرگری لە بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا بکات، ئەوەش بە مانای بەرەنگاربونەوەی ئەو لایەنانە بە بەکارهێنانی هێز، چ بە شێوەیەکی راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ.
تا ئێستا ئەمریکا زۆر وڵات و گروپ و کەسایەتی خستۆتە ناو ئەو لیستەوە، چ لە رووی ئابۆری یەوە یان سیاسی.
بەشێک لە وانەی کە تومەتی تیرۆر و بە پشتیوانی تیرۆر تومەتبار کراون، سوپاس پاسداران و فەیلەقی قودسی ئێرانی، حزبو اللەی لوبنانی، بەم دوایەش گروپە چەکدارە شیعیەکانی عیراقی سەر بە ئێران و هەندێک لایەنی کوردی کە ئەمریکا ناراستەوخو ئاماژەیان بۆ دەکات و بە ئێرانەوە دەیانبەستێتەوە.
لە ساڵی ۲۰۱۸ و ۲۰۱۹، لە لایەن ئەمریکاوە ژمارەیەک لە کەساتی یە عیراقیە شیعە و سوننەکان، هەروەها ژمارەیەک لە گروپە چەکدارە شیعەکان خراونەتە ناو ئەو لیستە، تومەتی تیرۆریان خرایە سەر، ئەوەش بە واتای هەرەشەن بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و لە هەر کاتێک بە بەرژوەندی بزانێت بە کرداری سەربازی روبەروییان دەبێتەوە.
دۆخی سیاسی عیراق لەم ماوەیەدا، دۆخێکی ئالۆز و نالەبارە، ململانێ نێوان ئەمریکا و ئێران لە لوتکە دایە، هەر لایەنێک دەیەوێ دۆخی سیاسی عیراق بەبەرژەوەندی خۆی بگەرێتەوە و هەرچی کارت و پلان هەیە بەکاری دێنن، بەڵام ئەوەی لە دواسات دا ئەمریکا دەتوانێ بیکات، ئێران پێی ناکرێ، ئەویش گەرانەوەیە بۆ لیستی رەش و گرتنە بەر رێکارە سربازییەکانە.
ئەوەی دەبیندرێت ئەمریکا بێ هیوا بووە لە پرۆسەی سیاسی عیراق، ئێران و گروپە چەکدارەکانیش تومەت بار دەکات بەوەی رێگری لە ئاسایی بونەوەی دۆخی عیراق دەکەن.
جموجۆلی سەربازی ئەمریکا لەم رۆژانەدا لە عیراق، لە کشانەوە لە هەندێک بنکەی سەربازی و دووبارە رێکخستنەوەو بلاوبونەوەی هێزەکان لە هەندێک شوێنی تر، لەگەل لێدوانە سەربازی و سیاسییەکان، ئاماژەیە بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ هەنگاوێکی تر، کە گومان دەکرێت خۆ ئاماکردنە بۆ بەرەنگاربونەوەی راستەوخۆ لە دژی گروپە چاکدارە شیعەکانی عیراق و سەرکردەکانیان، کە کوشتنی قاسم سولیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس سەرەتای ئەو پلانە بوو.
مەبەست بڕینی دەستی ئێرانە لە عیراق و ناوچەکە، کۆتایی هێنانە بە هەژمون و دەستهەڵاتی ئێران و لە ناو بردنی گروپە چەکدارە شیعە عیراقیە ئێرانیەکان و هاوکارەکانیان لە ناوچەکە بە گشتی.
بەوەش ئەمریکا دەیەوێ دۆخی عیراق بە رێگای هێز ئاسایی بکاتەوە، بەم چەشنەش تەواوی ئەچیندا دەرەکی و ناوخۆیێەکان گۆرانکاری یان بەسەردا دێت و لەوانەشە نەخشەی سیاسی عیراق و ناوچەکەش بگرێتەوە، بێ گومان سەرەتایەکیشە بۆ کۆتایی هێنان بە رژێمی ئێرانیش، ئەگەر لە قۆناغی دووەمیش دا بێت.
Top