( نەزان و نەزانین) ...نەخۆشییەکى سیاسی کومەلایەتین ...

( نەزان و نەزانین) ...نەخۆشییەکى سیاسی کومەلایەتین ...

عارف رووشدی
لە ناوەروکدا دوو ووشەى مەترسیدارن ، خاوەنەکانیان دەتوانن هۆکارى شلەژان و نانەوەى ئاوەژکارى بن ، لە هەر کۆمەلگاێکدا ئەم جورە نەخۆشییەو ئاڵودەبووانى هەبێت ، هەولى ناسەقامگیرى سیاسی و کومەڵایەتى دەبیتە ئامانجێکى نەگریسیان ، کومەلگاى کوردەوارى تا راددەیەک ئالودەى ئەم نەخوشییە بوتەوە ، بەلام (شوکر هۆشیارە مەحوى) بە درێژایی سالانى حکومرانى خۆماڵى و رووداوەکان ، زورینەى هەرە زورى گەلەکەمان لەو ئاراستەیە گەیشتووە و ئیتر نەخۆشبووانى ئەو بوارە ناسراون و برەویان نەماوە . بابین بە کورتى نەزانین شیبکەینەوە :
١- نەزانینى سادە :
ئەم جورە نەزانینە خاوەنەکەى بە باشی لە کێشەکە تێنەگەیشتووە و بریارێک دەدات یان باوەر بە گوتەیەک دێنێت ، کە هیچ راستییەکى بۆى نییە .
٢- نەزانینى گشتگیر :
واتە کەسانێک بە تەواوى هیچ لە سەرو بەرى کێشەیەک نازانن ، بەڵام بە هوکاى نزمى ئاستى هوشیارى و مەبەستى تایبەت ، هەوڵدەدات وەک راستتیەک پێناسەو باسی بکات.
٣- نەزانینى دووگرێ (الجهل المرکب):
مەترسیدارترین شێوەى نەزانینە ، خاوەنەکانى تا ڕاددەیەک خوێندەوارن بەڵام (خوێندەوارى چەقبەستوو) ، بە هۆکارى ( باوەربەخۆنەبوون و بێتوانایی ، ڕقى سیاسی و کومەڵایەتى، دور لە هەستى ولاتپاریزى و مروڤ دوستى ) لە هەوڵى بێووچاندان هەرچى کارو گوتە ى ناراستە ، بەڵکو هەڵوێستى نەیارانى گەل و ولاتیش بەکاردێنین بۆ ئەوەى (بۆچونە نارەواکەىان وەک راستیەکى شێواو دەرخواردى خەڵک بدەن ) . بە داخەوە لە کوردستانى ئێمەدا (هەر چەندە بە ئەندازەیەکى کەمیش بێت) هەڵگرانى ئەم نەخوشییە پەیدابونەتەوە . بە تایبەتى لەم کات و ساتە ناسکەدا هەمو هەوڵێکیان خستوتە گەر بۆ تێکدانى بارى دەرونى خەلکى سەرفرازى کوردستان ، ئەمە لە کاتێکدایە (رێکخراوى تەندروستى جیهانى ، کونسولى ولاتى چین ، کونسولى ئەمریکا و ولاتانى دیکە) بە شانازییەوە باسی چونیەتى و ئەکتیڤى دام و دەزگاکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەکەن لە ئاستى بەگژاچونەوەیاندا بەرامبەر بە نەخۆشى کورونا.
هەروەها تا ئێستاش گرفتیکى ژیانى کاریگەر لە هەرێمەکەماندا نەهاتوتە پێش لە ڕووى (ئابورى ، ئەمن و ئاسایشەوە ) ، مووچەى فەرمانبەران و، کارى خیرخوازى ، بەردەوامە ، ئازووقەو پیداویستییەکانى دیکەى ژیان کەم و کوڕییان پیوەى دیارنییە . سەرکەوتن بۆ گەلەکەمانە.
Top