پربوونی کوگاکانی عەمبارکردنی نەوت ئاماژەیێکن بو دابەزینی نرخی نەوت بو ١٠ دولار بو هە بەرمیلێك
March 28, 2020
وتار و بیروڕا
خەریکە جیهان شوێنی بەتالی نامێنی بو عەمبارکردنی نەوتی خاوی زیادە لە بازار. لە هەمان کاتدا ووڵاتی سعودیە ئامادەکاری دەکات بو زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت سەرەرای دابەزینی خواست لە سەر نەوت و وزە بە هوی بەڵاوبونەوەی ڤایروسی کورونا (کوڤید-١٩) و وەستانی جموجووڵی بازرگانی و پێشەسازی لە جیهاندا. بە پێی لێدوانی جیلیان ئەمبروس لێپسراوی بەشی وزە لە گوڤاری گاردیانی بەریتانی، لە مانگی یەکی ٢٠٢٠ ەوە تا ئێستا نزیکەی ٧٥٪ ی کوگاکانی عەمبارکردنی نەوتی خاو پڕن بوونە بەهوی داخستنی کەرتی پێشەسازی چین و کەمبوونەوەی خواست لەسەر کرینی نەوت کە دەرکەوتەی بەڵاوبوونەوەی ڤایروسی کورونا بوون. وەکو روونە عەمبارکردنی نەوتی خاو بەردەوام دەبێت لە هەفتەکانی داهاتوودا و بگەرە بو ماوەی چەند مانگێکیش بەهەوی بەردەوامی تەشەنەکردنی پەتای کورونا. بەپێی ریپورتی کومپانیای ریستادی وزەی نەرویجی ئەمە لە ووڵاتی کەن زور نزیکە رووبدات کە لەوانەیە لە چەند روژێکی کەمدا عەمبارەکانی پڕبن لە نەوتی خاو و پروسەی بەرهەمهێنانی نەوت لەو ووڵاتەدا پەک بکەوێ. چاوەرواندەکرێ لە کوتایی ئەم مانگەدا، بەرهەمهێنانی ئەوتی ووڵاتی کەندا بەرێژەی ٤٠٠،٠٠٠ بەرمیل لە روژکێدا زیانی لێبکەوێ و کەمببتەوە. ئەوەی کە لە کەندا روودەدا چوەروانکراوە بو هەموو جیهان لە مانگەکانی داهاتوودا.
وەکو دیارە، نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی خاو لە ٦٥ دولارەوە بو ٢٥ دولار دابەزی لە هەفتەی رابردوودا و بەردەوامیشە لە ژێر ٣٠ دولاردا. کومپانیای ریستاد هوشیاری دەدا لەسەر دابەزینی نرخی نەوت بو تەنیا ١٠ دولاری ئەمریکی لەم سالدا. ئەو پیشنیاز و هوکارانەی کە چاوەروان دەکرێن لە داهاتوو دا:
- رێکنەکەتنی ئوپێک و روسیا بو کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت.
- بەردەوامی ناکوکیەکانی نێوان ووڵاتانی سعودیە و روسیا بو کونترولکردنی بازاری نەوتی جیهانی.
- زیادکردنی بەرهەم هێنانی نەوتی خاو لە لایەن ووڵاتانی بەرهەم هێنەوە، کە چاوەراوندەکرێ بە رێژەی ٢.٥ میلیون بەرمیل لە روژێکدا زیادببێ.
- خستنەرووی نەوت بە رێژەی ٦ میلیون بەرمیل لە روژێکدا زیاترلە خواستن لەسەر کرین و بەکارهێنانی نەوتی خاو.
- بە پێی داتای سەنتەرە بازرگانی و زانستیەکان لە ئێستادا نزیکەی ٧.٢ میلیار نەوتی خاو لە کوگاکانی جیهاندا هەیە و پێشبینی دەکڕی ١.٣ - ١.٤ میلیار بەرمیل نەوتی دیکە زیاد ببێ.
- پێشبینی دەکرێ کە نزیکەی ٩ مانگی دیکە کات مابێت بۆ ئەوەی عەمبارەکان هەڵگرتنی نەوت بە تەواوەتی پڕببن.
بە پێچەوانەوە، بانکی باڕکڵی بەریتانی پێشبینی دەکات کە نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی بڕێنت بە تێکڕایی بە ٣١ دولار جێگیر ببێ و بفروشیرێ لە سالی ٢٠٢٠ دا. هەرچەندە، EIA ی ئەمریکی پێشبینی ئەوە دەکات کە نرخی یەک بەرمیلی نەوتی برێنت بە تێکرایی ٤٣.٣ دولار جێگیر ببێ لە ساڵی ٢٠٢٠ و ٥٥.٣٦ دولار لە ساڵی ٢٠٢١ دا.
نرخەکانی نەوت لە ژێر بارێکی ناجێگیردا دەبن تاکو پەتای کوڤید-١٩ بەلایەکدا دەشکێتەوە. ئەگەر هاتوو سعودیە و روسیا دەست لە ململانێکانیان هەڵبگرن بو کونترول کردنی بازاری نەوت و رێکەوتنی نوێێ کەمکردنەوەی بەرهەم هێنانی نەوت بکەن، بە دڵنیاییەوە نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا روو لە زیاد بوون و جیگیر بوونی دەکات. بەڵام لە مەوداییەکی کورتدا ئەوە روونادات و ئەستەمە لە سالی ٢٠٢٠ دا نرخی نەوت بەرزببتەوە بو سەروی ٤٥ دولار.
سەرچاوەکان:
١https://www.theguardian.com/uk/business
٢https://www.aa.com.tr/en/econo