پشتیوانی هەوڵەكانی رێزدار مەسروور بارزانی بین ، كوردستان یەك جەستەیە ..
March 26, 2020
وتار و بیروڕا
كوردستان ئەمرۆ لە قۆناغێكدایە، كە هاوهەڵوێستی و هاودەنگی هەمووانی گەرەكە ، چونكە ئەزموونی دوێنی سەڵماندی كە دوژمنان وناحەزانمان بە ڤایرۆسی كۆرۆناشەوە ، جیاوازی لە نێوان هیچ كەسێك ناكات . رووداو و كارەساتەكان لە هەر شوێنكی ئەم نیشتیمانەمان بێ و زیان بە هەر شوێنك و تاكێكی كوردستان بكەوێت ، ئەوا بۆ هەموو لایەكە بە بێ جیاوازی ..
جێگەی سەرسورمانە ، لە رەوشێكی وەها هەستیاردا كە كوردستانی پێداگوزەر دەكات ، كەسانێك زۆر ساویڵكە ، خۆ ئەگەر ئاستی تێگەیشتنییشیان لاواز بێ ، ئەوا بە دڵنییاییەوە ئارٍاستەكراو یا قورمیشكراون ، خۆ ئەگەر واش نەبێت ئەوا ئەو دڵە رٍەش و پركینەیە كە لە رابردوو و تا بە ئەمرٍۆ بە رانبەر كاروانی خەباتمان و بەتایبەت پارتی و بارزانیی لە نێو ناخیان هەڵیان گرتووە .
هەر چوار ساڵی رابردوو، بوو كەهانی بەغدا و تاران و ئاغاكانتان دەدا ـ تا كوردستان لاواز بكەن و گەمارۆ بدەن ، دەستی سوپای داگیركەر ومیلیشاتان گرت و چاوساغیتان بۆ كردن تا كەركووك وخاكی كوردستان بوونی نەمێنێت . بەڵام بینیتان كە ئیرادەی گەلی كورد و سەركردایەتییە دڵسۆزكەی چۆن رووبەرووی داعش و میلیشا و داگیركەران بوونەوە ..
لە ئێستاشدا كە ، كوردستان رووبەرووی جەنگی مەترسیداری وەك كۆرۆنا كە هەرٍەشەیە بۆ سەر گیانی مرۆڤایەتی و بەتایبەت كوردستانیان ، لە جیاتی پشتیوانیكردنتان لە حكومەت و كوردستانێكی بەهێزتر بێ ویژدانانە و بێ شەرٍمانە لە هەوڵی دووبەرەكی نانەوە و بچووك پیشاندانی تواناكانی حكومەتی كوردستان و بەتایبەت هەموو ئەو تێكۆنانەن رێزدار مەسروور بارزانی كە سەڵماندی سەركردەی رۆژانی تەنگانەیە و بەخێرایی گشت تواناكانی خستەگەر تا رێگری لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە بگرێت .
ئەوەی نەیارانی حكومەتی كوردستان و بەتایبەت رێزدار مەسروور بارزانی قەڵس ونیگەرانكردووە، هەنگاوە جیدییەكانی بەرێزیانە بۆ پرۆسەی چاكسازی و نەهێشتنی گەندەڵی و هەموو ئەو رێگە نایاساییانەی كە كەسانێك لە ژێر هەژموونی حزبەوە دەیانهەوێت بەردەوام زیان بە بەرژوەندییە باڵاكانی كوردستان بگەێنن.
سیمای دڵسۆزی،خەمخۆری،كوردپەروەری ونیشتیمانپەروەری و ماندوونەناسی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكومەتی كوردستان ..كەسایەتی،سەركردە بوێر و خۆراگرەكان سیمای راستەقینەیان لە كاتی تاقیكردنەوە و رۆژگارە سەختەكان و قەیران و جەنگەكان زیاتر بەدەر دەكەون ..
قوتابخانەی كوردایەتی بە رابەرایەتی مستەفا بارزانی دوێنی و ئەمرۆمان رابەرایەتی هێژا مسعود بارزانیی فێری كردووین و رایهێناوین ، تا خزمەتكار و ماندوو نەناسانە و ئارٍامگرانە ، رووبەرووی سەختی و پێشهات و پیلانگێرییەكانی بەردەم گەل و نیشتیمانەكەمان ببینەوە ..
هەموو كات لە سەنگەری پێشەوەی بەرگریكردن بین لە میللەت و نیشتیمانەكەمان، دوێنی شۆرٍش یەك لە دوای یەكەكان و ئەنفال و كیمیاباران، ئاوارەیی و جەنگی سەپێنراو و قەیرانی دارایی و گەمارۆدانی كوردستان و هتد.. رووبەرووبوونەوە و جەنگی درندەترین دوژمنی مرۆڤایەتی لە ناخۆشترین كاتەكاندا ئاماژەیەكی گرنگن بە بوێری و كوردپەوەری سەركردە لە كاتە سەختەكاندا..
ئەوەی ئێستا لە ناوچەكە،جیهان دەگوزەرێت ، رەنگە خراپتر لە جەنگی جیهانی داعش ،بەو مانایەی كە هەموو جومگەكان بوونەتە ئامانج بە تایبەت ئابووری ، تەندروستی و گەشەسەندنی كوردستان ، واتا ئێستا كوردستان و سەركردایەتییەكەی لە جەنگێكی تر قورسدایە ، لەلایەك پارێزگاریكردن لە گیان وتەندروستی تاك بە تاكی كوردستانیان و ئینجا دابینكردنی مووچە و بودجە و قووتی كوردستانیان ..
ئەوەی لە قۆناغی ئێستاماندا گرنگە ، هەموو هێز ولایەنە سیاسییەكان كوردستان چۆن لە سەنگەری رووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنانن بەو مانایەی كە خۆمان دەپارێزین و پشوو درێژین ، لە هەمانكاتیشدا ، پشتیوانی هەنگاوەكانی حكومەتی كوردستان بین لە بواری چاكسازی و بەرنامەكانی بۆ تێپەرٍاندنی ئەو بارودۆخە نەخوازراوە و كەتێیدا لەلایەك بەردەوام خزمەتكردنی كوردستانیان و دابیكردنی مووچە و قوتی كوردستانە و لەلایەكی تریشەوە هەموولایەكمان بە یەك دەنگ كوردستانمان بپارێزین و بەرەو كەناری ئارامی و بەهێزتر ..