حکومەتى هەرێمى کوردستان و، ئەخلاقیاتى ئاینى و کومەلایەتى کوردەواریمان ، گەرەنتیکەرى ڕوونەدانى گرفتى (نەبوونى) گەورەن لە هەرێمەکەماندا ، بەلام جێگاى داخە هەندێ کەس (بە هەر هۆکارێک بێت ) دور لە هەستى نیشتمانپەروەرى و مروڤ دوستى خەریکى بلاوکردنەوەى هەوال و پاساوى بێزارکەن ، بە مەبەستی رەشبینکردنى کؤمەلانى خەڵک ، گوایە کەسانێک هەن ( لە ژێر تەوژمى برسێتیدان) و کەس ئاوریان لێنادەتەوە ، هەروەها حکومەت عەیبداردەکە ن بە وەى داواى لە کومپانیاو خەلکى دەوڵەمەند ى کردووە هاوکارى خەڵک و حکومەت بکەن لەم کوستە دەستەجەمعییە دژوارەدا ، لە کاتێکدا پرینسیپێکى ئەخلاقى هەیە (هەماهەنگى کومەلایەتى) لە زورێک لە ولاتانى جیهاندا لە کاتى کارەساتەکاندا پەنای بۆ دەبرێت، هەروەها وا دەخەنە ڕوو خەزینەو دارایی حکومەتى هەرێم (لە هى ولاتان دەولەمەند ترە ) ؟؟؟ چ ووژدانێکى لێڵ و و چەواشەکارییەکە !!!، لە کاتێکدا ئەم (رەشەباى مەرگە) رەورەوە ى ئابورى سەرجەم ولاتانى دونیاى هێنایە لەرزین و نزیک لە وەستاندنى کردووە ، جا چجا لە هەرێمێکى خاوەن داهاتێکى سنورداروەک کوردستان ؟؟ ئایا ئەو جورە کەسانە نازانن ئابوریمان بەندە بە نەوت و ئەو برە پارەیەى لە بەغدا دەنێردرێت ؟؟ ، ئایا ئاگادارنین لەوەى نرخى نەوت لە نزمترین ئاستە کانى دایە و تەنانەت وولاتە زلهیزەکانى توشی گرفتى گەورەى دارایی کردووە ؟؟ ، چەندین ولاتى دەولەمەند وەک ئیتالیا ، ئیسپانیا ، ئەمریکا ، فەرەنسا لە ئاستى ئەم شەرە نەگریسەى نەخوشی کورونادا دادو بیدادیانە و، داوا لە کومەڵگاکانى خویان دەکەن وەک ئەرکێکى نیشتیمانى و هەماهەنگى کومەلایەتى هاوکارى هەمە جورى حکومەتەکانیان بن؟؟ .
لە هەرێمى کوردستاندا : لەو باوەرەدام ئەوەى لە تواناى حکومەتى هەرێم دابێت خەمخورانە درێخى نەکردووەو ناشیکات ، لە بارەى (دابینکردن و بەردەوامى موچەى فەرمانبەران ) ، دابینکردنى پێداویستییەکانى نەخوشخانەو هێزەکانى پولیس و ئاسایش و پێشمەرگە ئەوانەى لە ئەرکدان.لە لایەکى دیکەوەو ، لە بەر روشنایی بەرپرسیارەتى دەستەجەمعى و بنەماى (هەماهەنگى کومەلایەتى) و ئەخلاقیاتى ئاینى و کومەڵایەتى کوردەواریمان ڕێگا نادرێت گرفتێکى گەورەى ژیان دروست ببێت . بۆیە ڕوژانە چەندین رێکخراوى خوارخوازى لە پێشی هەمویانەوە (دەزگاى خێرخوازى بارزانى) لە خەبات و کارى بەردەوامدان لە سەر ئاستى هەر چوار پارێزگاى کوردستان (ئازوقەو جورەها پێداویستى دیکە ) دەبەخشن بە خیزانە هەژارو کەمدەرامەتەکان ، سەرەراى ئەوەى دەیان دەولەمەندى نیشتمانپەروەر لە شارەکانى (سلێمانى ، هەولێر ، هەڵەبجە و دهۆک ) و دەورو بەریان مەردانە شانیان داوەتە بەرو هاوکارییەکانیان بەسەر ئەو خەلکەى پێویستیان پێیەتى دابەشدەکەن . بۆیە کاتى هەماهەنگییە و پروپاگندەىنابەجێ راگرن .