بوجی خومان بپارێزین و پابەند بین بە ڕێنمایەکان؟
March 24, 2020
وتار و بیروڕا
نەحوشی کوڕونا هەر وەک ڕوژانە بە چاوی خومان دەبینین لە سەر ئاستی مروڤایەتی بە گشتی تا چەند هەڕەشەو مەترسیە بو سەر گیانی مروڤەکان
و بەردەوام وا ڕێژەی مردن بەم پەتایە کوشندەیە زیاد دەکات و زوریش بە خێرایی بڵاو دەبێتەوە
بە داخەوەش هەتاکو حاڵی حازر چارەسەری بوی نەدوزراوەتەوە
بویە تەنها ڕێگا بو پێشگیریکردن لە بڵاوبونەوەی کوڕونا
جێبەجێ کردنی ڕێنمایە تەندروستی و ڕاسپاردەکانە کە ئەمەش بە پابەند بونی تەواوی هاوڵاتیان دێتە دی
ئەمڕو هاوڵاتی پێویستە درک بەم مەترسیە گەورەیە بکات
کە ئەم پەتایە هەمو وڵاتانی دونیای گرتوتەوە بێ جیاوازی
ئێمەش وەک هەرێمی کوردستان گەر خومان نەپارێزین و گوێڕایەلی ڕێنمایی و ڕاسپاردەکانی حکومەتەکەمان نەبین
بێگومان خومان بە دەستی خومان دەبینە هوکاری تەشەنە کردنی ڤایروسەک و ئاگر لە وڵاتەکەمان بەردەدەین
چونکە خوا نەخواستە گەر بێت و دوخەکە لە دەست دەربچێت
ئاسایشی تەندروستی لە ئاراستەی ئاسایی دەردەچێت
و ئاسایشی نیشتیمانیمان لە هەمو ڕویێکەوە ڕوبەڕوی دوخێکی زور مەترسیدار دەبێتەوە
بویە پابەندبونمان بە ڕاسپاردەکانی حکومەت و ڕێنمایە تەندروستیەکان
یەکسانە بە پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانی بە گشتی
و تێپەڕاندنی ئەم قواغە بەسەرکەوتوویی.