پابه‌ند بوون بەرێنماییەكان گه‌ره‌نتی سه‌لامه‌ت بوونمانە

پابه‌ند بوون بەرێنماییەكان گه‌ره‌نتی سه‌لامه‌ت بوونمانە

لە روانگەی پەرۆشیەوە بۆ پاراستنی سەلامەتی گیانی كوردستانیان و رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بەرێز مسرور بارزانی ، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، په‌یامێكی گرنگی بڵاوكرده‌وه‌ كە زۆر بە پەرۆشەوە داوا لە هەموو هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەكات پابەندی رێنماییەکانی هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و تەندرووستی بن بۆ ئەوەی رێگە لە بڵاوبوونەوەی زیاتری پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بگیرێت . ھەروەك دیارە رەوشەكە مەترسیدارە و رۆژ بە رۆژ رێژەی تووشبوان لە بەرزبوونەوە دایە كە بەدلنیایەوە ھۆكارەكەی دەگەرێتەوە بۆ جێبەجێ نەكردنی رێنماییەكان لەلایەن ھاوولاتیانەوە.
ناكرێت دان بەو راستیەیە نەندرێت كە سەرجەم رێوشوێنە ئەمنی و تەندروستیەكانی كوردستان لە ئاستێكی پێشكەوتوودانە كە بووینە مایەی بایەخی زۆر لە وولاتان بەلام ئەمە بە تەنیا بەس نییە چونكە توانا تەندروستیەكانی ھەرێمی كوردستان سنوردارن بۆیەش لەمە گرنگتر پابەندبوونی ھاوولاتیانە بە رێنمایی و رێكارەكان كە لە گرتنەبەری رێكارەكان حكوومەتی ھەرێمی كوردستان جگە لە پاراستنی گیانی ھاوولاتیان ھیچ بەرژەوەندێكی خۆی تێدابەدی ناكات.
بۆیەش ھەروەكو سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند كە ڤایرۆسەكە گەیشتووەتە قۆناغێکی مەترسیدار ئەركی ئایینی ونەتەوەیی مرۆڤ دۆستانەی ھەموو لایەكمانە پابەندی رێنماییەكان بین لەپێناو پاراستنی خۆمان و خانەوادە و ھاونیشتمانیان و خاكی پیرۆزی کوردستان. كە بە دلنیایەوە سەلامەت بوونمان وابەستەی پابه‌ندبوونمانە بە رێنماییەكان
Top