كوردستانێكی بەهێزتر و عێراقێكی بێ سەوەری..
March 21, 2020
وتار و بیروڕا
عێراق دوای 15 ساڵ ، سەڵماندی نەك هەر ناتوانێ بە باشی و مانای حوكمرانی ودیموكراسی نازانێت ،بەڵكو ساڵ بە ساڵ زیاتر سیمای لەت بوون و هەرٍەسهێنان و شلەژانی بەدیار دەكەوێت .بۆیە، دوای چەند مانگ نارٍەزایی خەڵك و هەوڵدان بۆ دروستكردنی حكومەتێكی تر ئەوا بینیمان بە بێ وانە وەرگرتن لە رابردوو ، جارێكیتر پڕۆسەی پێكھێنانی حكوومەتی عێراق بەھۆی تاكڕەویی ھەندێ لایەنی عێراقی سەری نەگرت و دەیانویست حكوومەتێكی مەزھەبی لە عێراق پێك بێنن، بەڵام لە پێكھێنانی حكوومەتی مەزھەبی شكستیان ھێنا، ئەمە لە كاتێكدایە كە بڕیار بوو حكوومەتێكی نوێ بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی عێراق پێك بهێنرێت، كەچی بەرەو ئاقارێكی دیكەیان برد.خەڵكی و لایەنە سیاسیەكانی عێراق لەگەڵ ھەڵبژاردنی پێشوەختدان. سەرۆك بارزانی بۆ تێپەڕاندنی كێشەكانی ئێستای عێراق چەندین جار جەختی لەسەر ئەنجامدانی ھەڵبژاردن كردووەتەوە، بەڵام ڕەوشەكە گەیشتووەتە ئاستێكی مەترسیدار و چارەسەركردنی كارێكی ئەستەمە. گەلی ئەم جارە توانی فشارێكی بەهێز بكات و فشارەكانیشی نیشانی دا كە بێ كورد ناتوانن حكوومەت پێك بێنن و هەموو شیعەكان لەگەڵ سوننەكانیش ناتوانن كورد پشتگوێ بخەن، ئەمەش بۆ هەماهەنگی و یەكهەڵوێستیی كورد دەگەڕێتەوە، بۆیە زۆر زۆر گرنگ بوو و پێویست بوو له ماوەی پێشووتریش بكرێت و ڕاستە لە هەرێمی كوردستان ململانێی سیاسی هەیە و شتێكی ئاساییە و كیبركێ بكرێت، بەڵام ئەمە نەگوێزینەوە بۆ بەغدا، چونكە ئامانجی ئێمە له بەغدا جیا لەگەڵ ناوخۆی هەرێمی كوردستان.سەرۆك بارزانی ھەر لە سەرەتاوە لەگەڵ ئەوە نەبوو بەو شێوازە تاكڕەوییە حكوومەت لە عێراق پێك بێت، چونكە پشتگوێخستنی دوو پێكھاتەی سەرەكیی كورد و سوننە بە ئاسانی تێ ناپەڕێت، دوێنێش بینیمان كە جەنابی سەرۆك بارزانی لە پەیامە مێژووییەكەدا پێزانینی بۆ یەكھەڵوێستیی لایەنە سیاسیەكانی كوردستانی كرد.عێراق كەوتووەتە بۆشاییی دەستوورییەوە، چونكە حكوومەتی كاربەڕێكەر تەنیا یەك مانگە، واتە 30 ڕۆژ، بەڵام نەیانتوانی لەو ماوەیەدا حكوومەت پێك بێنن، لەبەر ئەوەش، ئێستا عێراق لە بۆشاییی دەستووریدایە و سەرۆكوەزیرانی دەستلەكاركێشاوەش دەیەوێ ئەو بەرپرسیاریەتە لەسەر خۆی لابەرێت.هەروەها گرنگە هەموو كوتلە كوردستانییەكان لەسەر مافەكانی گەلی كورد یەكدەنگ و یەكهەڵوێست بین، بۆیە ئەگەر یەكدەنگ بێن لەوێ بە چاوی هێزەوە سەیری كوتلەكانی كورد و كورد بەگشتی دەكەن، بەڵام ئەگەر یەكدەنگ نەبین، بێهێزیی كورد نیشان دەدات. روون و ئاشكرایە ،لایەنە شیعەكان هیچ چارەیان نییە و پێویستە لە ماوەی ئەم 15 ڕۆژەدا كەسێكی دیكە دیاری بكەن و عێراقیش كەسی باشی تێدایە، بەڵام پێویستە وەكو ئەوەی محەمەد توفیق عەلاوی دووبارە نەكەنەوە و كەسێك بێت ئەم جارە پشتگیریی هەموو لایەكانی لەگەڵ بێت و شەقامیش لەسەری ڕەزامەند بێت و كەسێكی قبووڵكراو بێت و بە دڵی هەمووان هەبێت، ئەگەرنا هەر كەسێك وەكو عەلاوی بكات، بەدەردی ئەو دەچێت.بۆیە، كوردستانێكی بەهێز دەتوانێت زیاتر گوشار لە سەر بەغدا زیاتر بكات و رووبەرووی هەموو پێشهاتە نوێیەكان و تاكڕەوییەكانی عێراقی بێ سەروەری ببێتەوە ..