نه‌ورۆز، یادێكی هه‌میشه زیندوو له هزرماندا
March 20, 2020
وتار و بیروڕا
پێش چه‌ندین سه‌ده له‌مه‌وبه‌ر سته‌مكاری زوحاك بێ ئه‌ندازبوو زوڵم و سته‌می هه‌موو مه‌مله‌كه‌تی گرتبووەوە و ناخۆشی و ئازار باڵی به‌سه‌ر وڵات‌دا هێنابوو ئا له‌و ساته‌دا پیاوێكی خاوه‌ن بنه‌ما و تێكۆشه‌ری رێگای راستی و دادپەروەری ئارامیه‌كه‌ی سنوری نه‌ما و ڕۆیشت ئه‌و سته‌مكاره‌ی له‌كورسی هێنایه خواره‌وه و كردی به په‌ندی زه‌مانه، ئەو ساتەوەختە بۆ كورد و نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وسا ئاهه‌نگ و شادی بوو، چونكه چیتر لاوان مێشكیان نه‌بووه خۆراكی ماره‌كانی زوحاك و چیتر جه‌لاده‌كانی زوحاك خه‌ریكی ڕاوكردنی لاوانی نیشتیمان نه‌بوون، نه‌ورۆز مانایه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی عاشقی ئازادی و سه‌ربه‌ستین بۆ ئه‌وانه‌ی كه به‌تاسه‌وه بڕوایان به ژیانێكی شكۆمه‌ندانه هه‌یه نه‌ورۆز دروشمێكی له‌بن نه‌هاتووه بۆ ئێمەی کورد، وه‌فاداری مرۆڤی كورد بۆ نه‌ورۆز وه‌فاداریه‌كی ئه‌خلاقانه‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی ڕه‌وڕه‌وه‌ی دیرۆكیان گۆری و ژیانیان كرده ئه‌و جۆره‌ی كه ئێستا هه‌یه، هیچ گومانی تێدانیه مێژوو چه‌ندین زوحاكی تێپه‌راندووه و چه‌ندین كاوه‌ش به عه‌شقه‌وه به‌ره‌و پیری مه‌رگ چوون تا ستەمکاریەکانی دوژمنانی کورد بوه‌ستێنن سته‌مكاری عوسمانی و سەفەوی و سه‌دام و خیانه‌تكارانی ناوه‌خۆیی به ده‌ستی ده‌یان کورد و پەروەر و مێرخاس و خاوه‌ن شه‌هامه‌تی كوردی پێیان ووترا ئێوه شایسته‌ی سه‌رداری ئێمه‌نین ئه‌وه ئێمه‌ین خۆمان بڕیار ئه‌ده‌ین هەر خۆشمان خاوه‌نی خاك و ئاو و هه‌وای نیشتیمانین، ئه‌م نه‌هجه بۆ ئێمه به‌رده‌وامی هه‌یه و هه‌رگیز كۆڵ ناده‌ین، چونكه په‌یمانی ئێمه بۆ ئاگری نه‌ورۆ و سەربەخۆیی کوردستان په‌یمانێكی مۆرڵیه.
ئه‌مساڵ كه ڕه‌نگه یادی نه‌ورۆز وه‌ك ساڵانی تر به گروتین و وه‌ك پێویست نه‌كرێته‌وه به‌هۆی ئه‌و دۆخه ته‌ندروستیه‌ی كه‌سه‌رچاوه‌كه‌ی كۆڤید19یه‌و زۆربەی جیهانی گرتۆتەوە وه‌لی دڵ و ده‌رونمان له‌گه‌ڵ سوتاندنی كڵپه‌ی ئاگره و له ناخی خۆمان په‌سندی ئه‌كه‌ین كه ئێمه ڕۆڵه‌ی میدیا و كه‌یخه‌سره‌وین ، هه‌ر شه‌كاوه‌بێت ئاڵای پیرۆزی كوردستان، ئێمه خاوه‌نی رێبازی پیرۆزی بارزانین كه دروشمی به كردار ڕێگای ئازادیه بۆ ئه‌وه‌ی به شكۆوه بژین وببینه خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان ئه‌مرۆ یا سبه‌ی ئه‌و ئامانجه مه‌زنه ده‌هێته دی، نەورۆزتان پیرۆز بێت و کوردستان ئاوەدان.