تابوری پێنجەم لە سەردەمی کۆرۆنا،بەراوردکاریەکی گەمژانەی ئێن ئارتی و میدیا و نووسەرە بە کرێگیراوەکان.

تابوری پێنجەم لە سەردەمی کۆرۆنا،بەراوردکاریەکی گەمژانەی ئێن ئارتی و میدیا و نووسەرە بە کرێگیراوەکان.

لای هەمووان ئاشکرایە کە ماوەیەکە پەتایەکی کوشندە یەخەی جیهانی گرتووەو مرۆڤایەتی بەدەستیەوە زۆریش ماندووە، ئەڵبەت لەگەڵ تۆمار کردنی یەکەم حاڵەتی توش بوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عیراق و بەر لەوەی ڤایرۆسەکە بگاتە هەناوی پاقژی هەرێمی کوردستان، ئیدی بۆ ئەم مەبەستە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێزدار مسرور بارزانی و تیمەکەی، کۆبوونەوەیەکی بەپەلەیان ئەنجامداو و کۆمەڵێک ڕێوشوێنی گونجاویان لە چوار چێوەی ڕێکارو بڕیارەکانی کۆبوونەوەکەدا پەخشکرد،
نامەوێ بپڕژێمە سەر چۆنیەتی گرتبەری ڕێنمای و ڕێکارە تەندرووستی و ئەمنیەکان، کە بۆ مەبەستی پارێزگاریکردن و بەسەلامەت هێشتنەوەی هاوڵاتیانی کوردستان گیراو نەتەبەر، بەڵکو مەبەستمە سەرەنجتان بۆ ئەوە ڕابکشێم چۆن حکومەتی هەرێمی کوردستان بەگشتی و هەوڵ و لڤ و تەڤگەرەکانی خودی کاک مەسرور بەتایبەتی، بۆ بەر پێگرتنی ڤایرۆسی کۆرۆناو سەلامەت دەرچوون لەم پەتا کوشندەیە
بخەمە بەر چاو.

ئەوەتا دەبینن جەنابیان گشت وەزارەتەکانی پەیوەنددار بەو پرسە خستۆتە گەڕ، ئەوانیش شەویان خستۆتە سەر ڕۆژ و پێشمەرگە ئاسا ئەرکەکانیان بە زیادەوە ڕادەپەڕێنن، زوو وەخۆ ڕاگەیشتنی جەنابیان و ئەو تیمەی لەگەڵی کاردەکەن لە وەزیرەوە بگرە تا بچووکترین کارمەندی ئەو کابینەیە،
وەک سەرباز لە شەونخونی بەرددوامدان و مرۆڤ ڕاست بڵێ ئەشەدو هەنگاوی زۆر باشیان بڕیوە، بەڵام بەداخەوە وەک هەمیشە کۆمەڵێک میدیای فەرمی و پەیجی سێبەر و هەندێک بەناو نووسەری ئیصحال، سەرگەرمی تۆمەت بەخشینەوەو بەراوردکاری کورتهێنن و لێرەو لەوێ پەلاماری حکومەت و سەرۆکی حکومەت دەدەن و پێیاندا دەڕشێنەوە،
پێم وابێ مرۆڤ هەڵگری هەر ئایدیاو ڕامانێکی جیاوازی حزبی و ئاینی و مەزهەبی و ئایدۆلۆژی بێت، لەوڕا گرنگە عەقڵ لۆژیک بکاتە سەنگی محەکی بڕیاردان و قسەکردن دەرحەق بەهەر بابەتێک، ئەوەتا ئیتالیا و فەرەنسا، ئەلمانیا و بەریتانیا، یەکێکن لە وڵاتە هەرە گرنگەکانی جیهان و خاوەن شارستانیەت و هێزێکی گەورەی ئابوریین، هەروەها سیستمێکی تەندرووستی یەکجار پێشکەوتوویان هەیە، کەچی وا خەریکە ئاڵای سپی بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا هەڵدەکەن و ڕۆژانە هەزاران کەس لەم وڵاتانە تووشی ئەم پەتایە دەبێت و دەیان کەسیش دەمرن، کۆماری ئیسلامی ئێران، لە هەر کاتژمێرێک، چل و سێ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێت و تا دێت ژمارەی قوربانیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتە بەرزترو بەرزتر دەبێتەوە، ئەمە لە کاتێکدایە کە ئێران بە یەکێک لەو وڵاتانە هەژمار دەکرێ کە ئاستی ڕۆشنبیری و لە فەرهەنگدا زۆریش پێشکەوتووە، زۆربەی پێداویستی تەندرووستی، لە کارخانەی درووستکردنی دەرمانەوە بگرە تا چارەسەری نەخۆشی و نەشتەرگەرییە گەورەکانیش، پشت بە هێزو ئێنەڕجی ناوەخۆی دەبەستێ، خۆ دەیبین چۆن بەدەست شەپۆڵی هۆڤانەی کۆرۆناوە پەلەقاژێیەتی و بەدیار مردنی هاوڵاتیانی وڵاتەکەی واقیوڕ ماوە، ئەگەر عیراق و وڵاتانی تری درواسێ و بگرە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاستیش بە نمونەی بەرواردکاری لەگەڵ هەرێمی کوردستان وەرگرین، بۆمان دەردەکەوێ کەوا حکومەتی کوردستان بە ژمارەو داتا لە ڕێزبەندی یەکەمدایە لە خۆپارستن و پابەند بوون بە ڕێکارو ڕێنماییە تەندرووستیەکان لە هەڵمەتی جیهانی ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەر ئەمەندەش نا، بەڵکو هەرێمی کوردستان و ئاستی هۆشیاری تەندرووستی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بوونەتە ماییەی تێڕامان و سەرسورمانی وڵاتانی تری جیهان و رێکخراوی تەندرووستی جیهانی، کار گەیشتۆتە ئەوەی کە وەک نموذەجی هەرە باڵا لە ڕووبەڕووبوونەوەی جەنگی کۆرۆنا
بەرنیاس بکرێ.

سەرەنج بدە....
بۆریس جۆنسنی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، لەمەڕ مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ سەر کۆمەڵگەی بەریتانی لە پرێس کۆنفڕاسێکدا چی بە هاوڵاتیانی بەریتانیا گووت،
" ئێمە ناتوانین بەر بە شاڵاوی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بگرین، ئەمە پرسێکی جدیەو مەترسیەکی کوشندەیە، بەم نزیکانە زۆربەی ئازیزەکانتان لەدەست دەدەن"

مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی کوردستان
"مووچەو دەرماڵەو شایستە داراییەکانی خۆم دەخەمە خزمەتی خانەوادە کەمدەرامەتەکان و بودجەی پتر بۆ لێژنەی تەندرووستی بەرەنگاربوونەوەی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا خەرجدەکەین، هەروەها رێکارو ڕێنمایی زۆر گونجاو دەگرینە بەر بۆ ئەوەی هاوڵاتیان و کۆمەڵکەی هەرێمی کوردستان لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بپارێزین"

پێم وابێ ئەمە بەسە بۆ ئەوەی ئێوەی نووسەر خەسیوو و میدیای بە پارە کڕدراو تێبگەن، کەوا چیتر پەنا بۆ گەوجاندن و چەواشەکاری هاوڵاتیانی کوردستان نەبەن، بەلکو بەراووردکاری ئەبێ بنەمای هەبێ،
بەڵام دیارە بڕیاری ئەوەتان داوە هەرگیز تێنەگەن، لە هەر باروودۆخێکدا بە چاوی ویژدان و بە زمانی حەقیقەت نێنە گۆ، تەنێ ئەو شتە لاێ ئێوە پەسن و قبوڵکراوە کە خزمەت بە ئەجێندا قێزەوەنەکانی خۆتان بکات، بەڵام کورد گۆتەنی" بەری خۆر بە بێژینگ ناگیرێ و دەریا بەدەمی سەگ گڵاو نابێ"

باشترین وەڵام بۆ ئێوە، ڕابەر گۆتەنی "هەڵپەڕن"
Top