براگەورە مسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و تیمێکی کار لەروبەروبونەوەی کۆرۆنادا .
March 20, 2020
وتار و بیروڕا
(مسرور بارزانی )سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تیمەکارایەکەی ،لەسەرووبەندی سەرهەلدانی پەتای "کۆرنا" دا وەکو هەمو ئومێدداریەکانیتری لەپێناو پارێزبەندی کوردستانی بەهێز دا ، ئەم جارەشیان دەست پێشخەروو ، پێشنگایەتی لەسەرئاستی ناوچەکەدا نواندیی، لەگرتنەبەری رێکاری یاسای و تەندورستی لەپێناو سەلامەتی هاونیشتمانیانی کوردستاندا ، چونکە لای "جەنابی رێزدار" سەلامەتی و خوێنی کوردستانیان سەرووی هەمو شتێکە ، سەربەرزی تاکی کوردستانی و شکۆی تاک و کۆمەلگا جێگای تێروانین و بەرنامەرێژیەکانیەتی ، لەم هەلومەرجە دژوارەی ئەمرۆ جیهان پیدا گوزەر ئەکات ، بۆ بوون و بەرداومی رێرەوی ژیاندکردن بە ئاساو یاسای و تەندورستی بروات ، بۆیە جیهان ئەمرۆ سەرقالە بەم نەهامتیەکی نادیار ئەویش ڤارۆسی کۆرۆنایە ، هۆکارو سەرهەلدان و گەشەکردنی خێرای و دەرنجامەکانی تاکو ئێستا نۆمال نین لەسەر ئاستی ولاتان ، عێراق وەک دەولەت ، کوردستان وەک هەرێمێکی فیدرالی ـ سیاسی لەم چوارچێوەیەدا بەدەرنین بۆ توش بوون بەم پەتایە خۆشبەختانە ، رێژیەکی زۆر کەم روەو کوردستانە ، ئەویش لە گرتەبەری رێکاریەکانی حکومەت و ستافەکەی بەسەرۆکایەتی( رێزدار برا گەورە )، هەرلەرۆژی دەرکردنی راسپاردەکان ، کە گشتاندن بۆ تەواوی جومگەکانی حکومەتی هەرێم ، بۆخۆپارێزی لەم پەتایە ، بگرە لەپێشی زۆربەی ولاتانی ئەوروپاش کوردستان ئەم هەنگاوانەی هاوێشتن ، هەرلە راگرتنی خۆێندن ، دەوامی فەرمانگەو وزارەکان و شوێنە گشتیەکان دا ، تاکو قۆناغی لەمال دا مانەوە دوورکەوتنەوە لە تێکەلاوی تەوقەو هاوشێوەکانی ، لەپێنا و سەلامەتی گشتی دا ، هاوکاری هاولاتی و رۆشنبیریان جێگەی بایەخە لەم سەروو بەندەدا ، چونکە ئاستی بازارکردن و ئاستی کۆمەلایەتی دوو خالی گرنگنگ لە هەرکۆملگایەکدا ، کوردستانیش بەدر نیە ، لێ رۆشنبری تاک و کۆمەلگای کوردسانی و تیمەکارایەکی حکومەت پێکەوە توانیوانە ئاستێکی ستاندەری بهێنە کایەوە لەمەر ناوچەکە بەگشتی ، و دراوسێکان و ئەوروپادا ، ئیتر کارای حکومەت بەسەرۆکایەتی (رێزدار مسرور بارزانی ) هەمو هەنگاو ی اجابی لێی بەدی ئەکرێن هەرلە : ئاستی تەندورستی و وەزارەتی تەندورستی حکومەتی هەرێم لە دەست والاکردنیان لە بلاو کردنەوەی رێنمای و خۆپارێزی و هۆشیاری تاک و تەندورستیەکەی زۆر گرنگە ، وە نەخۆشخانەی ئامادەکراو بۆ توش بوان و شوێنی کرنتنی کردنی ئەوانەی گومان لێکروان ، هەروەها وزارەتی ناوخۆ هاوکارو پالپشت بەجێ بەجێ کردنی بریارو راسپاردەکانی سەرۆکی حکومەت ، جێگای بایەخ و دەست خۆشین ، ئاستی ئابوری و بژێو موچەش بەرداوامە ، لێرەوەش ڕۆلی سەرمایەداران دەزگا خێر خوازیەکان جێگای بایەخن لەهاوکاری و پالپشتی کردنی حکومەت لەم هەلومەرجەدا ، هەموو کەرتە خزمەت گوزریەکان لە ئامادە باشی دان ، راگەیاندن رۆلی بەرچاوی بینوە لە گەیاندنی رێنمای و رۆشنبیری و ئامارەکا ن و هۆشیاری هاولاتیان دا ، بۆیە ئەمرۆ جیهان دەنالێنێت بەدەست ئەم پەتایە ، لێ خۆراگری و دەرونێکی بەهێزو خۆپارێزی چەکی سەرکەوتن بەسەری دا ، بۆیە رێکاریەکانی حکومەت و رۆلی بەرچاوی (جەنابی سەرۆکی حکومەت) جێگای بایەخی نیوخۆی نێوندە جیاهانیەکانە ، لەم روبەروبونەوەی ئەم پەتایەدا .