كوردستان بە خوێن شەهیدان و ماندووبوونی پێشمەرگەیە رێگەی سەربەستی گرتۆتەبەر ..

كوردستان بە خوێن شەهیدان و ماندووبوونی پێشمەرگەیە رێگەی سەربەستی گرتۆتەبەر  ..

هەموو ئەەو غەدرانەی كە دەسەڵاتدارانی عێراق دوێنی و ئەمرۆ بەغدا لە هەرێمی كوردستانی دەكات، هی ئەمڕۆ نییە، ئەوە نەك هەر سیاسەتێكی نوێ نییە، بەڵكو هەر لە دەستپێكی عێراقی بەزۆر پێكەوە لكێنراوەوە، مێژوویەكی رەگداكوتاوی هەیە. لە هیچ قۆناخێكدا حكومەتەكانی عێراق وازیان لە سیاسەتی تەنگپێهەڵچنین و ستەمكاری خۆیان نەهێناوە. ئینجا ئەگەر كێشەی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەغدا سیاسی نەبێت، ئەی دەبێ چی بێ؟ هێزی عێراق لە دیكتاتۆریەت و سڕینەوەی ئەوانی دیكەدایە. عێراق توانایەكی بێ هاوتای لە بەرهەمهێنانی ئازار و نەهامەتییەكاندا هەیە. راستە بارودۆخەكە گۆڕاوە، وەلێ هێشتا دەوڵەت بە هەمان فەلسەفە و ئەقڵیەتی جاران بەڕێوەدەچێ. عێراق رووبەرێكی راستەقینەیە لە نادادپەروەری و پەراوێزخستنی بەشێك لە نەتەوە و پێكهاتە جیاوازەكان. .ئەو دەستكەوتانەی كە لە هەرێمی كوردستان بە دەست هاتوون بەرهەمی ماندووبوون و خەباتی چەندین ساڵەی سەركردایەتیی سیاسیی كوردستان بە تایبەت جەنابی سەرۆك مەسعود بارزانی بە هەستكردن بە بەرپرسیاریەتیی مێژوویی خۆی بەرامبەر بە پرسی نەتەوەیی كورد و ئاییندەی كوردستان، ئەو ناوبانگ و شكۆ و گەرٍِانەوەی زۆرینەی خاكی كوردستان لە چەنگی دوژمنان بەرهەمی خوێنی شەهیدان وشەونخوونی و ماندووبوونی پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرۆكێكی ماندوونەنناس كە ئەویش سەرۆك بارزانییە .ئەو دەستكەوت و سەركەوتنە سیاسی و دیبلۆماسی و سەربازییەی كە بۆ هەرێمی كوردستان رەخساوە، سەرەرای گشت هەوراز و نشێوەكان دا توانرا كەشتیی و سەرنشینانی لە نێو زەریاییەكی پر تۆفان دا بەرەو كەناری سەقامگیری ئاراستە بكات . رێگە بگرێ‌ لەو پیلانە شوومانەی كە ئامانجی سەرٍەكییان سرٍینەوەی ئەزموونی هەرێمی كوردستان و ئەو دەسكەوتانە بوون كە بەرهەمی خەباتی گشت شۆرش و قوربانیدانەكانی كورد بوون...پارتی ، توانی بە پشتیوانیی گەلی ئازادیخوازی كوردستان، پێشڕەوایەتیی بزاڤی رزگاریخوازیی و شۆڕشەكانی ئەیلوول و گوڵان و كاروانی نەپساوەی تێكۆشانی سیاسی و پێشمەرگایەتی و دیپلۆماسی و رێكخراوەیی و جەماوەریی خەڵكی كوردستان بكات. لەو كاروانە دوورە‌ڕێیەدا سەرباری دڕندەییی رژێمە دیكتاتۆرە شۆڤێنییەكان و پیلان و نسكۆ و شەڕی قەڵاچۆ، توانی قۆناغ بە قۆناغ مافەكانی گەلی كوردستان بە دەست بێنێتەوە و تا بە ئەمرۆیش دەگات ماندوونەناسانە لە خەبات بەردەوامە و سەرباری هەموو هەوراز و نشێوێك، وەك چیایەكی سەركەش لە مەیدانە و ئەمڕۆ لە هەر كات زیاتر بەرگریكاری سەرسەختی مافەكانی كورد و كوردستانە.ئەوەی بەغدا ئەنجامی دەدات درێژەپێدەری سیاسەت و هەڵەی رێمە یەك لە دوای یەكەكانی عێراقە و دەبێ‌ گەلی كورد بە هەموو توانایەكەوە رووبەرووی ببێتەوە ، چونكە كەس خێرمان پێنكات و ژێر دەستی قبوڵ ناكەین ..دەوڵەتی كوردستان لە مێژە بوونی هەیە و كار دەكات ، تەنیا دانێپێنانی ماوە ، گەرچی تەواو راستەقینەش نییە، بەڵام راستیەكانی سەر ئەرزی واقیع لە بابەتە رەسمیەكان گرنگترن. لە ئێستادا بەدەستهێنانی هێز و پشتیوانی دانیشتووان گرنگترن لە بەدەستهێنانی ئەندامێتی نەتەوە یەكگرتوەكان. چونكە هەر كاتێك تۆ راستییەكی روونت لەسەر ئەرزی واقیع دروست كرد، ئەوا لە كۆتاییدا دانپێدانانی بە داوداوە دێت. لە ئێستاشدا كە گەلی كورد گەورەترین نەتەوەی بێ دەوڵەتە لە جیهاندا و ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش لە سەروبەندی ئەوەدایە نەخشەی بەرژەوەندییەكان گۆڕانكاری بەسەردا بێت، ئەوا دەبێت گەلی كوردیش بیر لەوە بكاتەوە لەناو نەخشەی بەرژەوەندییە تازەكانی ناوچەكە، بەرژەوەندیی خۆی لە چیدایە، پێویستە رای میللەتی خۆی وەربگرێت، ئەگەر ئێمە بمانەوێت خۆمان بۆ گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە ئامادەبكەین، دەبێت پێش هەموو شت ماڵی خۆمان رێكبخەینەوە و پشتیوانی لە سەركردایەتی سیاسیی خۆمان بكەین و هەوڵبدەین ریفراندۆم وەك بڕیاری گەلی كوردستان ئەنجام بدەین، بۆ ئەوەی سەقفی داواكاریی گەلەكەمان لەبەر دەستی سەركردایەتی سیاسی كوردستان بێت و بتوانێت لە ناو ئەم گۆڕانكارییانەدا داكۆكی لەسەر بكات و رێگە نەدات غەدرەكەی سایكس پێكۆ دووبارە ببێتەوە.
Top